بەڕێزان خانەوادەی پێشمەرگەی دێرین مام ئەحمەد مەمەنداوا
بەداخ و کەسەرێکی زۆرەوە، ھەواڵی کۆچی دوایی پێشمەرگە و تێکۆشەری دێرین، مام ئەحمەد مەمەنداوا، ناسراو بە (مام ئەحمەدە خۆڵە)مان پێگەیشت. بۆ ئەو خەمە، پرسەو سەرەخۆشی خۆمانتان پێڕادەگەیەنین و بەشداری خەمتانین.
مام ئەحمەد مەمەنداوا، تێکۆشەر و پێشمەرگەی دێرین و سەرەتاکان و دانەبڕاوی شۆڕشی نوێ بوو. لەساڵی ١٩٧٦ ژیانی پێشمەرگایەتی ھەڵبژارد و بەدرێژایی تەمەنی، ھەمیشە لەسەنگەری بەرگری و گەلەکەی مایهوه و ھەر لەو پێناوەشدا شەھید عەلی کوڕی بەخشی بە نیشتمان.
لەدەستدانی کەسایەتییەکی نیشتمانپەروەر و تێکۆشەرێکی دێرین، داخێکی سەختە، ھیوادارین ئەمە دواناخۆشیتان بێت و رۆحی ھەڤاڵی کۆچکردووشمان شادبێت.
سەرۆکایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
215 جار بینراوە