سەرەکی » وتار » ئه‌و تاوه‌ بارانه‌ی‌ له‌ عیراق باری دووباره‌ نابێته‌وه‌!!

سه‌ره‌ڕای‌ ره‌شی په‌ڵه‌هه‌وره‌كه‌:

ئه‌و تاوه‌ بارانه‌ی‌ له‌ عیراق باری دووباره‌ نابێته‌وه‌!!

عه‌بدولڵا عه‌باس

ئه‌وه‌نده‌ی‌ له‌ تاوتوێی‌ رووداوه‌كان ده‌گه‌م ‘ له‌م ناوچه‌یه‌ی‌ ئێمه‌ی‌ تیا ده‌ژین و هه‌موو دیارده‌یه‌كی تیا به‌رقه‌راره‌ ته‌نیا دوو پێداویستی‌ گرنگ نه‌بێ‌: ئیراده‌ی‌ نیشتمانیی‌ راسته‌قینه‌ له‌ سنووری‌ زووربه‌ی‌ وڵاتانی‌ ناوچه‌كه‌و دووه‌م كه‌ به‌رئه‌نجامی‌ یه‌كه‌مه‌ نه‌بوونی هوشیاریی‌ به‌رفراوانه‌ له‌ناو خه‌ڵكی‌ ناوچه‌كه‌دا به‌رامبه‌ر مه‌بده‌ئی ئه‌ساسی زامنی‌ سه‌ربه‌ستی‌ خۆیان كه‌ بریتیه‌ له‌ زانینی‌ ئه‌ركی‌ هاولاتیه‌تی‌ خۆیان و به‌وه‌ش بزانن له‌كاتی‌ (لیقه‌ماندا چۆن داكۆكی لێبكه‌ن..!) له‌به‌ر ئه‌م دوو هۆكاره‌ ‘ لێشاوی‌ ئیخبارو راپۆرتی‌ باسكردنی (هه‌ڵچوونی‌ ئێران) و خۆكیڤكردنه‌وه‌ی شه‌ڕانیانه‌ی ئه‌مه‌ریكا كه‌ (ترامب)‌ رایده‌كات ئه‌نجامه‌كه‌ی‌ واده‌شكێته‌وه‌ كه‌ بۆ زه‌مه‌نێكی‌ دی‌ نادیار بارودۆخی چه‌واشكردن (له‌زووربه‌ی‌ هه‌ڵسوڕاندا) له‌ناوچه‌كه‌ وه‌ك خۆی و بێ‌ روودانی‌ ئه‌و شه‌ڕه‌ی‌ هه‌ركه‌سێ‌ به‌(حه‌زی‌ خۆی‌) ده‌هۆڵی‌ بۆ لێ ئه‌دا روونادات ‘ ئه‌مه‌ له‌به‌ر دوو هۆی‌ دیار : حه‌قیقه‌تی‌ تاریخی‌ ناوچه‌كه‌و له‌پاڵیا واقعی جوغرافی ناوچه‌كه‌ن (سه‌ره‌ڕای‌ ناره‌وایی‌ ره‌سمی‌ واقعی دووه‌میان) تا ئێستا وافه‌رز ده‌كات نه‌ (شه‌رقی‌ ئه‌وسه‌تی‌ نوێێ‌) واته‌ نه‌ناوی‌ تازه‌ بێته‌ كایه‌وه‌ و نه‌ناوێ‌ له‌كۆنه‌كان بسڕێنریته‌وه‌!!
سه‌رنج بده‌ن: دوای‌ رابووردنی‌ 31 ساڵ به‌سه‌ر دوایی‌ هاتنی شه‌ڕی عیراق و ئێران ‘ له‌پڕ نهێنی‌ له‌سه‌ر به‌ڵگه‌نامه‌یه‌ لاده‌برێ‌ كه‌ به‌ریتانیا رێگریكردوه‌ له‌هه‌وڵی ئیداره‌ی ئه‌مه‌ریكا نه‌یه‌ڵێ‌ ئێران به‌سه‌ر عیراقدا زاڵبێ‌ ونه‌یهێشتوه‌ ئه‌مه‌ریكا له‌وكاته‌دا راسته‌خۆ ده‌ست له‌ ئێران بوه‌شێنێ‌ و ئه‌م نهێنیه‌ له‌كاتێكا راده‌گه‌یه‌نرێ‌ كه‌ هه‌واڵێكی تازه‌ی جموجوڵی ئیستای ئه‌وروپا راده‌گه‌یه‌نرێ كه‌ ده‌ڵێت: به‌ریتانیا به‌جدی رێگری له‌ ئیداره‌ی ئه‌مه‌ریكا ده‌كات ده‌ست له‌ ئێران بووه‌شێنێ‌ و له‌ ئه‌وروپا ‘ تاكید ده‌كه‌ن ئه‌مه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌یه‌ (كه‌ ئێرانی یه‌كگرتووی كاریگه‌ر مه‌سه‌له‌یه‌كی ستراتیژی گه‌لێ‌ بایه‌خداره‌ بۆ به‌ریتانیاو ئه‌وروپا).
