سەرەکی » هەواڵ » لقی سلێمانی رێكخراوی فاو كرایەوە

لقی سلێمانی رێكخراوی فاو كرایەوە

دكتۆرە سەرباخ ساڵح خانمی یەكەمی عیراق، لەسلێمانی، بەئامادەبوونی د.هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی‌و ئازاد محەمەد ئەمین سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی‌و رینیە فیردان نوێنەری رێكخرای فاو‌و مارتا رۆیاس جێگری نێردراوی تایبەتی نەتەوەیەكگرتووەكان لەعیراق‌و شاڵاو جەمال بەڕێوەبەری گشتیی كشتوكاڵی سلێمانی، لقی سلێمانی رێكخراوەی فاوی كردەوە.
لەمەراسیمێكدا رۆژی 15/5، دكتۆرە سەرباخ، وتارێكی پێشكەشكرد‌و رایگەیاند: رێكخراوی فاو لەدامەزراندنییەوە رۆڵێكی پێشەنگ‌و كاریگەری هەبووە لەنەهێشتنی برسێتی‌و دابینكردنی ئاسایشی خۆراك لەجیهاندا‌و ئەوەشی خستەڕوو كە پڕۆژەی دروستكردنی جین بانك لەكوردستان بۆ پاراستن‌و برەودان بەسەرچاوە سروشتییە بۆماوەییەكان لەكوردستان زۆر بەگرنگ دەزانین‌و وتیشی: كردنەوەی لقی سلێمانی رێكخراوەكە شایەدی ئەوە دەدات كە ئەم رێكخراوە بەبەردەوام هەوڵیداوە بۆ پێشخستن‌و چاككردنی بواری كشتوكاڵ‌و خۆراك لەهەرێمی كوردستان‌و عیراقدا.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

״ئەمریكا هاوكاریی سێكتەری خوێندنی باڵای هەرێم دەكات״

وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە پاڵ بەرزنرخاندنی پشتیوانییەكانی ...