به‌ستنی چواره‌مین كۆنگره‌ی گشتیی ی.ن.ك بووه‌ته دیفاكتۆ (ئه‌مری واقیع)، تازه ناتوانرێت خۆی لێ لابدرێت و پێچ و په‌نا و بیانووی بۆ بدۆزرێته‌وه.
بۆ زامنبوونی كۆنگره‌یه‌كی سه‌ركه‌وتوو، وه‌ك هه‌مووان پێی له‌سه‌ر داده‌گرن، به جۆرێك كه یه‌كێتییه‌كه‌مان به گوڕ‌و تین و به‌هێزیی و یه‌كگرتوویی زیاتر‌و شێوازێكی هاوچه‌رخ و مۆدێرنتر درێژه به خه‌باتی بدات و بێته مه‌یدان، پێویسته به‌رله كۆنگره چه‌ند هه‌نگاوێك بنرێت وه‌ك ئاماده‌كارییه‌ك، تا لانیكه‌م له كۆنگره‌دا گفتوگۆ و مشتومڕه‌كان زۆر نه‌چنه ورده‌كارییه‌كانه‌وه و له‌واده‌ی ئاسایی هه‌ر كۆنگره‌یه‌ك زیاتر درێژه نه‌كێشێت.
راسته نۆ ساڵه كۆنگره نه‌به‌ستراوه و له نیوه‌ی مانگی یه‌نایر/كانونی دوه‌می ٢٠١٢یشهوه كێشه‌یه‌كی ئێجگار زۆری حزبی و رێكخراوه‌یی و شه‌خسیی كه‌ڵه‌كه بووه‌و پێویسته كۆنگره‌ی ئه‌مجاره خاڵ بهخاڵیان تاوتوێی بكات و قسه‌یان له‌سه‌ر بكات و یه‌كلاییان بكاته‌وه‌و بنبڕیشیان بكات، راسته نابێت چاوپۆشیی بكرێت له چه‌ندین سه‌رپێچیی و پێشێلكاریی هه‌ندێك له سه‌ركرده و كادیران له ماوه‌ی ئه‌م چه‌ند ساڵه‌دا و ده‌بێت لێپێچینه‌وه‌ی ورد بكرێت و سزا و پاداشت په‌یڕه‌و بكرێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت كۆنگره بكه‌ین به دادگایه‌ك و رۆژی قیامه‌ت، ئه‌وه زه‌حمه‌ته كاره‌كانی كۆنگره به ساڵێكیش كۆتایی پێبێت، زه‌حمه‌تیشه هه‌موو سه‌ركرده‌كان به ساغی ده‌ربچن، نه‌ك هه‌ر ئه‌وه، به‌ڵكو برینه‌كان قووڵتر ده‌بنه‌وه، گیانی تۆڵه‌سه‌ندن و رق هه‌ڵگرتن ئه‌وكاته زاڵتر ده‌بێت، ره‌نگه ئه‌نجامه‌كه به‌و جۆره بێت كه نه‌یار و ناحه‌زه‌كانمان خۆزگه‌ی پێ ده‌خوازن.
ئه‌گه‌ر له‌م هه‌لومه‌رجه‌دا هێرۆخان ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی له‌كایه سیاسییه‌كه‌دا ئاماده بویایه، ره‌نگبوو بارودۆخه‌كه و ره‌وتی روداوه‌كان به ئاقارێكی ئیجابیی تردا بڕۆشتایه، بۆیه بۆ خۆپاراستن له گرژیی و توندتربوونه‌وه‌ی ململانێكان و ره‌خساندنی كه‌شوهه‌وایه‌كی له‌بار و گیانی لێبورده‌یی، كۆنگره‌كه‌مان سه‌رباری هه‌وڵه‌كانی هه‌ڤاڵ كۆسره‌ت ره‌سول عه‌لی جێگری یه‌كه‌می سكرتێری گشتیی و هه‌ڤاڵ بافڵ تاڵه‌بانی، پێویستی به سیاسه‌تمه‌دارێكی قاڵبووشه كه رۆڵی ناوبژیوانیی تێدا ببینێت و كوتله و باڵه‌كان له یه‌كتریی نزیك بكاته‌وه.
به بڕوای به‌نده، ئه‌و سه‌ركرده كامڵ و پێگه‌یشتووه به‌ڕێز سه‌رۆك د.فوئاد مه‌عسومه، له‌پاڵ ژماره‌یه‌كی زۆری سه‌ركرده و هه‌ڤاڵانی دیكه‌ی ئێستای مه‌كته‌بی سیاسیی و سه‌ركردایه‌تیی.
