سەرەکی » زانست » 2019 یەكێك بوو لە دەیە گەرمەكان

ڕێكخراوی جیهانیی چاودێریی كەشو هەوا:

2019 یەكێك بوو لە دەیە گەرمەكان

لەو كاتەوەی پلەكانی گەرما تۆماردەكرێت، ئەم 10 ساڵەی دوایی بە گەرمترین دەیە دادەنرێت.
لەچوارچێوەی كارەكانی لوتكەی كەشوهەوا كە لە مەدریدی پایتەختی ئیسپانیا بەڕێوەچوو، ڕێكخراوی جیهانیی بۆ چاودێریی كەشوهەوای سەر بە نەتەوەیەكگرتووەكان لەڕاپۆرتێكیدا ئەوەی ئاشكراكردووە كە ئەم دەیەیە زۆرگەرم بووە ولە مێژووی تۆماركردنی پلەكانی گەرمادا بە گەرمترین دەیە دادەنرێت.
ئەو ڕێكخراوە ئاماژەی بەوەداوە ساڵی(2019)كە چەندین كارەساتیی سروشتیی تێدا ڕوویداوە لەڕێگەیدایە بێبیتە یەكێك لەو (3)ساڵە گەرمەی كەلە ساڵی(1850)ەوە تۆماركراوە.
لە ڕاپۆرتی ئەو ڕێكخراوەدا هاتووە» ساڵی(2019)بە كۆتایی دەیەك دادەنرێت تێیدا پلەكانی گەرما بە شێوەیەكی تایبەت بەرز بوونەتەوە و لەم ساڵەدا جیهان شاهێدی توانەوەی چیا سەهۆڵینەكانی ناوچە جەمسەرییەكان بووە و هەروەها ئاستی ئاوی دەریاكانی گۆی زەوی بە ڕادەیەكی پێوانەیی بەرزبووەتەوە».
هەر لەوڕاپۆرتەدا ئەوە ئاشكراكراوە كە ئەو گەرمایە لە خۆیەوە نیە، بەڵكو بەهۆی كاریگەریی گازە گەرمەكانەوەیە كە بە هۆی چالاكییەكانی مرۆڤەوە دەردەدرێن، ئەگەر ئەو هۆكارانەش بەم شێوەیەی ئێستا بەردەوام بێت، ئەوا تا كۆتایی ئەم سەدەیە پلەی گەرمای گۆی زەوی نزیكەی چوار بۆ پێنج پلە بەرز دەبێتەوە
رێكخراوی جیهانیی بۆچاودێریی كەشوهەوای سەربە نەتەوەیەكگرتووەكان لەهەڵسەنگاندنی سەرەتایی بۆ ساڵی(2019) پشتی بەستووە بە پلەكانی گەرمای نێوان مانگی كانونی دووەم و تشرینی یەكەمی ساڵی ڕابردوو، لە ماوەی ئەو 10 مانگەدا پلەكانی گەرما بە تێكڕای (1.1)پلەی سەدیی لە چاو تێكڕای سەردەمی بەر لە شۆرشیی پیشەسازیی بەرزبوون، ئەمەش كاریگەریی لەسەر دانیشتوانی گۆی زەوی هەیە، بەوەی لە ساڵی 2018دا دوبارە برسێتیی لە چەند ناوچەیەكی جیهان سەریهەڵداوەتەوە و بە شێوەیەك نزیكەی (820) ملیۆن كەس بە دەست برسێتییەوە دەناڵێنن.
لەم چوارچێوەیەدا ئەمینداری گشتیی ئەو ڕێكخراوە ئاماژەی بەوە داوە» ناڕێكیی لە بارانبارین و وشكە ساڵیی لە هەندێك شوێن و گەشەی دیمۆگرافی لە هەندێك شوێن پێكەوە لە بزاوتدان كە ئەمەش دەبێتە ئاڵنگارییەكی گەورە لە بەردەم ئاسایشیی خۆراكی ئەو وڵاتانەی زۆر پێویستیان بە خۆراكە «.
هەر لەو كۆنگرەیەدا جارێكی تر جەخت لەوە كرایەوە كە پێویستە وڵاتان پابەندبن بەكەمكردنەوەی ئەو هۆكارانەی دەبنە هۆی دەردانی گازە گەرمەكان. بەڵام ناوەندە چالاكەكانی بواری ژینگە و كەشوهەوای زەوی ڕەخنەیان لە وڵاتان هەیە بەوەی سستن لە كارەكانیان و پێیانوایە تەنانەت گەر وڵاتان پابەندیش بن بەو ڕێككەوتننامانەی لەبواری ڕووبەڕووبونەوەی گۆڕانكارییەكانی كەشوهەوا ئیمزایان كردووە، ئەوا پلەی گەرمای گۆی زەوی نزیك دەبێتەوە لە 3 پلە.
پێویستە بوترێت: لە ساڵی(2015)دا وڵاتانی جیهان لە پاریسی پایتەختی فەرەنسا ڕێككەوتننامەیەكیان ئیمزا كرد كە بەپیێ ئەو ڕێككەوتننامەیە دەبوو سنوور بۆ گەرمبوونی گۆی زەوی دابنرێت و نەهێلدرێت بگاتە (2) پلەی سەدیی و لە (1.5) پلەی سەدیدا بهێڵرێتەوە.
شیاوی باسە، بۆ یەكەمین جار لە ساڵی 1850دا پلەكانی گەرما بە شێوەیەكی بەرنامە بۆ دارێژراو ل تۆماركراوە.

سەرچاوە: Gadi news

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*