سەرەکی » وتار » رەهبەر سەید برایم » بەشەرت لەگەڵت دێین چەكمان نەكەی!

خەندەی خەبات

بەشەرت لەگەڵت دێین چەكمان نەكەی!

نۆ كەس لەوانە سەعدوڵڵا پەرۆش و جەوهەر كرمانج و خالید جووتیارو … دەیانەوێ‌ لەسەركردایەتییەوە لەخڕێ نێوزەنگ و زەڵێدا بچنە وەرتێ‌، سەعدوڵڵا پەرۆش و جەوهەر كرمانج خۆیان دەبەستن، تاقمی مەخزەنی پڕ فیشەك و دەمانچەو ڕومانەو شایەلەی چەپ و ڕاست و جەمەدانی، پێشمەرگەی پۆشتەو پڕچەك و تفاق بەڕێ‌ دەكەون بەرەو وەرتێ‌، پێشمەرگەیەكی ئەو ناوچەیە تووشیان دەبێ‌ ‌و دەڵێت بۆ كوێ‌ ئەچن، ئەوانیش دەڵێن بەرەو وەرتێ‌، پێشمەرگەكە دەڵێت: شارەزان؟ ئەوانیش دەڵێن ناوەڵڵا، ئەو ڕێیە دەگرین ڕاست و ڕاست وا دەڵێن دەگەینە وەرتێ‌، پێشمەرگەكە دەڵێت: كاكینە وانابێت شارەزا نەبن چۆن دەڕۆن، ما دام من پێشدەكەوم و پێشانتان دەدەم و چاوساغیتان ئەكەم و شارەزام، با تووشی كێشەو ڕوداوێك نەبن! سەعدوڵڵا پەرۆش بە هەموو چەك و تفاق و ڕومانەوە كە نۆ كەسن بە پێشمەرگەكە دەڵێت: بەو شەرتە لەگەڵت دێین كە لەڕێگا چەكمان نەكەیت!!! ئەوان نۆ كەسن و پێشمەرگەكەش بە تەنیا!!!.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

جێبی هەرزان

ساڵی 1985 حەسەن عەوێنەو جەلال شەكرێ‌ پ.م بوون لە تیپی ...