دنیا سەیرە!

كێشەی نێوان سەرۆكی جووڵانەوەی نەوەی نوێ و پەرلەمانتارە ناڕازییەكانی ئەو جووڵانەوەیە بۆتە بابەتێكی رۆژانەی میدیاكانی هەرێم و لە چوارچێوەی ئەم كێشەیەداو گرتنەبەری رێوشوێنی یاسایی پشت بەستوو بەو سكاڵایەی یەكێك لە پەرلەمانتارە ناڕازییەكان تۆماری كردووەو دەستگیركردنی چەند كەسێك لە ئۆفیسی سەرەكی جووڵانەوەكە و ئاشكرابوونی خاوەندارێتی چەند ئەكاونت و پەیجێكی فەیسبووك بۆ ئەو جووڵانەوەیە، قسەو باسی زیاتری هێناوەتە ئاراوەو قسەی زۆر لەسەر ئەوە دەكرێت كە پێویستە سنوورێك بۆ ئەو ئەكاونت و پەیجە بەناو بێ خاوەنانە دابنرێت كە كاری سەرەكییان سوكایەتییە بە كەسایەتیی سیاسی و دیارو تەنانەت خەڵكی سادەش لە چوارچێوەی دژایەتی سیاسیدا.
هەر لەو رووەوە لە یەكێك لە تەلەفزیۆنە بەڕێزەكانی هەرێمدا، لە بارەی چی بكرێت باشە لە بەرامبەر ئەم دیاردەیەدا، میوانداریی رۆژنامەنووس و نووسەرێكی بەڕێزی كردبوو، كە یەكێك بوو لەوانەی بەر غەزەبی ئەو پەیج و ئەكاونتانە كەوتووە، بەڕێزیان راشكاوانە بەر لەهەموو شتێك دژایەتیی ئاشكرای خۆی بۆ ئەو جۆرە كارانە دەربڕی و داوای گرتنەبەری رێوشوێنی یاسایی لە حكومەت كرد لەبەرامبەر خاوەنی هەموو ئەو ئەكاونت و پەیجانەی كاتێك خاوەنەكانیان ئاشكرابوون و ئەوەشی خستەڕوو، بەپێی بەڵگەكان سكاڵا لەسەر ئەوانە تۆماردەكەین كە سووكایەتییان پێكردووین.
بەڕاستی دونیایەكی سەیرە، ئەو بەڕێزە و هەموو ئەو بەڕێزانەی تر كە كەوتوونەتە بەر هەڕەشەی ئەو سایت و ئەكاونتە بێ خاوەنانە و كە ئێستا خاوەنی هەندێكیان ئاشكرابوون، خۆیان یان راست بڵێن بەشێكیان لەچەند ساڵی رابردوودا بە شێوازی تر بەجۆرێك لە جۆرەكان خۆیان زۆریان بەناحەق بە چەند حزب و كەسایەتی سیاسی كردو لە رێی رۆژنامەی ئاشكراو سایتی خاوەندارو بێ خاوەنەوە زۆریان وت و زۆریان كرد و ئەو ئاوەی ئەوان ئەوسا رشتیان، ئێستا خەڵكی تر پێی لێدەخەن.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

بۆ ناگیرێ؟

بۆ هه‌ر لایه‌ك ده‌ڕۆی، باس باسی كۆنگره‌یه‌، له‌هه‌ر شوێن و ...