سەرەکی » زانست » مۆبایلی نؤكيا2 بڵاودەكرێتەوە

مۆبایلی نؤكيا2 بڵاودەكرێتەوە

كۆمپانیای HMD بۆ دروستكردنی مۆبایلی زیرەك، ئەمڕۆ نمایشی مۆبایلی Nokia2ی لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست ڕاگەیاند.
تایبەتمەندییەكانی ئەم مۆبایلە پاترییەكی تایبەتی هەیە كە توانای بەكارهێنانی هەیە بۆ ماوەی دوو ڕۆژ بە بەردەوامی، جگە لەوەی قەبارەی شاشەكەی دەگاتە پێنج ئینجە بە كوالێتی 1018، و لە ڕۆژی ١٣ی ئەم مانگەوە ئەم مۆبایلە لە عێراق بە نرخی ٨٩ دۆلار لە عێراق دەستدەكەوێت.
ماڵپەڕی (gsmarena) لە هەواڵێكیدا ئاماژەی بەوە كردووە، دروستكردنی ئەم جۆرە مۆبایلە لەكاتێكدایە كە بەكارهێنەرانی مۆبایلە زیرەكەكان ڕوو لە زیادبوون دەكەن، بەڵام بەردەوام كێشەی دابەزینی بارگەی مۆبایلەكەیان هەیە، لەگەڵ ئەوەی دەیانەوێت لەڕێگەی ئەم مۆبایلەوە ئەزموونی ئەندرۆیدی تاك دووبارە بكەنەوە.
پاتریك حەرب بەڕێوەبەری گشتی كۆمپانیای HMD Global لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست و ئێران ئاماژەی بەوە كردووە، شانازی بەوەوە دەكەن كە باشترین خزمەتگوزاریی پێشكەش بە كڕیارەكانی بەرهەمەكانمان بكەین لە عێراق و ئوردن.
ئەم مۆبایلە نوێیەی كۆمپانیای نۆكیا بە شێوەیەك دروستكراوە كە پتەوە و لە چوارچێوەیەكی ئەلەمنیومی یەكگرتوو پێكهاتووە و توانای پاترییەكەی 4100 مللی ئەمپیرە.
لە ئێستادا ئەمجۆرەی مۆبایلی نۆكیا بە ڕەنگەكانی (ڕەش و سلڤەر، سلڤەر و سپی، گۆڵد و رەش) و بە نرخی ٨٩ دۆلار لە عێراق دەستدەكەوێت.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*