سەرەکی » وتار » د.شیركۆ عبدالله‌‌ » گیسكه‌كه‌ی هه‌یاسی خاس

گیسكه‌كه‌ی هه‌یاسی خاس

-ئه‌وه‌ چییه‌ نووسیوته‌ رۆڵه‌؟.
+به‌گم داواكارییه‌كی به‌نده‌ی موخلیستانه‌ له‌ جه‌نابت.
-ئه‌زانم داواكارییه‌، به‌س ئه‌و ناوه‌ چییه‌ ئیمزایه‌كت لێداوه‌؟.
+قوربان گیان نازناوی ئیداریی خۆمم نووسیوه‌. گیسكه‌كه‌ی هه‌یاسی خاس… كه‌ ئاره‌زووت لێ بێ به‌ قه‌د هه‌موو عاله‌م روو خۆشی و به‌ لوتفیت، له‌ پڕێكدا ئه‌مهێنیته‌وه‌ سه‌ر سفر.. تێناگه‌م نازانم بۆ وات لێهاتووه‌!!.
-كوڕی باوكم هه‌ر من و تۆ وا نین.. هه‌رچی عیلاقاتی تیجاری و سیاسی دنیای ئه‌مڕۆیه‌ به‌و نه‌وعه‌ی به‌سه‌ر هاتووه‌. كه‌س له‌كه‌س تێناگا.. مه‌سه‌له‌ن ئێستا قوش هه‌یه‌ له‌و كابرا په‌مه‌ییه‌ تێبگات.. ناوی چییه‌؟! ترامپ.
+نه‌وه‌ڵا ئوستاز… ئه‌ڵێن ژنه‌ قوربه‌سه‌ركه‌شی گیری خواردووه‌ به‌ ده‌ستییه‌وه‌.. له‌ تۆ وایه‌ به‌لای راستدا ئه‌ڕوات كه‌چی فڵق پێچ ئه‌كاته‌وه‌ به‌لای ئه‌ردۆغاندا.
-ئێ كه‌ ئه‌و وابێ ئیتر مه‌نعی من بۆ ئه‌كه‌ی.. ته‌حه‌ومولت هه‌بێ و ته‌واو.
+ناچارم هه‌مبێ گه‌وره‌م.. به‌س هه‌ر چه‌ند ئه‌كه‌م ته‌حه‌مولی خۆمم پێ ناكرێ.. تا خوا حه‌زكات بێزارم.
-له‌چی بێزاریت كوڕم؟.
+بێزارم له‌وه‌ی كه‌ له‌و هه‌موو شته‌ بێزارم.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*