سەرەکی » هەواڵ » بافڵ تاڵەبانی: ئاوەدانیی زیاتری هەرێمی كوردستان

بافڵ تاڵەبانی: ئاوەدانیی زیاتری هەرێمی كوردستان

دوێنێ لە دەباشان، بافڵ تاڵەبانی، چاوی بە سڤێن كڕاوسپێ كونسوڵی ئەڵمانیا لەهەرێمی كوردستان بەوەكالەت، كەوت‌و لەدیدارەكەدا گۆڕانكاری‌و پێشهاتە سیاسییەكانی ناوچەكە خرایە بەر باس‌و بیروڕایان لەبارەوە ئاڵوگۆڕكرا.
لەدیدارەكەدا، بافڵ تاڵەبانی، تەئكیدی لەسەر خواستی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان كردەوە لەبەرەوپێشبردنی پەیوەندییەكان‌و بەهێزكردنی هاریكاریی هاوبەش لەگەڵ ئەڵمانیا لەبوارە جیاجیاكاندا، بەشێوەیەك خزمەت بەسەقامگیریی ئاسایش‌و ئارامی‌و ئاوەدانیی زیاتری هەرێمی كوردستان‌و ناوچەكە بكات، هەروەك سوپاس‌و ستایشی حكومەت‌و گەلی ئەڵمانیاشی كرد كە لەجەنگی روبەڕوبونەوەی داعشدا هاوكارو پشتیوانی هێزی پێشمەرگەو گەلی كورد بوون‌و ئێستاش بڕیاری بەردەوامبوونیان داوە لەهاوكاریكردنی هێزی پێشمەرگە، ئەوەش هەنگاوێكی باشە بەتایبەت بۆ رێكخستنەوەو زیاتر مەشقپێكردنی هێزی پێشمەرگە.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*