سەرەکی » وەرزش » ئیدین هازارد: بڕیاری كۆتاییم به‌ چێڵسی راگه‌یاندوه‌

ئیدین هازارد: بڕیاری كۆتاییم به‌ چێڵسی راگه‌یاندوه‌

ئیدین هازاردی ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی‌ چێڵسی دوپاتی كرده‌وه‌ بڕیاری كۆتایی له‌سه‌ر داهاتووی خۆی به‌ یانه‌كه‌ی‌ راگه‌یاندوه‌و ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا تا دوای یاری به‌رامبه‌ر به‌ ئه‌رسناڵ بڕیاره‌كه‌ی‌ ئاشكرا ناكات.
هازارد وه‌رزی داهاتوو بۆنده‌كه‌ی‌ له‌گه‌ڵ چێڵسی كۆتایی دێت و به‌پێی زۆرێك له‌ راگه‌یاندنه‌كانیش ئه‌م هاوینه‌ كۆتایی به‌ 7 ساڵه‌ی یاریكردنی له‌ چێڵسی ده‌هێنێت و ده‌چێته‌ ریزی ریاڵ مه‌درید.
هازارد دوای كۆتایی پریمه‌رلیگ بۆ راگه‌یاندنه‌كان وتی: بڕیاری خۆمم داوه‌ به‌ڵام ئه‌مه‌ ته‌نها پابه‌ند نییه‌ به‌ من، چه‌ند هه‌فته‌یه‌كه‌ بڕیاره‌كه‌م به‌ ئیداره‌ی یانه‌كه‌ راگه‌یاندوه‌، دوای یاری كۆتایی یۆرۆپالیگ ده‌بینین چی رووده‌كات.
هه‌ر سه‌باره‌ت به‌ داهاتوی هازارد وتی: پێشتر هه‌وڵماندا بگه‌ینه‌ چاره‌سه‌ر به‌ڵام سه‌ركه‌وتوو نه‌بووین، وه‌كو هانده‌ران له‌ چاوه‌ڕوانیدا مامه‌وه‌.
وتیشی: كاتێك ده‌چیته‌ ناو یاریگاوه‌ هه‌وڵ ده‌ده‌یت سه‌رنجت له‌سه‌ر یاریكردن بێت و باشترین ئاستی خۆت پێشكه‌ش بكه‌یت، بیر له‌ بڕیاره‌كه‌ ناكه‌مه‌وه‌و ته‌نها سه‌رنجم له‌سه‌ر بردنه‌وه‌ی یارییه‌كانه‌.
له‌لای خۆشیه‌وه‌ ساری راهێنه‌ری هیوای مانه‌وه‌ی‌ هازاردی له‌ ریزی یانه‌كه‌ی‌ خواست و ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا بڕیاره‌كه‌ی‌ هه‌ر چیه‌ك بێت رێزی لێده‌گرێت.
به‌پێی زۆرینه‌ی‌ سه‌رچاوه‌كانی هه‌والیش ریاڵ مه‌درید بۆندی ئه‌و یاریزانه‌ی‌ یه‌كلایی كردۆته‌وه‌و دوای یاری كۆتایی یۆرۆپالیگ به‌ ره‌سمی بۆنده‌كه‌ راده‌گه‌یه‌نرێت و بڕی پاره‌ی بۆنده‌كه‌ش 100 ملیۆن یۆرۆیه‌.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

مونشن گلادباخ رۆیشتنی هازاردی بۆ بروسیا دۆرتمۆند دوپات كرده‌وه‌

یانه‌ی‌ بروسیا مونشن گلادباخ بڕیاری دا سۆرگان هازاری ئه‌ستێره‌ی یانه‌كه‌ ...