سەرەکی » وەرزش (پەڕە 11)

وەرزش

یانه‌كه‌ی‌ دیاریده‌كات

(26) هه‌وراز كاوه‌ یانه‌كانی‌ لیڤه‌رپوڵ‌ و مانچسته‌ر یونایتد و ڕیكسهام و شیفڵێد ده‌یانویست من لای‌ ئه‌وان مه‌شق بكه‌م، به‌ڵام كێشه‌كه‌ ئه‌وه‌بوو فێرگه‌ی(دی‌ ساید) ڕێگای‌ نه‌ده‌دا یاریزانه‌كانی‌ له‌ تیپه‌كانی‌ دیكه‌ یاریی بكه‌ن. مایكڵ ئۆین زیاتر ده‌ڵێت: كه‌چی‌ مانه‌وه‌م له‌و فێرگه‌یه‌ سوودی‌ زۆری‌ هه‌بوو بۆ داهاتووم، كاتێك چوومه‌ قوتابخانه‌ی‌(هاواردن های‌) ئه‌و خوێندنگایه‌ یاریی تۆپی‌ پێی‌ به‌سه‌ر ژیانمدا زاڵكرد، له‌و قوتابحانه‌یه‌ جگه‌ له‌ ...

زیاتر »

ئه‌و له‌شجوانه‌ی له‌گه‌ڵ تیپه‌كه‌ی به‌غدایان هه‌ژاند

بێستون خه‌یروڵڵا عه‌بدوڵڵا له‌شجوانێكی شاری سلێمانییه‌، به‌م دواییه‌ له‌ پاڵه‌وانێتییه‌كی گرنگی عیراقدا و له‌نێو چه‌ندان پاڵه‌وانی ناوداری عیراقدا و له‌كێشی خۆیدا نازناوی پاڵه‌وانی عیراقی برده‌وه‌. بۆ به‌سه‌ر كردنه‌وه‌ی ئه‌م پاڵه‌وانه‌و پێزانینیش بۆ ئه‌و ئه‌نجامه‌ باشه‌ی به‌ده‌ستیهێناوه‌، ستادیۆم دیدارێكی له‌گه‌ڵ ئه‌نجامداو چه‌ند پرسیارێكی لێكرد و ئه‌ویش به‌مشێوه‌یه‌ی لای خواره‌وه‌ وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی ستادیۆمی دایه‌وه‌. سه‌ره‌تا لێمان پرسی بێستون كێیه‌؟ ئه‌ویش له‌وه‌ڵامدا ووتی: ...

زیاتر »

تۆپی سه‌رمێزی کوردستان له‌ لووتکه‌دایە

10 تیپی كوڕان و 6 تیپی كچانی یانه‌كانی باكور و كوردستان له‌ هۆڵی یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی به‌شداریی پاڵه‌وانێتی تۆپی سه‌رمێزی یانه‌كانی عیراق گروپی یه‌كه‌میان كرد و یارییه‌كانیش 4 تا 6/10/2018-ی خایاند. له‌ یارییه‌کانی كوڕاندا له‌ كۆی 10 یانه‌ی به‌شدار 9 یانه‌یان یانه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و كه‌ركوك بوون و ته‌نیا یانه‌ی فتووه‌ی موسڵ له‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌م سنوره‌ بووه‌. له‌م گروپه‌وه‌ تیپی چوار ...

زیاتر »

بۆ دووه‌م هه‌فته‌ له‌سه‌ریه‌ك میسی به‌ باشترین یاریزان دیاری كرا

یه‌كێتی تۆپی پێی ئه‌وروپا لیۆنێل میسی ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی‌ بارسێلۆنای به‌ باشترین یاریزانی هه‌فته‌ی چامپیۆنس لیگ دیاری كرد، به‌مه‌ش ئه‌و یاریزانه‌ بۆ دووه‌م هه‌فته‌ له‌سه‌ریه‌ك ئه‌و خه‌ڵاته‌ی‌ برده‌وه‌. یه‌كێتی تۆپی پێی ئه‌وروپا دوای هه‌ر جه‌وله‌یه‌كی چامپیۆنس لیگ باشترین 4 یاریزان دیاری ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی‌ هانده‌ران له‌نێویاندا باشترین یاریزانی جه‌وله‌كه‌ دیاری بكه‌ن. بۆ ئه‌م جه‌وله‌یه‌ش یوفا لیۆنێل میسی و نێیمار دا سیلڤاو ...

