سەرەکی » ئابووری » ״هەرێم نەوتەكەی رادەستی بەغدا دەكات״

״هەرێم نەوتەكەی رادەستی بەغدا دەكات״

یەکەی ئابووری

حەسەن ئاڵی پەرلەمانتاری فراكسیۆنی یەكێتی لەپەرلەمانی عیراق بە گەلی كوردستانی راگەیاندوە، بەسەرۆكایەتی حەسەن كەعبی جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنەكە، هەفتەی رابردوو ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق میوانداری فوئاد حسێن وەزیری دارایی و سامر غەزبان وەزیری نەوت و سەڵاحەدین نوری سەرۆكی دیوانی چاودێری دارایی كرد و لەكۆبوونەوەكەشدا كە لیژنەكانی دارایی و نەوتی نوێنەران و ژمارەیەك پەرلەمانتار ئامادەبوون، ئەو وەزیرانە باسیان لەوەكردووە كە ئەنجامی گفتوگۆ و كۆبوونەوەكانی نێوان هەرێم و بەغدا ئەرێنییە و هەنگاوی باش نراوە.
حەسەن ئاڵی وتیشی: «وەزیرانی دارایی و نەوت تەئكیدیان لەسەر ئەوەكردەوە كە بابەتی نەوت و بودجە لەنێوان هەرێم و بەغدا دەبێت بە یاسا رێكبخرێت و حكومەتی هەرێم پابەند بێت بەو رێككەوتنەی لەگەڵ بەغدا كردویەتی، هەروەها هەرێم بەپێی یاسای بودجە 250 هەزار بەرمیل نەوت تەسلیمی بەغدا بكات و لەڕێی سۆمۆوە بفرۆشرێت لەبەرامبەریشدا حكومەتی عیراق پابەند بێت بەناردنی بودجەو مووچەی فەرمانبەران».
ئەو پەرلەمانتارە ئاشكرایكرد: وەزیرانی دارایی و نەوت تەئكیدیان كردۆتەوە كە هەرێم ئامادەیی دەربڕیوە بۆ تەسلیمیكردنی نەوت و داهاتە فیدراڵییەكان بە حكومەتی عیراق.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

سلێمانی ئامادەكاریی بۆ جەژن راگەیاند

یەکەی ئابووری قائیمقامی سلێمانی دەڵێت: «هەموو رێوشێنێكی پێویست گیراوەتەبەر بۆ ...