سەرەکی » ئابووری » بازرگانیی نێوان ئەمریكا‌ و چین

بازرگانیی نێوان ئەمریكا‌ و چین

لیو خە، جێگری سەرۆك وەزیرانی چین، بە میدیا رەسمیەكانی وڵاتەكەی راگەیاندوە، چین و ئەمریكا رێكەوتوون لەسەر درێژەدان بە گفتوگۆكانی نێوانیان لەبارەی بازرگانی نێوان هەردوولا و تەئكیدی لەوەشكردۆتەوە، رێكەوتننامەی بازرگانی نێوان وڵاتەكەی و ئەمریكا هەرەسی نەهێناوە، بەڵكو چەند كێشەیەكی بچوك روویانداوە، كە دەبێت هەبێت.
ئەو لێدوانەی لو خە دوای ئەوە هات، كە ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا باج خستنە سەر كاڵاو شمەکە چینیەكانی بەڕێژەی لە 10 %ەوە بۆ 25 % بەرزتر كردەوەو لەبەرامبەریشدا حكومەتی چین سەرباری پیشاندانی ناڕەزایی لە بەرامبەر ئەو بڕیارەدا، بەڵێنیدا رێوشوێنی دژ بەو هەنگاوەی واشنتۆن بگرێتەبەر.
هاوكات سەرچاوە ئاگادارەكان بڵاویانكردەوە، كۆمپانیای پتیرۆكیمیایی چینی دەستبەرداری كڕینی نەوتی خاوی ئێرانی بووە پاش ئەوەی لەلایەن واشنتۆنەوە فشارەكان بۆ سەر پەكین زیادیانكرد، ئەوەش لەكاتێكدایە لەچارەكی یەكەمی ئەمساڵدا چین رۆژانە 475 هەزار بەرمیل نەوتی خاوی لەئێران دەكڕی.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

پیشەسازكارانی هەرێم روو لە پیشەسازیی خۆراك بكەن

یەکەی ئابووری بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری كشتوكاڵ‌و سەرچاوەكانی ئاوی هەرێم، پێشوازیكرد ...