سەرەکی » زانست » گۆگڵ ركابەریی ئەپڵ دەكات

گۆگڵ ركابەریی ئەپڵ دەكات

گوگڵ، دوو جۆری نوێی مۆبایلی پێكسل دەخاتە بازاڕەوە، كە پێشبینی دەكرێت ببێتە ركابەری سەرەكی ئایفۆن، ئەگەر لە داهاتوودا یەكێك لەو مۆبایلانەت كڕی، ئەو تایبەتمەندییانەی خوارەوە بخوێنەوە.
گوگڵ دوو مۆدێلی پێكسل دەخاتە بازاڕەوە، ئەوانیش پێكسل 2 و پیكسل ئێكس ئێلە، قەبارەی شاشەی پێكسل 2، دەگاتە 5 ئینج و پێكسل ئێكس ئێل 6 ئینجە، لە بەرامبەردا شاشەی ئایفۆن ئێكس 5.8 ئینجە.
پێكسل و ئایفۆن ئێكس، كامێراكانییان 12 مێگا پێكسلە و توانایەكی زیاتریان هەیە بۆ گرتنی وێنەی پۆرترێت.
كامێرای سێلفی لە مۆبایلەكانی پێكسل، دەگاتە 8 مێگا پێكسل، بەڵام لە ئایفۆن ئێكس تەنها 7 مێگا پێسكلە.
ئایفۆن ئێكس، لە میمۆری بە پێش پێكسلی گوگڵ دەكەوێت، قەبارەكەی دەگاتە 256 گێگا بایت، بەڵام هەردوو مۆدێلەكەی پێكسل، گەورەترینیان دەگاتە 128 گێگا بایت.
لە رووی پرۆسێسەرەوە، پێكسل هەمان پرۆسێسەری گالاكسی 8 بەكاردێنێت، كە كوالكۆم سناپ دراگۆن 835ـە، بەڵام ئایفۆن ئێكس پرۆسێسەری ئەپڵ ئی 11یە.
لە رووی نرخەوە، ئایفۆن ئێكس گرانترە و لە 999 دۆلار دەستپێدەكات، مۆبایلەكانی گوگڵ، پێكسل 2 لە 649 دۆلار و پێكسل ئێكس ئێل لە 849 دۆلار دەستپێدەكات.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

به‌رده‌ نه‌یزه‌كێك پیاوێك ده‌وڵه‌مه‌ند ده‌كات

له‌ ویلایه‌تی میشیگانی ئه‌مریكا پیاوێك به‌ ڕێكه‌وت و به‌ هۆی ...