سەرەکی » وەرزش » كاڤانی بەشێوەیەكی رەسمی داوای رۆیشتنی لە پاریس سان جێرمان كردووە

كاڤانی بەشێوەیەكی رەسمی داوای رۆیشتنی لە پاریس سان جێرمان كردووە

لیۆناردۆی بەڕێوەبەری وەرزشی یانەی پاریس سان جێرمان دوپاتیكردەوە ئیدیسۆن كاڤانی هێرشبەری یانەكە بەشێوەیەكی رەسمی داوای پێشكەشی یانەكە كردوە بۆ ئەوەی لە میركاتۆی زستانە ریزی یانەكە جێبهێڵێت.
كاڤانی كۆتایی ئەم وەرزە بۆندەكەی لەگەڵ یانەكە كۆتایی دێت و دەتوانێت لە هاوینی داهاتوو بەبێ بەرامبەر لە یانەكە بڕوات، بەڵام بەهۆی ئەوەی پێگەكەی لە پێكهاتەی سەرەكی لەدەستداوە دەیەوێت لەم مانگەدا لە ریزی یانەكە بڕوات.
لەو بارەیەوە لیۆناردۆ وتی: هەمیشە وتومە كاڤانی یان هەر ئەستێرەیەكی تری یانەكە یاخود لە یانەكە بەدڵخۆشی بمێنێتەوە یان بە ئارامی بڕوات، كاڤانی داوای رۆیشتنی پێشكەش بە یانەكە كردوەو ئێمەش لێكۆڵینەوە لەو بابەتە دەكەین، بۆندیشمان لەلایەن ئەتلەتیكۆ پێگەیشتوەو پێی رازی نەبووین.
وتیشی: بۆندەكە لە رووی داراییەوە لە بەهای كاڤانی نەبوو، پێویستە لەگەڵ یاریزانەكە گفتوگۆ بكەین و نازانم بەچی دەگات، لە ئێستادا زۆر دوورین لەوەی لەگەڵ ئەتلەتیكۆ بگەینە رێككەوتن و چەند رۆژێكە پەیوەندی نەماوە.
لە كۆتایشدا وتی: پاریس سان جێرمان یانەیەكی تەواوەو پێویستی بە یاریزانی تر نییە و چەندین هێرشبەرمان هەیە، رۆیشتنی كاڤانی لە پلانی ئێمە نییە بەڵام دراكسلەر دەتوانێت شوێنی پڕ بكاتەوە، بەشێوەیەكی گشتیش قورسە شوێنی كاڤانی پڕ بكرێتەوە.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*