سەرەکی » مانشێت » ״سبەینێ یەكێتی و پارتی كۆدەبنەوە״

مەكتەبی سیاسی پرسە گرنگەكانی تاوتوێكرد

״سبەینێ یەكێتی و پارتی كۆدەبنەوە״

دوێنێ بەسەرپەرشتی كۆسرەت رەسوڵ عەلی جێگری سكرتێری گشتی، مەكتەبی سیاسیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە سلێمانی كۆبۆوە.
لە كۆبوونەوەكەدا پرسە گرنگەكانی پەیوەست بە دۆخی هەرێمی كوردستان و عیراق و ناوچەكە بەگشتی و بەتایبەت پرسی پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی هەرێمی كوردستان و گفتوگۆكانی وەفدی دانوستانكاری یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان تاوتوێكران.
لەلایەكی دیكەوە، بەپێی زانیارییەكانی كوردستانی نوێ، بڕیارە سبەینێ چوارشەممە 27/3/2019، وەفدی دانوستانكاری یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان لە هاوینەهەواری دوكان كۆببنەوە.
تەوەری سەرەكیی كۆبوونەوەكەش، هاوشێوەی زنجیرە كۆبوونەوەكانی پێشتری وەفدی دانوستانكاری هەردوولا، گفتوگۆكردنە لەسەر پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی هەرێم.
بەپێی زانیارییەكان نیاز و ئامانجی وەفدی دانوستانكاری یەكێتی و پارتی بۆ كۆبوونەوەكەی سبەینێ، گەیشتنە بە رێكەوتنی كۆتایی لەسەر پرسی پێكهێنانی حكومەتی نوێ.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

سەرۆك كۆمار: پاراستنی ئاسایش ‌و سەقامگیریی لە عیراق و ناوچەكەدا

دوێنێ، د.بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆمار، پێشوازیكرد لە دێڤد شینكەر یاریدەدەری ...