سەرەکی » هەواڵ » تاوتوێی چەند پرسێکی گرنگ دەکرێت پەرلەمانی کوردستان کۆدەبێتەوە

تاوتوێی چەند پرسێکی گرنگ دەکرێت پەرلەمانی کوردستان کۆدەبێتەوە

ھەولێر، تەھا عەبدوڵڵا
بڕیارە ھەفتەی داھاتوو پەرلەمانی کوردستان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی بکات. بەپێی زانیارییەکانیش لەکۆبوونەوەکەدا هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر ناوچە سنوورییەکان تاوتوێدەکرێت.

لەوبارەیەوە، زکری ئەحمەد ئەندامی پەرلەمانی کوردستان، بە کوردستانی نوێ-ی راگەیاند: چاوەڕوان دەکەین ھەفتەی داھاتوو کۆبوونەوەی ئاسایی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەبچێت، کە لە دوو خاڵی سەرەکی پێکدێت، وتیشی: هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر سنوورەکانی هەرێمی کوردستان، یەکێک دەبێت لە بڕگەکانی دانیشتنەکە، بۆ ئەوەش راپۆرتی لیژنەکانی پەرلەمان دەخرێتەڕوو کە لە ماوەی رابردوودا سەردانی ناوچە سنوورییەکانیان کردبوو. ئاماژەی بەوەشکرد کە پرسە دارایی و ئابوورییەکانی ھەرێمی کوردستان و ئەو گرفتانەی بەهۆیانەوە هاتوونەتە ئاراوە ، خاڵێکی دیکەی کۆبوونەوەکە دەبێت.

print

 143 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*