• ئیستا سه‌رقاڵی‌ دنیا ده‌بینن هه‌موو رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست له‌ حاڵه‌تی‌ نه‌فیرعامدایه‌ و شه‌پۆلی هێزی ئه‌مه‌ریكایی رژاوه‌ته‌ ئه‌رزوو ئاوی‌ ناوچه‌كه‌ و به‌شێوه‌یه‌كی سه‌رنج راكیش ئه‌و هێزانه‌یان هێناوه‌ته‌ به‌ر لووله‌ ساروخه‌كانی ئێران!! كه‌ ئه‌م ته‌مسیلیه‌ گه‌مژانه‌یه‌ له‌خۆیا ده‌لیلی ئه‌وه‌یه‌: ئه‌م رووداوه‌ فووكردنه‌ به‌ هه‌وایه‌كدا به‌هیچ پێوانه‌یه‌ك ناكرێ‌ بگاته‌ هه‌ورو بارنی‌ به‌ ره‌هێڵه‌!! به‌ڵام له‌ بازنه‌ی (شه‌ڕانیه‌تی‌ ئیداره‌ی ئه‌مه‌ریكا) و بووده‌ڵه‌یی‌ ئیراده‌ی‌ حاكمه‌كانی‌ خه‌لیجدا (شایلۆك ترامب) گیرفانی ئیداره‌كه‌یی پێگه‌رم ئه‌كاته‌وه‌ …! جاكه‌ به‌وردی و هوشیارانه‌ سه‌رنج له‌ بڵاوكردنه‌وه‌ی به‌ڵگه‌نامه‌ نهێنیه‌كان ئه‌ده‌ین ئاله‌م زروفه‌دا و ده‌یبه‌ستینه‌وه‌ به‌و حه‌قیقه‌ته‌ی ئیشاره‌تمان پێدا: به‌ ئه‌همیه‌ت وه‌رگرتنی تا ئێستای‌ كاریگه‌ری میژوو و واقعی جوغرافیا (سه‌ڕای‌ درووستبوونی‌ به‌ناڕه‌وایی‌ له‌وه‌رچه‌رخانه‌ كاریگه‌ره‌كه‌ی‌ دوای شه‌ڕی‌ جیهانی‌ یه‌كه‌م و دووه‌م) تێده‌گه‌ین كه‌ رۆژئاوا پێكه‌وه‌ نایانه‌وێ ئه‌وه‌ی له‌ ئێران روو ده‌دات (هه‌تا توركیاش – مه‌ترسیان چه‌ند بێ‌ له‌سه‌ر ناوچه‌كه‌) كاری وای‌ له‌گه‌ڵدا بكه‌ن ببێته‌ مایه‌ی رووخانێ عیراقێكی‌ دی‌ شه‌ق و شڕ له‌ناوچه‌كه‌ درووست ببێ‌ ‘ له‌به‌ر ئه‌وه‌ ‘ نه‌تیجه‌ی‌ ئه‌و هاشوهوشه‌ی ئیستا هه‌یه‌ هه‌ر ئه‌وه‌ ده‌بێ‌ كه‌ له‌ وتاریكی‌ دیماندا (22 ی‌ شوبات 2019) له‌ رۆژنامه‌ی‌ (الزمان) وتمان:
كه‌به‌وردی لاپه‌ڕه‌كانی ململانێی به‌ینی رژێمی ئێران و عمومی سیسته‌می‌ غه‌رب و سه‌رچاوه‌ی قه‌رار له‌ ئیداره‌ی ئه‌مه‌ریكا تاوتوێ ده‌كه‌ین ‘‘ ده‌توانین ئه‌و حه‌قیقه‌ته‌ ببینین كه‌ ئامانجی ململانێكه‌ به‌لای رژێمی‌ ئێرانه‌وه‌ ئازادی ئیختیاراتی ئیراده‌ی گه‌لانی ناوچه‌كه‌ نییه‌ ‘ به‌ڵكو رێكه‌وتنه‌ له‌سه‌ر دابه‌شكردنی ئیراده‌ی خۆسه‌پاندن له‌ناوچه‌كه‌ ‘ به‌م تاوتوێ‌ ورده‌ و شاره‌زایی‌ له‌ ته‌بیعه‌تی‌ سه‌رچاوه‌ی‌ قه‌راری‌ ئیداره‌ی‌ ئه‌مه‌ریكا فشار خستنه‌ سه‌ر ئێران و توندكردنی‌ ئه‌و فشاره‌ له‌ هه‌ندێ‌ وه‌رچه‌رخاندا ده‌گاته‌ مساوه‌مه‌كردن و دابه‌شكردنی ده‌سته‌ڵاتی خۆسه‌پێنه‌رانه‌ به‌شێوه‌ی‌ یه‌كسان یان تۆزی‌ خه‌ساره‌ت لێره‌ به‌رامبه‌ر تۆزی‌ قازانج له‌ولاتر ته‌واوببێ‌ …. و چاوه‌ڕێ‌ بن

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

ئەمریکا لە نێوان بژاردەی جەنگ و گفتوگۆ …

ئەمریکا لە نێوان بژاردەی جەنگ و گفتوگۆ کامیان هەڵدەبژێرێ؟ بڕوا ...