سەرەکی » وەرزش » وه‌رزشی جیهانیی له‌ مانگی ئابدا

وه‌رزشی جیهانیی له‌ مانگی ئابدا

مانگی ئابی ئاینده‌ وه‌رزشی جیهانی رووداوو بۆنه‌ی گرنگ به‌خۆیه‌وه‌ ده‌بینێت، ئه‌مانه‌ی خواره‌وه‌ گرنگترین رووداوه‌ وه‌رزشییه‌كان ده‌بن:
مۆتۆ جی پی
مانگی ئابی داهاتوو سێ قۆناغی تر له‌ كۆی 19 فۆناغه‌كه‌ی ئه‌م پاڵه‌وانێتییه‌ به‌ڕێوه‌ده‌چن كه‌ قۆناغه‌كانی 10 و 11 و 12 ده‌بن به‌مشێوه‌یه‌:
-10قۆناغی چیك – 4/8/2019.
-11قۆناغی نه‌مسا – 11/8/2019.
-12قۆناغی به‌ریتانیا- 25/8/2019.
فۆرمۆلا وه‌ن
پاش كۆتاییهاتنی قۆناغی به‌ریتانیای ئه‌م پاڵه‌وانێتییه‌‌، ئه‌م مانگه‌و مانگی ئابی ئاینده‌ش سه‌رجه‌م سێ قۆناغ ده‌كرێن به‌مشێوه‌یه‌:
-11 25 تا 28/7/2019 – قۆناغی ئه‌ڵمانیا.
-12 1 تا 4/8/2019 – قۆناغی هه‌نگاریا.
13-29/8 تا 1/9/2019 – قۆناغی به‌لجیكا.
تێنسی سه‌رزه‌وی
*5/8/2019 تا 11/8/2019 ماسته‌رزی رۆجه‌رز كاپ (مۆنتریال – كه‌نه‌دا) – كوڕان شه‌شه‌م ماسته‌رزه‌.
*11/8/2019 تا 18/8/2019 سینسیناتی ئه‌مریكا (كوڕان و كچان) حه‌وته‌م ماسته‌رزه‌.
*26/8 تا 8/9/2019 گراند سلامی یو ئێس ئۆپن (نیو یۆرك).
چامپیۆنس لیگ
قۆناغی ته‌ئهیلی سێیه‌م
*6 و 7/8/2019 یارییه‌كانی چوونی قۆناغی ته‌ئهیلی سێیه‌م.
*13/8/2019 یارییه‌كانی گه‌ڕانه‌وه‌ی قۆناغی ته‌ئهیلی سێیه‌م.
پله‌ی ئۆف
*20 و 21/8/2019 یارییه‌كانی چوونی قۆناغی پله‌ی ئۆف.
*27 و 28/8/2019 یارییه‌كانی گه‌ڕانه‌وه‌ی قۆناغی پله‌ی ئۆف.
جامی سوپه‌ری ئه‌وروپا
رۆژی چوار شه‌ممه‌ 14/8/2019 له‌یاریگای ڤۆدافۆن له‌ ئیسته‌نبوڵ، هه‌ردوو یانه‌ی لیڤه‌رپوڵی پاڵه‌وانی چامپیۆنس لیگ و چێڵسی پاڵه‌وانی یۆرۆپا لیگ یاریی له‌سه‌ر جامی سوپه‌ری ئه‌وروپا ده‌كه‌ن.
مۆندیالی باسكه‌
رۆژی 31 ی ئه‌م مانگه‌ بۆنه‌یه‌كی گرنگی وه‌رزشیی، سەرتاسەری جیهان به‌خۆیه‌وه‌ سه‌رقاڵ ده‌كات ئه‌ویش مۆندیالی باسكه‌ی كوڕانه‌ له‌ چین.
ئه‌م مۆندیاله‌ی باسكه‌ جیاواز له‌ مۆندیاله‌كانی تر ده‌ستپێك و پاڵاوتنی هه‌ڵبژارده‌كانی به‌شێوازی نه‌یشنس لیگی تۆپی پێ بووه‌، سه‌رجه‌م وڵاتانی سه‌رجه‌م كیشوه‌ره‌كان به‌شدارییان له‌ یارییه‌كانی پاڵاوتنی كیشوه‌ره‌كاندا كردووه‌، پاش زنجیره‌یه‌كی دوورو درێژ له‌یاریی، دواتر هه‌ر كیشوه‌رێك و به‌پێی شایسته‌یی خۆیان نوێنه‌ری خۆیان بۆ ئه‌م مۆندیاله‌ دیارییكردووه‌.
سه‌ره‌نجام 32 هه‌ڵبژارده‌ بوون به‌ نوێنه‌ری سه‌رجه‌م كیشوه‌ره‌كان له‌م مۆندیاله‌دا، به‌سه‌ر 8 گروپدا دابه‌شكراون، رۆژی 31/8/2019 كاروانی یارییه‌كانی ئه‌م مۆندیاله‌ ده‌ستپێده‌كه‌ن.
گروپه‌كان
گروپی یه‌كه‌م: كۆتدیڤوار، پۆڵه‌ندا، ڤێنزوێلا، چین.
گروپی دووه‌م: روسیا، ئه‌رجه‌نتین، كۆریای باشوور، نایجیریا.
گروپی سێیه‌م: ئیسپانیا، ئێران، پۆرتۆریكۆ، تونس.
گروپی چواره‌م: ئه‌نگۆلا، فیلیپین، ئیتاڵیا، سربیا.
گروپی پێنجه‌م: توركیا، چیك، ئه‌مریكا، ژاپۆن.
گروپی شه‌شه‌م: یۆنان، نیوزیله‌ندا، به‌رازیل، مۆنتینیگرۆ،.
گروپی حه‌وته‌م: دۆمنیكان، فه‌ره‌نسا، ئه‌ڵمانیا، ئوردون.
گروپی هه‌شته‌م: كه‌نه‌دا، سه‌نیگال، لیتوانا، ئوستورالیا.
پێش ده‌ستپێكردنی یارییه‌كان و له‌كاتی خۆیدا خشته‌ی ته‌واوی جه‌وله‌ی یه‌كه‌می یارییه‌كانی ئه‌م مۆندیاله‌ بڵاو ده‌كه‌ینه‌وه‌.

خوله‌كانی وڵاتانی ئه‌وروپا
*رۆژی هه‌ینی 9/8/2019 خولی نایابی یانه‌كانی ئینگلته‌را به‌ یاریی لیڤه‌رپوڵ و نۆریج سیتی ده‌ستپێده‌كات.
*رۆژی هه‌ینی 9/8/2019 خولی یانه‌كانی فه‌ره‌نسا به‌ یاریی مۆناكۆ و لیۆن ده‌ستپێده‌كات.
*رۆژی هه‌ینی 16/8/2019 به‌یاریی ئه‌تله‌تیك بلباو و بارسیلۆنا خولی لالیگای ئیسپانی ده‌ستپێده‌كات.
*رۆژی هه‌ینی 16/8/2019 به‌یاریی بایرن مونشن و هێرتا به‌رلین خولی ئه‌ڵمانیا ده‌ستپێده‌كات.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*