سەرەکی » هەواڵ » سوورتردەبین لەسەر خەباتمان ‌و كەركوك بەشێكی گرنگی جەستەی یەكێتی دەبێت

بافڵ تاڵەبانی:

سوورتردەبین لەسەر خەباتمان ‌و كەركوك بەشێكی گرنگی جەستەی یەكێتی دەبێت

پەیامی بافڵ تاڵەبانی بۆ یادی 44 ساڵەی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان
كەسوكاری سەربەرزی شەهیدان‌و ئەنفالكراوان، زیندانیانی سیاسی‌و پێشمەرگە دێرینەكان
كادیرە تێكۆشەرە دێرینەكان‌و كادیرو ئەندامان‌و لایەنگران
پێشمەرگەكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، دۆستانی یەكێتی
لەساڵیادی دامەزراندنی یەكێتییەكەتاندا گەرمترین پیرۆزباییتان لێدەكەم. ئەمڕۆ بۆ ئێمەی یەكێتییەكان رۆژێكی مێژووییە، رۆژی بەزیندووهێشتنەوەی چل‌وچوار ساڵ خەباتی رێكخستن‌و زیندان‌و شار‌و شاخ‌و قوربانیدان‌و خوێنبەخشینە، رۆژی بەردەوامیی خەبات‌و جۆشدانەوەی گیانی یەكێتیبوون‌و تەواوكردنی بەرنامەكەی هەڤاڵ مام جەلال-ە.
دەرفەتم بدەن یەكێتییەكان، لەم رۆژی وەفادارییەدا دڵنیاتان بكەمەوە كە بەرەو قۆناغێكی نوێی سیاسی هەنگاودەنێین‌و كۆنگرەی نوێبوونەوە‌و بەهێزتركردنەوەو خۆڕێكخستنەوە دەبەستین، رۆحی شەهیدانمان‌و رابەرمان هەڤاڵ مام جەلال ئاسوودەدەكەین‌و دڵی تێكۆشەرو پێشمەرگەو دۆستانمان شاد دەكەین.
لێرە بەدواوە ئەركی هەموومانە گیانی پێكەوەیی‌و برایەتیی زیندووبكەینەوە، كاربكەین بۆ كوردستانێكی ئاوەدانترو بەهێزتر، كە بۆ ئەوەش پێویستمان بە چەپكەگوڵەكەی مام جەلال دەبێت.
بۆ حوكمڕانییەكی نوێش لەهەرێم، كاردەكەین یاساسەروەری‌و مرۆڤسالاری دروشمە باڵاكانمان بێت‌و عەدالەتی كۆمەڵایەتی‌و مافی هاووڵاتیبوون دەچەسپێنین‌و حكومەتی هاووڵاتییش دادەمەزرێنین.
بۆ كەركوك‌و ناوچە دابڕێنراوەكانیش، سوورتردەبین لەسەر خەباتمان‌و كەركوك بەشێكی گرنگی جەستەی یەكێتی دەبێت‌و هەر بە قودسی كوردستانیش دەیهێڵینەوە.
دروود بۆ گیانی پاكی شەهیدان
سەربەرزیی بۆ گەلەكەمان
هەر شادو سەركەوتووبن

براتان بافڵ تاڵەبانی

print

 7 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*