سەرەکی » ئابووری » بڕیـاری کردنەوەی ژووری بازرگانیی هـەڵـەبجـە راگـەیەنـرا

بڕیـاری کردنەوەی ژووری بازرگانیی هـەڵـەبجـە راگـەیەنـرا

یەکەی ئابووری

بە فەرمی ئەنجومەنی یەکێتیی ژوورە بازرگانی و پیشەسازییەکانی هەرێمی کوردستان بڕیاری کردنەوەی ژووری بازرگانی و پیشەسازیی هەڵەبجەی راگەیاند.
سیروان محەمەد سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازیی سلێمانی رایگەیاند: لەکۆبوونەوەی ژمارە (56)ی ئەنجومەنی یەکێتیی ژوورەکانی بازرگانی و پیشەسازیی هەرێمی کوردستان لە رۆژی 3ی 7ی 2019 بڕیاردرا بە فەرمی ژووری بازرگانی و پیشەسازیی هەڵەبجە دەست بەکاربێت کە لە 12 کەس پێکدێت و 3 کەسیان وەک یەدەکن کە ژوورەکە لە 9 ئەندامی سەرەکی پێکدێت.
راشیگەیاند: یەکێتیی ژوورە بازرگانیەکان کاری بەو لیستی ناوانەکردووە کە لە 9 کەس پێکهاتبوو لەلایەن پارێزگاری هەڵەبجەوە بە نووسراوی 659/40 لە 22ی 6ی 2018 پێشنیارکرابوو وە ژووری بازرگانی و پیشەسازیی هەڵەبجە لەو 9 کەسە کەسێک وەک سەرپەرشتیار و دوو کەس وەک جێگری سەرۆک هەڵدەبژێرێت.

20 ملیۆن دینار دەست نیشان کرابوو
ئاماژەی بەوەشدا: لە کۆبوونەوەی یەکێتیی ژوورە بازرگانیەکان بڕی 20 ملیۆن دینار دەست نیشان کرابوو بۆ هەر کەسێک کە دەبێتە ئەندامی دەستەی دامەزرێنەر و دەبێت بیبەخشێت بەژووری بازرگانی هەڵەبجە، بەڵام ئەو بڕە کەمکرایەوە بۆ پێنج ملیۆن دینار.
سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازیی سلێمانی جەختیکردەوە کە لەهەفتەی داهاتووەوە ئەو کەسانەی کە رەزامەندیان لەسەر دراوە و ناوەکانیان گەڕاوەتەوە بۆ پارێزگای هەڵەبجە دەست بەکارکردن دەکەن و ژوورەکە پێکدەهێنن.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

زیاتر لە ملیارێك دینار بۆ كەسوكاری شەهیدانی سلێمانی خەرجكراوە

ئا: سامان فەریق لەماوەی شەش مانگی یەكەمی ساڵی 2019دا نزیكەی ...