هه‌ڤاڵ د.فوئاد مه‌عسوم سه‌رباری ئه‌وه‌ی ئه‌ندامی ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ره له‌گه‌ڵ سه‌رۆك مام جه‌لال- ی مه‌زندا له دیمه‌شق و قاڵبووی خه‌باتێكی دوورودرێژی سیاسیی و پێشمه‌رگایه‌تییه، سه‌ركرده‌یه‌كی كارامه و داناشه به تایبه‌تی بۆ دانوستاندن و رێككه‌وتنه‌وه‌ی دژه‌كان، له‌و بواره‌شدا ئه‌زموونێكی ده‌وڵه‌مه‌ندی هه‌یه.
له‌ولاشه‌وه سه‌رۆك مه‌عسوم ده‌توانێت ئه‌و رۆڵه مه‌زنه ببینێت و هه‌موویان سه‌رنج و بۆچوونه‌كانی به هه‌ند وه‌رده‌گرن چونكه:-
-یه‌كێكه له‌و سه‌ركردانه‌ی كه هیچ كوتله‌یه‌كی نه‌بووه و له هیچ كوتلهیهكدا نه‌بووه، ته‌نانه‌ت سه‌رده‌مانێك كه سكرتێری یه‌كێتیی شۆڕشگێڕانی كوردستانیش بوو، له‌گه‌ڵ باڵی كۆمه‌ڵه و هێڵی گشتیی‌دا ته‌با و گونجاو بوو، پێگه‌ی تایبه‌تی خۆی هه‌بوو لای ئه‌و دوو باڵه‌ی دیكه‌ی ناو یه‌كێتی.
-له هه‌رسێ كۆنگره‌كه‌ی رابردووی ی.ن.ك دا، رۆڵی ته‌بایی و برایه‌تیی و هاوسه‌نگ بوونی بینیووه، هه‌رگیز نه‌بووه‌ته دژی لایه‌ك له به‌رژه‌وه‌ندیی لایه‌كی تر و هه‌ر ته‌كه‌تولی ی.ن.ك بووه.
-له‌م هه‌لومه‌رجه‌دا ناوبژیوانیی جه‌نابیان و راوێژ پێكردنی رۆڵی گه‌وره ده‌بینێت، به‌تایبه‌تیی سه‌رۆك مه‌عسوم هه‌م وه‌ك ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ر، هه‌م وه‌ك ئه‌وه‌ی كه هیچ پۆستێكی سه‌ركردایه‌تیی نییه و نیازی خۆ كاندیدكردنیشی نییه بۆ سه‌ركردایه‌تیی له كۆنگره‌دا.
-سه‌رۆك مه‌عسوم ئاگادار و شاره‌زایه‌كی كارامه‌ی دانوستاندن و مانۆڕه سیاسییه‌كان و چاره‌سه‌ركردنی ململانێكانی ناوخۆی حزبه و ده‌توانێت رۆڵی گه‌وره ببینێت له رێگه چاره‌ی كێشه‌كاندا.
-به‌ڕێزیان له‌گه‌ڵ هه‌موو باڵ و بیروڕا جیاوازه‌كاندا ته‌باو ئاشته و دیوار‌و به‌ربه‌ستی له‌گه‌ڵ هیچ كامیاندا دروست نه‌كردووه‌و هیچ بهرژهوهندییهكیشی له‌گه‌ڵیاندا ناكۆك نییه، چونكه له روانگه‌ی ی.ن.ك-ه‌وه ده‌ڕوانێته هه‌مووان، واته به‌یه‌ك چاو سه‌یری هه‌موویان ده‌كات له‌ڕووی حزبایه‌تیی و په‌یوه‌ندییه‌كانییه‌وه.
-وه‌ك كاك د.كه‌مال فوئاد ناوی نابو (حه‌كیم الدوله)، به‌راستیی هه‌ڤاڵ د.فوئاد ده‌توانێت ئه‌و رۆڵه ببینێت كه پێشتریش له كۆڕ‌و كۆبوونه‌وه سیاسییه‌كاندا بینیوێتی.
