سەرەکی » هەواڵ » پەرۆشیی بۆ كەركوك ‌و ناوچەكانی تر لە پەیڕەوكردنی سیاسەتێكی یەکگرتووی نەتەوەییەوە دەستپێدەكات

لەتیف شێخ عومەر:

پەرۆشیی بۆ كەركوك ‌و ناوچەكانی تر لە پەیڕەوكردنی سیاسەتێكی یەکگرتووی نەتەوەییەوە دەستپێدەكات

وتەبێژی یەكێتی، چەند راستییەك بۆ رای گشتی دەخاتەڕوو و روونكردنەوەی پێویست لەبارەی رێككەوتنی نێوان یەكێتی‌و پارتی تایبەت بەدانانی پارێزگاری كەركوك، ئاشكرا دەكات.
لەتیف شێخ عومەر وتەبێژی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، لەوەڵامی پرسیارێكی PUKmedia دا، كە ئایا تێبینیی چییە لەبارەی روونكردنەوەكەی وتەبێژی پارتی دیموكراتی كوردستان؟ ئاماژەی بەوەكردووە «چەند تێبینییەك بۆ رای گشتی دەخەمەڕوو، كە تەنها رێككەوتن لەنێوان بەڕێزان كاك كۆسرەت و كاك مەسعود لەسەر پارێزگاری كەركوك، كراوە‌و پارێزگارەكەش دانانی پارێزگارێكی یەكێتی خەڵكی كەركوك دەبێت. بەڵام ئەوەی ئەوان باسی دەكەن پێشنیازی لیژنەیەكی هاوبەش بووەو هەرگیز بڕیاری لەسەر نەدراوە». وتیشی: دواكەوتنی پرۆسەی پێكهێنانی كابینەی نۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەئەستۆی سیاسەتی بەكارهێنانی زۆرینەی پەرلەمانییە بۆ پەراوێزخستنی هێزەكانی ترو خۆسەپاندن‌و تاكڕەویی‌و بێمنەتیی بەرامبەر پێداگرییەكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانە، كە لەسەر شەراكەتی راستەقینەو هاوسەنگیی بناغەی پتەوی حكومڕانییەكی بەهێزو رەشید پێكدەهێنێت.
لەتیف شێخ عومەر، ئاماژەی بەوەشكردووە كە پەرۆشیی بۆ كەركوك‌و ناوچەكانی ماددەی 140 لەپەیڕەوكردنی سیاسەتێكی یەکگرتووی نەتەوەیی هاوبەشەوە دەستپێدەكات لەنێوان سەرجەم هێزە سیاسییەكان، نەك هەوڵدان بۆ پشتگوێخستنی داخوازیی رەوای هێزێكی وەك یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، كە لەهەڵبژاردنەكانی ئەم دواییەدا بەتەنهاو لەبارودۆخێكی سەختی سیاسیدا زۆرینەی دەنگی خەڵكی لەكەركوك بەدەستهێناو جارێكی تر كوردستانیبوونی كەركوكی سەلماندەوە.
لەكۆتاییشدا قسەكانیشیدا، وتەبێژی یەكێتی لەڕێگەی PUKmedia وە داواكاریی ئەوەی ئاڕاستەی هەڤاڵانی پارتی دیموكراتی كوردستان كردووەو هیوای خواستووە كە»هەڤاڵانی پارتی لەپەیامەكەی پشت هەڵوێستەكەی رۆژی 28/5 یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان تێبگەن‌و ورد بیخوێننەوە، كە سیاسەتی پەراوێزخستن‌و خۆسەپاندن لەپاڵ‌و لەژێر چەتری زۆرینەی پەرلەمانیدا، نامانگەیەنێتە پێكهاتن‌و رێككەوتن».

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

حاكم قادر: هەموو ئامادەكارییەكان بۆ بەستنی كۆنگرەیەكی سەركەوتوو كراوە

شوان كەریم دوێنێ لەمەراسیمێكی تایبەتدا و بەئامادەبوونی ژمارەیەك لەئەندامانی مەكتەبی ...