سەرەکی » هەمەڕەنگ » كۆڕێكی شیعری بۆ شەش شاعیر رێكخرا

كەركوك

كۆڕێكی شیعری بۆ شەش شاعیر رێكخرا

نووسینگەی كەركوك، هێمن ئەحمەد
لەماوەی رابردوودا لەکەرکوک، گروپی شار بۆ بونیادی مەعریفە لەچوارچێوەی چالاكییە رۆشنبیرییەكانی کەرکوکدا كۆڕێكی شعیری لەژێر ناونیشانی «ئەزمونێك لەشیعر» بۆ هەریەك لەشاعیران «بورهان چوارداخی، ستار ئەحمەد، شوان مەندی، خاتوو روناك شوانیی، بورهان بەرزنجی، رەحیم سەرەڕۆ، لەسەنتەری رۆشنبیری كەركوك رێكخست.

ئەم كۆڕە شیعرییانە هەناسەیەك
دەداتەوە بەکەرکوک
دەربارەی ئەم چالاکییە رووناکبیرییە، شاعیر بورهان چوارداخی بەكوردستانی نوێی وت: «ئەو شیعرانەی لەم كۆڕەدا پێشكەشی ئامادەبووانم كرد سەرجەمیان نەتەوەیی بوون، چونكە ئێمەی كەركوك بەردەوام لەلایەن حكومەتە یەك لەدوای یەكەكانی ستەممان لێكراوە، لەئێستادا ئێمەی كورد لەكەركوك خەبات دەكەین، بەڵام خەباتێكی بێ چەكە، ئەویش خەباتی شیعرییە، ئەم كۆڕە شیعرییانە هەناسەیەك بەدانیشوانی شاری كەركوك دەداتەوە».
وتیشی: «عەرەب‌و توركمان‌و سەرجەم پێكهاتەكانی كەركوك كۆڕی شیعری ئەنجامدەدات لەكۆڕە شیعریەكانیان ماف بەپێكهاتەی كورد دەدەن، بۆیە ئێمە دەمانەوێت لەكەركوك چەپكەگوڵەكەی مام جەلال پەیڕەو بكەین.

دەنگی نوسەران‌و ئەدیبان
هاوكات شاعیر ستار ئەحمەد پێیڕاگەیاندین: «پێویستە ئەنجامدانی ئەمجۆرە كۆڕانە بەردەوامبێت و دەنگی نووسەران‌و شاعیران بگەیەنێتە شوێنی مەبەست، منیش یەكێك بووم لەو شاعیرانەی كۆڕەكە كە بەشەش پارچە شیعر بەشداریم كرد، بۆیە هیوادارم كەركوك پێشەنگ بێت لەڕووی شارەكانی دیكەی هەرێمی كوردستان بۆ گەیاندنی دەنگی ئەدیبان‌و نوسەران».

شیعرەكان لەتاراوگە نووسراون
هەروەها خاتوو روناكی شاعیر كە لەدەرەوەی وڵات گەڕاوەتەوە شاری كەركوك بەكوردستانی نوێی وت: «زۆر خوشخاڵم لەم دیدارەدا بەعاشقانی وشەو شیعر گەیشتم، چونكە كەركوك هێشتا شیعر دەڵێت‌و كچان‌و چالاكەوان دێنە گۆڕەپان‌و شیعر دەڵێن‌و گۆرانی دەچڕن، هیوادارم توانیبێتم پەیامەكەم بگەیەنم».
سەبارەت بەناوەڕۆكی تێكستەكان شاعیر روناك شوانی باسی لەوەشكرد زۆربەی شیعرەكانی لەتاراوگە نووسیووە، بۆیە وتەكانم ئاراستەی شیعر دەكەم‌و بۆ ناو وڵاتە بەتایبەتی بۆ كچان‌و ژنانی شار، ئامانجی نووسینی ئەم شیعرانەم ئەوەیە خەڵكی شار ئومێدیان بەدوا رۆژی خۆیان ببەستن‌و كار بكەن لەسەر گەشەپێدانی بواری رۆشنبیری‌و پاشەكشێ نەكەن.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

جێنیفه‌ر لۆپێز له‌ روسیا ئاهه‌نگ ده‌گێڕێت

روسیا توده‌ی‌ جێنیفه‌ر لۆپێزی‌ گۆرانبێژی‌ به‌ناوبانگی‌ جیهانی‌ هه‌فته‌ی‌ رابردوو ئاهه‌نگێكی‌ ...