سەرەکی » هەواڵ » ״تێكۆشەر و سەركردە عەبدولڕەزاق فەیلی تەواوی تەمەنی بۆ گەلەكەی تەرخانكرد״

״تێكۆشەر و سەركردە عەبدولڕەزاق فەیلی تەواوی تەمەنی بۆ گەلەكەی تەرخانكرد״

كەسوكارو خانەوادەی كۆچكردوو هەڤاڵ كاك (عەبدولڕەزاق فەیلی)
كادیرو ئەندامان‌و لایەنگرانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان
هاوڕێ‌و هاوڕێبازان‌و دۆستانی هەڤاڵی كۆچكردوو
بەداخ‌و پەژارەیەكی ناخهەژێنەوە، ساڵێك لەمەوبەر هەواڵی كۆچی ناوادەی سیاسەتمەدارو دیپلۆماتكارو تێكۆشەرو ئاشنانەبوو بەماندوویی‌و ئەندامی دامەزرێنەری یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، كۆچكردوو هەڤاڵ (عەبدولڕەزاق عەزیز میرزا) ناسراو بە عەبدولڕەزاق فەیلی، دڵتەنگی كردین.
هەڤاڵی كۆچكردوو (فەیلی)، سیاسەتمەدارو تێكۆشەرێكی دێرینی كۆڕی خەبات بوو لەسەرەتای هەڵگیرساندنی شۆڕشی نوێ‌و خەباتگێڕێكی خۆڕاگر، كە تەواوی تەمەن‌و سەروەت‌و سامان‌و خۆشگوزەرانی بۆ شۆڕش‌و كوردایەتی‌و لەپێناوی فەراهەمكردنی ئازادی‌و گەیشتن بەدوا وێستگەی رزگاریی یەكجارەكی بۆ گەلەكەی، تەرخانكرد.
هەڤاڵ عەبدولڕەزاق، كەسایەتییەكی بێ فیزو خۆنەویست‌و مێژوونووس‌و نووسەرێكی بەتوانا بوو، هەمیشە خەون‌و ئاوات‌و ئامانجی، ئازادیی نیشتمانەكەی بوو، نموونەی دیپلۆماتكارێكی بەسەلیقە بوو، بەبەجێهێنانی هەموو قۆناغە سەختەكانی ژیانی‌و مێژووی خەبات‌و تێكۆشانی، سەركەوتووانە سەلماندی كە هەر خۆی مێژوو بوو، هەر بۆیە شانازیكردنی نەوەكانی یەكێتی بە سەركردەو فەرماندەو پێشمەرگە شەهیدو كۆچكردووە ئازاو قارەمانەكانییەوە لەنێویاندا هەڤاڵ (فەیلی) رۆحسپی بێگەرد، كە بەكۆچی ئەبەدیی؛ جێگەكەی بەبەتاڵی دەمێنێتەوەو پڕكردنەوەی گەلێ ئەستەم دەبێت‌و لەدەستدانی قەرەبووناكرێتەوە، بەتایبەت بۆ كەسوكارە تێكۆشەرەكەی دەبێتە میدالیای زێڕینی سەر سنگیان.
ماتەمگێڕان..
گەرچی هەڤاڵ عەبدولڕەزاق، بەجەستە لێمان دوورە، بەڵام بەدڵنیاییەوە رۆحی بەرزەفڕی پیاوی رۆژە سەختەكان هەمیشە میوانی ئەندێشەو دڵەكانمانە.
لەم بۆنە پڕ غەمەدا، دووبارە بەڵێن بۆ سەرجەم شەهیدان‌و كۆچكردووانی سەركردەو فەرماندە دێرین‌و تێكۆشەرەكانی گەلەكەمان بەگشتی‌و یەكێتییەكان بەتایبەتی دووپاتدەكەینەوەو كەسوكارو گەلەكەمان بەگشتی دڵنیادەكەینەوە، لەخەبات كۆڵنەدەین‌و لەسەر هەمان رێباز بەسەر ڕێی خەباتدا گوزەربكەین‌و بەپتەوكردنی ریزەكانی، یەكێتیی ناو یەكێتییەكەمان بپارێزین‌و پێكەوە، بەیەك دەنگ‌و هاوهەڵوێستی، كەشتییە گەورەكەی نێوماڵی گەورەی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بەرەو كەناری ئارام ئاڕاستەبكەین.
دووبارە هاوخەمیم بۆ كەسوكارە سەربڵندەكەی هەڤاڵ (فەیلی) دووپاتدەكەمەوەو داواكارم لەخوای گەورە كۆچكردوو بەمیهرەبانی خۆی شادبكات.

حاكم قادر حەمەجان
ئەندامی دەستەی كارگێڕی مەكتەبی سیاسیی (ی.ن.ك)

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

شاناز ئیبراهیم ئەحمەد: سەكۆیەكی هەڤاڵانەیە

دوێنێ لەسلێمانی، لەڕێوڕەسمێكدا هۆڵی خاك، كرایەوە. لەڕێوڕەسمەكەدا، كە ژمارەیەك لە ...