سەرەکی » مانشێت » قۆناغی دووەمی سیستمی بایۆمەتری دەستپێدەكرێت

قۆناغی دووەمی سیستمی بایۆمەتری دەستپێدەكرێت

راگەیاندنی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم، لەبارەی قۆناغی دووەمی بایۆمەترییەوە، رایگەیاندووە كە قۆناغی دووەمی سیستمی بایۆمەتری خۆی دەبینێتەوە لەڕێكخستنەوەی میلاك لەنێوان وەزارەت‌و دامەزراوە حكومییەكانی هەرێمی كوردستاندا، بەوەش كێشەی كەمیی فەرمانبەر چارەسەردەبێت‌و دواجاریش هەمووان سوودمەنددەبن لێی.
سەمیر هەورامی راوێژكاری راگەیاندنی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم، ئاماژەی بەوەشكردووە كە ئێستا ملیۆنێك و 250 هەزار مووچەخۆر لەهەرێمی كوردستاندا هەیە، كە مووچە لەحكومەتی هەرێم وەردەگرن. دەشڵێت: هەنگاوی دووەمی تۆماری بایۆمەتری، كە ئامانجی حكومەتی هەرێمە، بریتییە لە رێكخستنەوەی میلاك لەبەشێكی فەرمانگەكاندا، ئاشكرایە گرفتی كەمیی فەرمانبەر هەیە لە بەشێكی فەرمانگەكانداو بەشێكی تری دامەزراوە حكومییەكانیش فەرمانبەری زیادەیان هەیە، بۆیە واپێویست دەكات دووبارە بەسەر دامەزراوەكاندا دابەش بكرێنەوە، بەوەش ئەو كێشەیە تاڕادەیەكی زۆر باش چارەسەر دەبێت‌و كێشەی كەمیی میلاك نامێنێت.
روونیشیكردۆتەوە لەكاتی رێكخستنەوەو گواستنەوەی میلاكدا، هەر فەرمانبەرێك ئەگەر گرفتی جیاوازی مووچەی هەبێت، دوای ئەو هەنگاوانە بۆی چارەسەردەكرێت.
لەكۆتایی لێدوانەكەشیدا، سەمیر هەورامی ئاشكرایكردووە كە جێبەجێكردنی قۆناغی دووەمی سیستمی بایۆمەتریی مووچە، دەكەوێتە كابینەی نوێی حكومەتی هەرێمەوە.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

پێشوازی لە نێردەی تایبەتی سەرۆكی روسیا

د.بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆمار، لەمیانی پێشوازیی لە ئەلكسەندەر لاڤرینتییڤ نێردەی ...