زیاتر »

بارسێلۆنا پیرۆزبایی له‌ نادیه‌ موراد ده‌كات

دوای ئه‌وه‌ی‌ نادیه‌ موراد چالاكوانی كورد بووه‌ یه‌كه‌م كورد له‌ مێژوودا خه‌ڵاتی نۆبڵی بۆ ئاشتی بباته‌وه‌ یانه‌ی‌ بارسێلۆنا به‌شێوه‌یه‌كی ره‌سمی پیرۆزبایی لێكرد. بارسێلۆنا له‌ پێگه‌ی‌ ره‌سمی خۆی 2 وێنه‌ی‌ نادیه‌ مورادی بڵاوكردۆته‌وه‌و پیرۆزبایی بردنه‌وه‌ی‌ خه‌ڵاته‌كه‌ی لێ كردوه‌و جارێكی تریش پاڵپشتی یانه‌كه‌ی‌ بۆ دوپات كردۆته‌وه‌. بارسێلۆنا له‌ماوه‌ی‌ رابردوو یه‌كێك بوو له‌و دامه‌زراوانه‌ی‌ پێشوازی له‌ نادیه‌ موراد كرد و پاڵپشتی بۆ خۆی ...

زیاتر »

ئۆسكار تابارێز ناوی له‌ فه‌رهه‌نگی گینیس تۆماركرا

ئۆسكار تابارێزی راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی‌ ئۆرۆگوای 2 ریكۆردی جیهانی تۆماركردو به‌هۆیه‌وه‌ 2 بڕوانامه‌ی‌ له‌لایه‌ن فه‌رهه‌نگی گینیس بۆ ژماره‌ پێوانه‌ییه‌كان پێشكه‌ش كرا كه‌ ناوی له‌و فه‌رهه‌نگه‌ تۆماركرا. یه‌كه‌م ریكۆردی ئه‌و راهێنه‌ره‌ ئه‌وه‌یه‌ یه‌كه‌م راهێنه‌ره‌ له‌ مێژوودا له‌ 2 كاتی جیاوازدا 185 یاری سه‌رپه‌رشتی هه‌ڵبژارده‌یه‌كی كردبێت ئه‌ویش هه‌ڵبژارده‌ی‌ ئۆرۆگوایه‌. دووه‌م ریكۆردیش یه‌كه‌م راهێنه‌ره‌ له‌ زۆرترین یاری له‌ مۆندیال سه‌رپه‌رشتی هه‌ڵبژارده‌یه‌كی كردبێت كه‌ ئه‌و ...

زیاتر »

لازیۆ به‌شێوه‌یه‌كی ره‌سمی بۆندی ئیمۆبێلی و ساڤیچی نوێ كرده‌وه‌

یانه‌ی‌ رازیۆ به‌شێوه‌یه‌كی ره‌سمی نوێ كردنه‌وه‌ی‌ هه‌ردوو ئه‌ستێره‌ی یانه‌كه‌ی‌ چیرۆ ئیمۆبێلی و سێرجی میلۆنكۆڤیچ ساڤیچی تا ساڵی 2023 نوێ كرده‌وه‌و موچه‌ی هه‌ردوو یازانه‌كه‌شی زیاد كردوه‌. ساڤیچ یه‌كێكه‌ له‌و ئه‌ستێره‌ لاوانه‌ی له‌لایه‌ن گه‌وره‌كانی ئه‌وروپاوه‌ گرنگی زۆری پێده‌درێت كه‌ یانه‌كه‌ له‌ میركاتۆی هاوینه‌ بۆندی به‌بڕی 100 ملیۆن یۆرۆ فرۆشتنی ئه‌و یاریزانه‌ ره‌تكرده‌وه‌، به‌ نوێ كردنه‌وه‌ی‌ بۆنده‌كه‌شی لازیۆ هه‌مووانی بێ هیوا كرد. ئیمۆبێلیش ...

