سەرەکی » ئەدەب - سێبەر و سایە » دەمەوێت پێت بڵێم

دەمەوێت پێت بڵێم

ئیبراهیم هەورامانی‌

(1)
نهێنی‌،
خۆشبەختی‌ من،
تۆیت.
****
(2)
تۆ دوریت،
دوور…
دوری‌،
دوور.
ئیتر چاوی‌ من چ سودێکی‌ هەیە؟
*****
(3)
ئەم وەرزی‌ زستانە ،
زستانێکی‌ زۆر،
زۆر….
سارد دەبێت.
بۆئەوەی‌،
لەسەرمانا ڕەق هەڵنەیەم.
وێنەکەت بەدیواری‌ ژورەکەمدا هەڵدەواسم.
*****
(4)
خه‌نده‌ی‌،
سه‌ر لێوه‌كانت،
له‌ ڕه‌فه‌ی‌ كتێبخانه‌كه‌مدا هه‌ڵده‌گرم.
بۆ ڕۆژانی‌ بێ تۆیی ،
كه‌ڵكم ده‌خۆن.
*****
(5)
بێ تۆ،
لە ڕۆژێکی مانگی تەموزدا
دەبمە،
پارچەیە سەهۆڵ.
******
(6)
بێ تۆ،
لە ڕۆژێکی مانگی تەموزدا
دەبمە،
پارچەیە سەهۆڵ.
******
(7)
هێندە خۆشم دەوێی
بەیانییەک،
نیوەڕوانێ،
عەسرێ،
ئێوارانێ
نیوەشەوێ،
من نازانم کەی ؟
بەڵام هەر چرکەیە بێت
تۆ دەمکوژی.
*****
(8)
لە وەرزی ( بەهار )
جوانتری.
******
(9)
هه‌موو حۆرییه‌كانی‌،
به‌هه‌شت
بۆ خودا.
به‌ته‌نیا تۆش،
بۆ من!
*****
(10)
كاتێك،
بیر له‌تۆ ده‌كه‌مه‌وه.‌
واته‌ من هه‌م.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*