سەرەکی » ئابووری » داوا دەكرێت ئەو باجانە لاببرێن كە بەپێی یاسا رێكنەخراون

داوا دەكرێت ئەو باجانە لاببرێن كە بەپێی یاسا رێكنەخراون

لەماوەی دوو ساڵی رابردوودا چەندین باج و رسومات لەلایەن حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە لەسەر خەڵك زیادكراون و ئەندامێكی پەرلەمانی عیراقیش رایدەگەیەنێت: سەرجەم ئەو باج و رسوماتانەی بە یاسا رێكنەخراون نایاساین و دەبێت لاببرێن.
لەوبارەیەوە، ئەحمەدی حاجی رەشید بڕیاردەری لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایگەیاند: ئێستا نزیكەی 24 هەزار كۆمپانیا لە هەرێمی كوردستاندا كار دەكەن و لەو ژمارەیەش تەنها 10 هەزار كۆمپانیا باج دەدەن بە حكومەت و 14 هەزار كۆمپانیاش یان بڕیاری لێخۆشبوون لەباجەكانیان دراوە یان باجیان نەداوە بە حكومەت.
بڕیاردەرەكەی لیژنەی دارایی وتیشی: «چەندین رسومات و باج لەلایەن حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە بەپێی رێنمایی زیادكراون و سەرجەم ئەو رێنماییانەش نایاسایین، چونكە پێویستە بەیاسا باج و رسومات زیاد بكرێت نەك بە رێنمایی و فەرمان».
ئاماژەی بەوەشكرد: رێژەی رسومات و باج پەیوەندی بە بژێوی خەڵكەوە هەیە و تا بژێوی خەڵك روو لەخراپی بكات، پێویستە باج و رسومات كەم بكرێتەوە، بەڵام لە هەرێمی كوردستان بە پێچەوانەوەیە، بۆیە هەر رسومات و باجێك پەیوەندی بە حكومەتی مەركەزییەوە هەبێت پێویستە لەگەڵ پارێزگاكانی دیكەی عیراق یەكبخرێت و پەرلەمانی عیراق بڕیاری لەبارەوە بدات و رەچاوی بژێوی خەڵكیش بكرێت.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

ئێكسۆن مۆبیل؛ عیراق تەنگەتاو دەكات

سەرەتای ئەم هەفتەیە كۆمپانیای (ئێكسۆن مۆبیل)ی ئەمریكی هەموو ستافە بیانییەكانی ...