پاتریس ئێڤرای ئه‌ستێره‌ی داری تۆپی پێ له ته‌مه‌نی 38 ساڵی وازهێنانی یه‌كجاری له یاری كردن راگه‌یاند و ئاشكرای كرد ده‌یه‌وێت بچێته نێو بواری راهێنانه‌وه.
ئێڤرا له میانی لێدوانێك بۆ رۆژنامه‌ی لاكازێتا دیللۆ سپۆرت ئه‌و هه‌واڵه‌ی راگه‌یاند و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كاروانی وه‌رزشی وه‌كو یاریزان كۆتایی هاتوه‌و هه‌وڵ ده‌دات وه‌كو راهێنه‌ر بگه‌ڕێته‌وه نێو بواری تۆپی پێ.
ئێڤرا وتی: كاروانی وه‌رزشیم وه‌كو یاریزانی تۆپی پێ كۆتایی هات، ساڵی 2013 ده‌ستم كرد به كاركردن بۆ ئه‌وه‌ی ببمه خاوه‌نی بڕوانامه‌ی راهێنانی جۆری بی له یه‌كێتی تۆپی پێی ئه‌وروپا ئێستا هه‌وڵ ده‌ده‌م ئه‌و كاره ته‌واو بكه‌م و مۆڵه‌تی بوون به راهێنه‌ر به‌ده‌ست بهێنم.
وتیشی: له‌ماوه‌ی ساڵێك و 6 مانگ ئه‌گه‌ر هه‌موو شتێك به باشی رۆی ده‌توانم ببم به راهێنه‌ری یانه‌یه، سێر ئه‌لێكس فێرگسۆن و رایان گیگز پێشبینی ئه‌وه‌یان كرد ببمه به راهێنه‌رێكی مه‌زن.
ئێڤرا سه‌ره‌تای یاریكردنی له تیپی لاوانی پاریس سان جێرمان بووه، دواتر بۆ یانه‌كانی مۆناكۆ و نیس و مه‌رسیلیا و مانچسته‌ر یونایتد و یۆڤانتۆس یاری كردوه، دواین یانه‌ش یاری بۆ كرد وێستهام بوو كه دوای وه‌رزی 2017-2018 یاری بۆ هیچ یانه‌یه‌ك نه‌كردوه.
