سەرەکی » راپۆرت » لە كۆی 694 حاڵەتی كۆرۆنا 170 توشبوو چاكبوونەتەوە

تەندروستیی عیراق:

لە كۆی 694 حاڵەتی كۆرۆنا 170 توشبوو چاكبوونەتەوە

وەزارەتی تەندروستیی عیراق رایگەیاند:

لە كۆی 694 حاڵەتی توشبوو لە ناوچە جیاجیاكانی وڵات، 170 كەس چاكبوونەتەوە و بە تەواوەتی نەخۆشییەكەیان پەڕاندووە.

بەپێی بەیاننامەیەك كە لەلایەن وەزارەتی تەندروستیی عیراقەوە بڵاوكرایەوە، لەماوەی 24 سەعاتی رابردوودا 65 حاڵەتی توشبوونی نوێ‌ بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە وڵاتدا تۆماركراون.

بەپێی بەیاننامەكە “توشبووەكان بەسەر ئەم ناوچانەدا بڵاوبوونەتەوە: بەغدا ڕەسافە: 3 حاڵەت، بەغدا مەدینە توب: 1 حاڵەت، بەغدا كەرخ: 8 حاڵەت، بەسرە: 4 حاڵەت، نەجەف: 22 حاڵەت، سلێمانی: 11 حاڵەت، كەربەلا: 11 حاڵەت، دیالە: 2 حاڵەت، هەولێر: 1 حاڵەت، كەركوك: 1 حاڵەت، زیقار: 1 حاڵەت”.

وەزارەتی تەندروستیی عیراق ئاماژەش بە تۆماركردنی 4 حاڵەتی نوێی گیانلەدەستدان دەكات كە لە (بەغدا ڕەسافە و بەسرە و نەجەف و میسان) تۆماركراون. هەروەها تەئكیدی لەسەر بوونی 18 حاڵەتی نوێی چاكبوونەوەش كردووە كە لەم ناوچانەدا تۆماركراون: بەغدا ڕەسافە: 3 حاڵەت، بەسرە: 4 حاڵەت، نەجەف: 6 حاڵەت، هەولێر: 5 حاڵەت.

وەزارەتی تەندروستیی عیراق دەشڵێت، تائێستا كۆی گشتیی تووشبوان بە ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ‌ گەیشتۆتە 694 حاڵەت، لەو چوارچێوەیەشدا 50 حاڵەتی گیانلەدەستدان بەهۆی ڤایرۆسەكەوە تۆماركراون، و كۆی گشتیی حاڵەتەكانی چاكبوونەوەش گەیشتۆتە 170 حاڵەت.

print

 27 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*