زیاتر »

فێدره‌ر هۆكاری كۆتایی هێنان به‌ بۆنده‌كه‌ی‌ له‌گه‌ڵ نایكی ئاشكرا ده‌كات

رۆجێر فێدره‌ری ئه‌فسانه‌ی‌ تێنسی سه‌رزه‌وی رایگه‌یاند هۆكاری كۆتایی هێنان به‌ بۆنده‌كه‌ی له‌گه‌ڵ كۆمپانیای نایكی ئه‌مریكی دوای 20 ساڵ له‌ كاركردن به‌یه‌كه‌وه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ كۆمپانیای یونیكۆ به‌ڵێنیان پێداوه‌ دوای وازهێنانیش له‌ سپۆنسه‌ری كردنی به‌رده‌وام بن. هه‌رچه‌نده‌ تا ئێستا به‌ شێوه‌یه‌كی ره‌سمی رانه‌گه‌یه‌ندراوه‌ بۆندی فێدره‌ر له‌گه‌ڵ ئه‌و كۆمپانیا ژاپۆنیه‌ چه‌نده‌ به‌ڵام به‌پێی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ ئه‌و كۆمپانیایه‌ ساڵانه‌ بڕی 30 ملیۆن دۆلار ...

زیاتر »

جۆسیپی رۆسی به‌بێ تاوان له‌ قه‌ڵه‌مدرا

جۆسیپی رۆسی ئه‌ستێره‌ی تۆپی پێ و یاریزانی پێشووی هه‌ڵبژارده‌ی‌ ئیتاڵیا له‌لایه‌ن داواكاری گشتیه‌وه‌ به‌بێ تاوان له‌ قه‌ڵه‌مدا، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر پشكنینێك ده‌ری خست ماده‌یه‌كی وزه‌به‌خشی به‌كارهێناوه‌ كه‌ له‌لایه‌ن فیفاوه‌ قه‌ده‌غه‌ كراوه‌. داواكاری گشتی نیازی ئه‌وه‌ی هه‌بوو ئه‌و یاریزانه‌ی‌ پێشووی یانه‌كانی مانچسته‌ر یونایتد و ڤیاریاڵ و فیۆره‌نتینا بۆ ماوه‌ی‌ ساڵێك رابگرێت، به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی‌ گوێی لێ گیرا بڕیاری دا ...

زیاتر »

ئەمشەوی چامپیۆنس لیگ ‌

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ یارییه‌كانی جه‌وله‌ی دووه‌می قۆناغی كۆمه‌ڵه‌كانی چامپیۆنس لیگ درێژه‌ی ده‌بێت و یارییه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌م تا چواره‌م به‌ڕێوه‌ده‌چن و ئه‌مشه‌ویش دوو یاری به‌هێز ده‌کرێن، یه‌که‌میان‌ تۆتنهام میوانداری بارسێلۆنا ده‌كات و دووه‌میش لیڤه‌رپوڵ رووبه‌ڕووی ناپۆلی ده‌بێته‌وه‌. یارییه‌كان *پاریس سان جێرمان×سرڤینا زڤیزدا سه‌عات 7:55 ده‌قیقه‌ی شه‌و. *لۆكۆمۆتیڤ مۆسكۆ×شاڵكه‌ سه‌عات 7:55 ده‌قیقه‌ی شه‌و. *ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید×كلوب بروج سه‌عات 10ی شه‌و. *بروسیا دۆرتمۆند×مۆناكۆ سه‌عات 10ی ...

زیاتر »