عەلاگەفرۆش

ـ پەح لەو گەرمایە!!.. ئا رۆڵەگیان خێری ئیمانت ئەو پانكەیە داگیرسێنە.
× پانكەی چی بەگم!.. بەسەری تۆ سپلیتیش دەرەقەتی نایە.
ـ بۆۆ؟؟
× لەبەرئەوەی ناوچەكە یەكپارچە هەمووی لەسەر ئاگرە.
ـ دەی بەشكو ئەمە خوایە چێشتێكی باشی لێ‌ دەرچێ‌.
× جا بە ئێمە چی قوربان؟!!.. بەخوا رۆحی بەشەریش بێ‌، ئێمەی كورد لچی لێ‌ نادەین.
ـ كورد؟!.. كوڕی باوكم بەتەمان كوردەكە خۆی بكەن بە چیلكەی ئاگرەكە.
× منیش عەینی قەناعەتی جەنابتم هەیە، بەڵام مامۆستاكەی جەمالی خزمەتكارت رەئی وا نییە، ئەڵێ‌ لەم وەزعەدا كورد دووشەشێتی.
ـ ئێمە دووشەشمانە؟!
× ئەرێ‌ وەڵـڵا وای ئەگوو.
ـ بڕوامەكە بەڕاستی بووبێ‌.. رەنگە ویستبێتی دڵخۆشی تۆ بداتەوە.
× بەسەری خۆم راست ئەكەی.. بیرم كەوتەوە.. ئەو مامۆستایە ئیشی هەر ئەوەیە دڵخۆشی زەلام بداتەوە.. وایە.
ـ چۆن ئەزانی وایە؟
× ئاخر ئەو ساڵەش كە جەمال دەرنەچوو قسەیەكی زۆر دڵخۆشكەری بۆ كردم.
ـ وتی چی؟
× وتی خاڵە گیان هیچ خەفەت مەخۆ.. ئەم وڵاتە هەر دكتۆر و موهەندیسی ناوێ‌.. عەلاگەفرۆشیشی پێویستە.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

شیری‌ به‌ری‌ دایكیان

× ئاهـ كه‌ ناخۆشه‌ ئه‌م چاوه‌ڕوانی‌ یه‌ به‌گم. به‌ڕاستی‌ عه‌زابه‌. ...