سەرەکی » راپۆرت » راپۆرتی، ته‌ها عه‌بدوڵلا‌ » دەرگای خۆپاڵاوتن بۆ پۆستی سەرۆكی هەرێم كرایەوە

دەرگای خۆپاڵاوتن بۆ پۆستی سەرۆكی هەرێم كرایەوە

دەستەی سەرۆكایەتیی پەرلەمانی كوردستان لەنووسراوێكدا، كە دوێنێ 12/5/2019 بڵاویكردۆتەوە، دەرگای خۆپاڵاوتن بۆ پۆستی سەرۆكی هەرێمی كوردستان دەكاتەوە، ئەمە دەقی نووسراوەكەیە:
دەستەی سەرۆكایەتیی پەرلەمانی كوردستان بەپێی بڕگەی دووەمی ماددەی 4 لە یاسای كاراكردنەوەی دامەزراوەی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان-عیراق‌و هەموواری شێوازی هەڵبژاردنی سەرۆك تا پەسەندكردنی دەستوور ژمارە 1ی ساڵی 2019 دەرگای خۆپاڵاوتن بۆ پۆستی سەرۆكی هەرێم لە بەرواری 12/5/2019 كاتژمێر 11ی بەیانی تا بەرواری 15/5/2019 كاتژمێر 11ی بەیانی دەكاتەوە بەو مەرجانەی كە لەماددەی پێنجەمی یاسای سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان-عیراق ژمارە 1ی ساڵی 2005ی هەمواركراودا هاتووە: (تەمەنی لە كاتی هەڵبژاردندا لە 40 ساڵ كەمتر نەبێت. هاووڵاتی‌و نیشتەجێی كوردستان-عیراق بێت. لەهەموو مافە مەدەنی‌و سیاسییەكان بەهرەمەند بێت).

چۆنێتی هەڵبژاردنی سەرۆكی هەرێم
دوای پەسەندكردنی پڕۆژەی كاراكردنەوەی دامەزراوەی سەرۆكی هەرێم لەلایەن پەرلەمانی كوردستانەوە، دوێنێ دەرگای خۆپاڵاوتن بۆ سەرۆكی هەرێم لەلایەن پەرلەمانەوە كرایەوەو ماوەی سێ رۆژ بەردەوام دەبێت، راوێژكارێكی سەرۆكایەتی پەرلەمانیش رایدەگەیەنێت ئەگەر یەك كاندید هەبوو ئەوا بە دەنگدانی ئاشكرا و بەزۆرینەی دەنگی پەرلەمانتاران دەبێتە سەرۆكی هەرێم.

لە دادگای تەمیز تانەی خۆیان تۆماربكەن
لەوبارەیەوە، تارق سارمەمی راوێژكاری سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان بە كوردستانی نوێی راگەیاند: دوای پەسەندكردنی پرۆژەی هەمواری یاسای سەرۆكایەتی هەرێم و كاراكردنەوەی ئەو دامەزراوەیە، دوێنێ 12/5 دەرگای خۆپاڵاوتن بۆ سەرۆكی هەرێم لەلایەن پەرلەمانی كوردستانەوە كرایەوە. وتیشی: ئەو كەسانەی نیازی خۆپاڵاوتنیان هەیە، دۆسێی خۆیان پێشكەش بە پەرلەمان دەكەن، دواتر لەلایەن سەرۆكایەتی پەرلەمان هەڵسەنگاندن بۆ دۆسێی ئەو پاڵێوراوانە دەكرێت كە سێ رۆژ بەردەوام دەبێت، ئەوانەی مەرجی خۆكاندیدكردنیان بۆ ئەو پۆستە هەبێت ناوەكانیان ئاشكرا دەكرێت‌و ئەوانەشی ناوەكانیان دەرنەچوو بۆیان هەیە لەماوەی سێ رۆژدا لەدادگای تەمیز تانەی خۆیان تۆماربكەن، بەهەمان شێوە لەماوەی دوو رۆژدا دادگای ناوبراو ئەو تانانە یەكلادەكاتەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد: دوای تەواوبونی پرۆسەی خۆپاڵاوتن و یەكلاكردنەوەی تانەكان، سەرۆكایەتی پەرلەمان لەماوەی سێ رۆژدا پرۆسەی هەڵبژاردنی سەرۆكی هەرێم ئەنجامدەدات، لەو پرۆسەیەشدا ئەگەر یەك كاندید هەبوو ئەو كاتە بەدەنگدانی ئاشكراو بەزۆرینەی دەنگی پەرلەمانتاران دەبێتە سەرۆكی هەرێم، ئەگەریش ژمارەی پاڵێوراوان زیاتربوون ئەوا پرۆسەی هەڵبژاردن بەدەنگدانی نهێنی و بەدەنگی زۆرینەی رەهای پەرلەمانتاران دەبێت.

لایەنەكان لەسەر كاندیدی سەرۆكی هەرێم رێككەوتوون
هەر سەبارەت بە پرسی هەڵبژاردنی سەرۆكی هەرێمی كوردستان، لوقمان حەمەد ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لەفراكسیۆنی یەكێتی بەPUKmediaی راگەیاندووە: بەپێی رێككەوتنی لایەنەكانی بەشداربووی حكومەتی نوێی هەرێم، یەكێتی‌و گۆڕان كاندیدیان بۆ ئەو پۆستە نابێت. وتیشی: سێ رۆژ دیاری دەكرێت تا ئەو كەسانەی كە دەیانەوێت خۆیان بپاڵێون سی ڤی پێشكەش بكەن و لەدوای ئەوەش پەرلەمانی كوردستان ناوی كاندیدەكان دەخاتە دەنگدانەوەو هەر كەسێكیش ناوی لەلیستەكەدا نەبوو دەتوانێت تا ماوەی دوو رۆژ تانە لەبڕیارەكە بدات.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

له‌ یادی راپه‌ڕینی‌ شاری هه‌ولێردا رێوره‌سمی‌ ناساندن و دابه‌شكردنی‌ شه‌ش كتێبه‌كه‌ی‌ نه‌وزاد عه‌لی ئەحمەد به‌ڕێوه‌چوو

دوای‌ بڵاوكردنه‌وه‌یان له‌ شاری سلێمانی‌ له‌ یادی‌ راپه‌رینی‌ شاری هه‌ولێر ...