وه‌ك په‌رۆشییه‌ك بۆ ئایندهی حزبه‌كه‌مان و ئاینده و چاره‌نووسی سه‌دان هه‌زار ئه‌ندام و دۆست و لایه‌نگر و جه‌ماوه‌ره ملیۆنییه‌كه‌ی ی.ن.ك تا سه‌رگه‌ردان نه‌بن و په‌رته‌وازه نه‌بن، به روانین و بیركردنه‌وه‌ی خۆم ئه‌م چه‌ند دێڕه‌م نووسی، ئیتر تاچه‌ند جێ ده‌گرێت نازانم. ئه‌مه له كاتێكدایه متمانه‌یه‌كی گه‌وره‌و زۆریشم به هه‌ڤاڵانی تری مه‌كته‌بی سیاسیی و هه‌ردوو ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی و ناوه‌ندیی ی.ن.ك و سه‌دان كادری پێشكه‌وتووی تر هه‌یه كه تێكه‌ڵ به مللملانێ و ته‌كه‌توله‌كان نه‌بوون به‌هێزه بۆ تێپه‌ڕاندنی ئه‌م بارودۆخه و پڕۆژه و پێشنیازه‌كانیان جێگه‌ی پێزانینن، به‌ڵام ئه‌وه به‌و مانایه نییه كه هه‌ڤاڵێك به‌رپرسیاری ئه‌م بارودۆخه‌ی حزبه‌كه‌مان بكرێت و ئه‌وانی تر هیچ نه‌گرنه ئه‌ستۆی خۆیان، نه‌خێر هه‌موویان به‌رپرسیارن و ده‌بێت دانی پێدابنێن.
خۆ ئه‌وه‌ی كه ئێستا هه‌یه ئۆباڵه‌كه‌ی ناخرێته ئه‌ستۆی حزب و سه‌ركرده‌ی لایه‌نێكی تر، هه‌مووی هه‌ر ئه‌و به‌ڕێزانه‌ن كه له په‌یڕه‌و و پرۆگرام و نه‌ریت و ده‌ستوور و رێبازه‌كه‌ی ی.ن.ك و سه‌رۆك مام جه‌لال-ی مه‌زن لایانداوه.
لێره‌دا ده‌مه‌وێت ئاماژه بكه‌م بۆ رۆڵ و پێگه‌ی گرنگی هه‌ڤاڵی تێكۆشه‌ر و سه‌ركرده‌ی مه‌یدانیی و سیاسیی ی.ن.ك كاك كۆسره‌تی خۆشه‌ویست جێگری یه‌كه‌می سكرتێری گشتیی ی ن ك.
كه ئێستا هه‌مووان چاویان له هه‌نگاوه‌كانی به‌ڕێزیانه بۆئه‌وه‌ی زیاتر رۆڵی خۆی ببینێت، سه‌رباری ئه‌وه‌ی زۆرجار باری ته‌ندروستیی ده‌بێته رێگر، به‌ڵام وه‌ك چۆن له‌ئاست ئه‌و دۆخه‌دا ته‌ندروستیی خۆی كردووه‌ته قوربانیی بۆ ی.ن.ك و خوێنی شه‌هیده‌كانمان، ئه‌وهاش له‌م قۆناغه‌دا گه‌وره‌یی خۆی زیاتر بنوێنێت و چه‌تری كۆكه‌ره‌وه‌ی هه‌مووان بێت و هه‌مووان له‌سایه‌ی یه‌ك یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانی به‌هێزدا كۆبكاته‌وه. ئه‌و حزبی شه‌هیدانه‌ی كه وه‌ك سه‌رۆك مام جه‌لال-ی مه‌زن هه‌میشه دووپاتی كردۆته‌وه مانه‌وه و بوونمان و سه‌روه‌ریمان و گه‌شه كردنمان به‌نده پێوه‌ی.
له كۆتاییدا ئومێده‌وارم چواره‌مین كۆنگره‌ی ی.ن.ك وه‌ك هه‌میشه سه‌رۆك مام جه‌لال فه‌رمویه‌تی كۆنگره‌ی بوژانه‌وه و خوێن بهبهراكردنهوهی ژیانی حزبیی و رێكخراوه‌یی بێت . كۆنگره‌ی هاتنه پێشه‌وه‌ی خوێن و بیری نوێی هاوچه‌رخ بێت تا یه‌كێتییه‌كه‌مان هه‌ر ئه‌و یه‌كێتییه بێت كه ئاوات و هیوای جه‌ماوه‌ره له كوردستان و عیراقیشدا.
271 جار بینراوە