سەرەکی » وتار » كوردستان و پەیوەندی بازرگانی و ئابووری..

كوردستان و پەیوەندی بازرگانی و ئابووری..

كوردستان و پەیوەندی بازرگانی و ئابووری لەگەڵ دەرەوە

عەبدوڵڵا حاجی سەعید*

بەهۆی تێپەڕاندنی قەیرانی ئابووری‌و سەقامگیری ئارامی‌و ئاسایش، لەوڵاتانی دراوسێ‌و عەرەبی‌و ئەمریكی‌و لەسەر ئاستی ژوورە بازرگانی‌و پیشەسازی‌و پیاوانی خاوەنكار و هەناردەكاران سەردانی هەرێمی كوردستان دەكەن‌و لەگەڵ كەرتی تایبەت‌و بازرگاناندا كۆڕ و كۆبوونەوەی ئابووری‌و بازرگانی رێكدەخەن، بەمەبەستی لێكتێگەیشتن‌و دانانی بەردی بناغەی پەیوەندیی ئابووریی هەمیشەیی.
وەك ئاشكرایە لەماوەی رابردوودا وەفدێكی گەورەی بازرگانی ئەمریكی هاتە هەرێمی كوردستان‌و لەسەر ئاستی یەكێتی ژوورە بازرگانی‌و پیشەسازییەكانی ئەو وڵاتە زلهێزە چەندین بازرگان‌و سەرمایەداری گەورەیان لەگەڵدابوو لەگەڵ بازرگان‌و سەرمایەدارانی ژوورە بازرگانی‌و پیشەسازییەكانی هەرێمی كوردستان كۆبوونەوەی فراوانیان ئەنجامدا، هەروەها لەگەڵ لایەنی پەیوەندیداری حكومەتی هەرێم لەسەر ئاستی باڵا توانرا لەو كۆڕە فراوانە ئابوورییەدا وەفدی ئەمریكی بە تەواوی تێبگەن كە بنیاتنانەوەی ژێرخانی ئابووریی هەرێم دوای شەڕی داعش‌و قەیرانی دارایی چۆن بنیاتدەنرێتەوە، بۆیە وەفدی بازرگانیی ئەمریكی بڕیاریاندا لە بواری پیشەسازیی نەوت‌و كشتوكاڵ‌و گەشتیاری‌و بازرگانیی گشتی كار بكەن‌و لە داهاتووی نزیكدا دەستبەكاربن.
لەهەمانكاتیشدا هاتنی وەفدی باڵای بازرگانی‌و پیاوانی خاوەنكار و هەناردەكارانی توركیا بۆ هەرێم‌و كۆڕبەندی ئابووری لەگەڵ بازرگان‌و پیاوانی خاونكاری هەرێم‌و بەرپرسانی حكومەتی هەرێم بایەخ‌و گرنگییەكی زۆری هەبوو بۆ زیاتر گەشەو پێشكەوتنی پەیوەندیی ئابووری‌و بازرگانی لەنێوان هەرێمی كوردستان‌و كۆماری توركیا، ئەم كۆڕبەندەش بە هەوڵ‌و ماندووبوونی پیاوانی خاوەنكاری هەرێمی كوردستان رێكخراوە.
لەلایەكی ترەوە پەیوەندییەكانی ئابووری‌و ئاڵوگۆڕی بازرگانی لەنێوان كۆماری ئیسلامی ئێران‌و هەرێمدا گەشەو پێشكەوتنی بەرچاوی پێوەدیارە لەسەرجەم مەرزەكان بەتایبەتی لە مەرزی باشماخ‌و پەروێزخان‌و حاجی ئۆمەران‌و مەرزە نافەرمییەكاندا.
لەم هەلومەرجەدا كۆماری ئیسلامی ئێران كارئاسانی باش دەكەن بۆ هاتوچۆی بازرگانان‌و هاوردەكاران‌و گەشتیاران لە هەردوولاوە، ئەمەش وایكردووە پەیوەندییەكان لەبواری ئابووری‌و بازرگانی لەنێوانیاندا بەردەوام لەگەشەو پێشكەوتندا بێت‌و قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی لەنێوانیاندا لە بەرزبوونەوەدا بێت، ژوورە بازرگانی‌و پیشەسازییەكانی هەرێم رۆڵی باڵایان هەیە لەم بوارەدا ژووری بازرگانی‌و پیشەسازیی سلێمانی‌و هەولێر و دهۆك كە ئەمانە یەكێتیی ژوورە بازرگانی‌و پیشەسازییەكانی هەرێم پێكدەهێنن، ئەوەی پێویستە ئەوەیە حكومەتی داهاتووی هەرێم واتا كابینەی نۆ دەبێت سیستمی بازاڕی ئازاد رێكبخات‌و قۆرغكاری‌و دەستتێوەردان نەهێڵێ‌و هاوكاری كەرتی تایبەت بێت‌و سیستمی بانكیی رێكبخات.

* یاریدەدەری سكرتێری گشتی بۆ كاروباری بازرگانی‌و كاسبكاران

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

سەربەستی بیروڕاو شتی دی!

عه‌بدوڵڵا عه‌باس (1) لەناوەڕاستی پەنجاكانی سەدەی پێشوودا كە ماڵمان لە ...