خەندەی خەبات

بۆ ڕۆیشتن

مام ڕۆستەم ف.كەرتی چواری جەباری بوو لە هەرێمی (5)ی قەرەداغ مستەفا چاوڕەش فەرماندەی هەرێم بوو، جارێك لە ساڵی 1979 لەسلێمانی گروپی D.T.T دەنێرێ‌ لە گوندی (دێلێژە) دەبن ئەوسا بارودۆخ زۆر خراپ بوو شەڕی عێراق وئێران بوو، حكومەتی بەعس زۆر بەهێز بوو خەبەریان لێ‌ درابوایە وبیانزانبوایە پێشمەرگەیەك لەهەر كوێیەك با هێرشی دەكردە سەر وپۆلە هەلیكۆپتەرێكی دەناردە سەریان، بۆیە مام ڕۆستەم لەو گروپە D.T.T یە دەڵێ‌ تا ڕۆژئاوا دەبێ‌ مەڕۆن گەر كاری وەشاندن ودەرمان پێوەكردنتان تەواویش بێ‌ مەڕۆن، نەبادا یەكێكتان تێدابێ‌ خەبەرمان لێ‌ بدات تووشی شەڕێكی ناخواستراو بین ئێمە هەمووتان ناناسین، ناڵێین خراپن بەڵام با ئەو ڕووداوە ڕوونەدا تا درەنگ مەڕۆن! گروپی D.T.T تەواو دەبێ‌ ڕۆژ زۆری مابوو سوار بوو بوون بڕۆن بەڕێ‌ كەوتبوون بۆیە مام ڕۆستەم لەدوویان دەنێرێ‌ ودەیان گەڕێنێتەوە پێیان دەڵێ‌ ئەی پێمان نەگووتن مەڕۆن بۆ ڕۆشتن، مام نامیق كانی كەوەی گەرمیانیشی لەگەڵا بوو، مام نامیق دەیەوێ‌ جنێویان پێ‌ بدا بە توڕەیەوە دەڵێ‌ بۆ ڕۆشتن مام ڕۆستەمیش دەڵێ‌ مام نامیق نەكەی خزمی خۆمانن، مام نامیقیش لەسەرەخۆ دەڵێ‌ ئەرێ‌ باوكی باوكم بۆ ڕۆشتن، چاوەكەم بۆ ئێوەمان بوو.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

بەشەرت لەگەڵت دێین چەكمان نەكەی!

نۆ كەس لەوانە سەعدوڵڵا پەرۆش و جەوهەر كرمانج و خالید ...