سەرەکی » هەواڵ » رەفعەت عەبدوڵڵا:ئامادەكارییەكان بۆ كۆنگرەی چوارەم تەواو بكرێنپەڕە 18

رەفعەت عەبدوڵڵا:ئامادەكارییەكان بۆ كۆنگرەی چوارەم تەواو بكرێن

دوێنێ لەسلێمانی، بەسەرپەرشتی رەفعەت عەبدوڵڵا ئەندامی مەكتەبی سیاسی‌و لێپرسراوی مەكتەبی رێكخستن، لەهۆڵی كۆبوونەوەكانی مەكتەبی رێكخستن كۆبوونەوەیەك لەگەڵ لێپرسراوانی مەڵبەندەكانی ی.ن.ك بەڕێوەچوو.
لەكۆبوونەوەكەدا، لێپرسراوی مەكتەبی رێكخستن، لە ئاماژەكردن بەكۆنگرەی چوارەمی یەكێتی‌و بیروڕا گۆڕینەوە لەگەڵ لێپرسراوی مەڵبەندەكان لەوبارەیەوە، رایگەیاند: كۆنگرەی چوارەمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بۆتە زەرورەت و پێویستە بە زووترین كات ببەسترێت‌و لەوچوارچێوەیەشدا هەموو ئامادەكارییەكانی‌و چی پێویستە بۆ بەستنی‌و كاتی بەستنی كۆنگرەكە تەواوبكرێن، وتیشی: ئەوانەی كە دەبنە ئەندامی كۆنگرە پێویستە بەهەڵبژاردن ببنە ئەندام.
لەبارەی كۆبوونەوەكەشەوە، هەڵۆ پێنجوێنی ئەندامی سەركردایەتیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، رایگەیاند: لەكۆبوونەوەكەدا سەبارەت بەمیكانیزمی بەستنی كۆنگرەو ئامادەكارییەكان گفتوگۆكرا.
هەر لەكۆبوونەوەكەدا، چەندین پرسیار خرانە بەردەم لێپرسراوانی مەڵبەندەكان‌و بیروڕایان لەبارەوە ئاڵوگۆڕ كرا.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

لایەنەكانی (هاوپەیمانیی كوردستانی) پەیماننامەیان ئیمزاكرد

شوان كەریم دوێنێ، لەمەكتەبی سیاسیی یەكێتی لەسلێمانی، بەئامادەبوونی حاكم قادر ...