سەرەکی » زانست » داهێنه‌ری (password) كۆچی دوایی كرد

داهێنه‌ری (password) كۆچی دوایی كرد

له‌م چه‌ند ڕۆژه‌ی ڕابردوودا داهێنه‌ری وشه‌ی تێپه‌ڕاندن یان پاسۆورد (pass word) به‌هۆی نه‌خۆشییه‌وه‌ كۆچی دوایی كرد.
ڕۆژی 12ی ئه‌م مانگه‌ (فیرناندۆ كۆرباتۆ)ی زانای زانستی كۆمپیوته‌ر و داهێنه‌ری وشه‌ی تێپه‌ڕاندن یان (pass word) له‌ته‌مه‌نی 93 ساڵیدا به‌هۆی نه‌خۆشییه‌وه‌ كۆچی دوایی كرد.
ئه‌م زانایه‌ بۆ یه‌كه‌مین جار له‌په‌یمانگه‌ی ماساچوتس چه‌مكی پارێزگاریی هه‌ژماری به‌كاربه‌رانی به‌ به‌كارهێنانی (pass word) داهێنا ، ئه‌ویش كاتێك كه‌ سیستمی رێكه‌وتنی بۆ هاوبه‌شیی له‌ كات (CTSS) ی داهێنا، ئه‌و سیستمه‌ش ئه‌وه‌ بوو ڕێگه‌ی ده‌دا چه‌ند كه‌سێك له‌یه‌ك كاتدا یه‌ك كۆمپیوته‌ر به‌ هاوبه‌شی به‌كار بهێنن.
سه‌باره‌ت به‌و سیستمه‌ی له‌ساڵی 2014 دا و له‌ چاوپێكه‌وتنێكی له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌ی وولستریت ژورنال فریناندۆ كۆرباتۆ وتی» مه‌سه‌له‌كه‌ په‌یوه‌ندیی به‌ كێشه‌ی هاوبه‌شیكردن و تایبه‌تمه‌ندییه‌وه‌ هه‌بوو، ئه‌م هه‌نگاوه‌ش یارمه‌تیده‌ره‌ بۆ داڕشتنی شێوه‌ی ئاسایشی دیجیتاڵی له‌ داهاتوودا».
ئه‌وه‌ی پێویسته‌ بوترێت له‌كاتی خۆیدا نمونه‌ی به‌كارهێنانی هاوكات (CTSS) ماوه‌ی چاوه‌ڕوانیكردنی وه‌ڵامدانه‌وه‌ كۆمپیوته‌رییه‌كانی له‌چه‌ند سه‌عاتێكه‌وه‌ كه‌مكرده‌وه‌ بۆ چه‌ند چركه‌یه‌ك، ئه‌مه‌ش وایكرد ئه‌و ته‌كنه‌لۆجیایه‌ كاراتر بێت و له‌هه‌مان كاتیشدا ئه‌و سیستمه‌ ڕێگه‌ خۆشكه‌ر بوو بۆ سیستمی كارپێكردنی داهاتووی وه‌ك (Linux)، له‌گه‌ڵ توخمه‌كانی كۆنترۆڵكردنی تایبه‌تمه‌ندی ورد و سیستمی فایله‌ قوچه‌كیی و هه‌ندێك تایبه‌تمه‌ندیی دیكه‌، كه‌ ئه‌مرۆ خه‌ڵكیی به‌ شتێكی كۆتایی پێهاتوو ته‌ماشای ده‌كه‌ن.
له‌ساڵانی دواتردا كۆرباتۆ هه‌ستی به‌وه‌ كرد، (pass word)ه‌كان به‌ده‌ست چه‌ند كێشه‌یه‌كه‌وه‌ ده‌ناڵینن، له‌و باره‌یه‌وه‌ وتی» ئینته‌رنێت وای كردووه‌ هه‌ژماره‌كانی داخڵ بوون وه‌ك جۆرێك مێرده‌زمه‌یان لێبێت».
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، كه‌س گومانی له‌وه‌ نییه‌ كه‌ ئه‌و كاره‌ی كۆرباتۆ یارمه‌تیده‌ر بوو بۆ دامه‌زراندنی بنه‌ماكانی زانستی كۆمپیوته‌ری هاوچه‌رخ.
پێویسته‌ بوترێت: فێرناندۆ كۆرباتۆ له‌ پای كاره‌كانی له‌ بواری زانستی كۆمپیوته‌ردا له‌ ساڵی 1990دا خه‌ڵاتی تۆرینگی پێبه‌خشراوه‌.
كورته‌یه‌ك له‌ ژیانی داهێنه‌ری (pass word)
(فیرناندۆ كۆرباتۆ) له‌ 1ی ته‌مموزی ساڵی 1926 له‌ كالیفۆرنیا له‌ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له‌دایك بووه‌ ، له‌ساڵی (1950 )په‌یمانگای كالیفۆرنیای ته‌كنیكی ته‌واو كردووه‌ و له‌ساڵی (1956) په‌یمانگای ماساچوتسی ته‌كنیكی ته‌واوكردووه‌، بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆسی له‌ زانسته‌كان به‌ده‌ستهێناوه‌ و بڕوانامه‌ی دكتۆراشی له‌ فه‌له‌سه‌فه‌ به‌ده‌ستهێناوه‌. وه‌ك زانای بواری زانستی كۆمپیوته‌ر و مامۆستای زانكۆ له‌په‌یمانگه‌ی ماساچوتس وانه‌ی وتووه‌ته‌وه‌ له‌ 12ی ته‌مموزی 2019 به‌هۆی لاوازیی ئه‌ندامه‌كانی له‌ ئه‌نجامی توشبونی به‌ نه‌خۆشیی شه‌كره‌ له‌ ته‌مه‌نی 93 ساڵیدا له‌ ئه‌مریكا كۆچی دوایی كرد.

سه‌رچاوه‌: elaph

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

گرنگی‌ و كاریگه‌ری‌ تیشكه‌كان له‌ بواره‌كانی‌ ژیانی‌ گشتی مرۆڤدا

نه‌وزادی‌ موهه‌ندیس* به‌شی‌ یه‌كه‌م •كورته‌یه‌كی‌ مێژوویی‌ : دۆزینه‌وه‌كه‌ی‌ توێژه‌ری‌ فه‌ڕه‌نسی‌ ...