سەرەکی » زانست » شارستانێتی لەسەر هەسارەی مەریخ

شارستانێتی لەسەر هەسارەی مەریخ

کەشتیی نوح

زانایانی گەردونناسیی ژمارەی ئەو کەسانە دیاریدەکەن کە پێویستن بۆ دامەزراندنی شارستانێتییەک لەسەر مەریخ.

بە پێی توێژینەوەیەکی زانستیی، زاناکان بۆ دامەزاندن و بنیاتنانی شارستانێتییەکی نوێ لەسەر هەسارەی مەریخ پێویستیان بە (١١٠)کەس دەبێت.

بە پێی توێژینەوەیەکی پرۆفیسۆر( ژان مارک سالوتی) لە پەیمانگای پۆلیتەکنیکی نیشتمانی بۆ هونەرە پراکتیکییەکان لە بۆردۆی فەرەنسا، ئەم ژمارەیە لانی کەمی ئەو دانیشتوانە پێویستەیە بۆ بەرهەمهێنانی ئامێر و شتومەکەکان کە بەس بێت بەر لەوەی پێداویستییەکانی خۆیان تەواو بێت کە سەرەتا لەگەڵ خۆیان دەیبەنە سەر هەسارە سوورەکە.

ئەو دەشڵێت”دەبێت هەر مۆڵگەیەکی مرۆیی کە لەسەر مەریخ بنیات دەنرێت، بۆ پاراستنی ژیانیان ماڵێک لەناو گومەزێکی پڕلە ئۆکسجیندا دروست بکەن و دەست بکەن بە کشتوکاڵ و ئەو پیشەسازییانەی پەیوەندییان بە کشتوکاڵەوە هەیە”.

ژان مارک سالوتی ئەم پێشبینییەی خستەڕوو دوای ئەوەی نمونەیەکی بیرکارییانەی بەکار هێنا بۆ دیاریکردنی(ئەنجامی مانەوە لەسەر هەسارەیەکی تر) و بەراوردی کرد لە نێوان پێداویستییەکانی کاتی جێبەجێکردنی هەموو جۆرە چالاکییە مرۆییەکان لەپێناو مانەوە بۆ ماوەیەکی درێژ و ئەو کاتەی لەبەردەست کەسە نیشتەجێکراوەکاندا هەیە.

ئەو توێژینەوەیە گریمانەی ئەوەی داناوە کە لە ڕەنگە یارمەتییەکان لە زەوییەوە نەگەنە مەریخ ئەویش یان بە هۆی شەڕێکەوەکە ڕەنگە لە سەر زەوی بەرپا بببێت یان بە هۆی ئەوەی دانیشتوانی سەر مەریخ بیر لە دامەزراندنی وڵاتێکی سەربەخۆ بکەنەوە، هەروەها بۆ ئەوەی مرۆڤەکان بتوانن لەسەر مەریخ بمێننەوە چەند ئەگەرێک دانراوە بۆ ڕێکخستنی دانیشتوانە هەناردەکراوەکان و مەسەلە ئەندازەییەکان.

سالوتی دەشڵێت” مانەوە پشتی بەستووە بە دەستگەیشتن بە سەرچاوەی سروشتیی و دۆخی کارکردن و هەندێک گریمانەی دیکە”.

هەموو ئەم لێکدانەوە و ئەنجامانەش دوای ئەوە دێت کە ماوەیەک لەمەوبەر(ئیلۆن ماسک)ی ملیاردێری ئەمریکی و خاوەن کۆمپانیای ( سپەیس ئێکس) ئاشکرای کرد، پارەیەکی زۆر تەرخان دەکات بۆ ئەوەی ڕۆژێک لە ڕۆژان مرۆڤ لە سەر هەسارەی مەریخ نیشتەجێبکات.

 

سەرچاوە: سپۆتنیک

print

 201 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*