من بەهێزم و پشتم بە میللەت و دەنگدەرانم قایمە – knwe.org
سەرەکی » راپۆرت » ئامادەکردنی:بورهان ئەمین » من بەهێزم و پشتم بە میللەت و دەنگدەرانم قایمە

بچووکترین کچە کوردی پەرلەمانتاری تورکیا

من بەهێزم و پشتم بە میللەت و دەنگدەرانم قایمە

لەهەڵبژاردنی چەند ڕۆژی ڕابردوی پەرلەمانی تورکیا کچێکی کورد بە ناوی «دەرسیم داغ» لەسەر لیستی پارتی دیموکراتی گەلان «هەدەپ» سەرکەوتنی هێنا و بوو بە بچوکترین کچی کورد کە کورسیەکی پەرلەمانی تورکیا مسۆگەر بکات. ئەمەش لەناو میدیاکانی جیهاندا، دەنگدانەوەی باشی بۆ ئەو کچە و پارتەکەی دروستکردووە. لەمبارەیەشەوە کەناڵی ناسراوی بەریتانیا بی بی سی، راپۆرتێکی درێژی لە بارەوە ئامادەکردووەو تێیدا تیشكی خستۆتە سەر ژیانی کۆمەڵایەتی و سیاسیی ئەم کچە کوردە.

کە ڕاگوێزراون مەلۆتکە بوە
دەرسیم ته‌مه‌نی ٢٢ ساڵه‌ و لەگوندێکی نزیک لە شاری دیار بەکر لەدایکبوە، له‌ خانه‌واده‌یه‌كی جوتیاری هەژار گەورە بووە، دایکی ژنی ماڵەوەیە و دوانزە برا و خوشکێکی هەیە، لە دیمانەیەکی کەناڵی بی بی سی عەرەبیدا دەڵێت: لە ساڵی ١٩٩٦ بە هۆی بیروڕای سیاسی ئەندامانی خێزانەکەم لە زێدی خۆمان ڕاگوێزراوین بۆ ئەستنەبۆڵ کە ئەو کات تەمەنم تەنها پێنج مانگ بووە.

هەر زوو سیاسەتی کرد
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ ده‌ڵێت: «ته‌مه‌نی منداڵیم زۆر قورس بوو، چونكه‌ زمانی توركیم نه‌ده‌زانی، هاوڕێشم نه‌بوو، له‌ قۆناغی ناوه‌ندیش له‌ قوتابخانه‌ شاره‌زاییم له‌سه‌ر كێشه‌ی كورد په‌یدا كرد و كه‌ خولیام بوو ببمه‌ ئه‌ندام په‌رله‌مان .

خۆی لەناو هەدەپ دەبینێتەوە
لە درێژەی وتەکەیدا دەڵێت: سەرەتا حەزم لێ بو ببمە دکتۆر یان ڕۆژنامەنووس بەڵام دواتر کە تێکەڵاوی نێوەندی سیاسی بوم و دەستم دایە خوێندنی زمانی کوردی لە زانکۆی ماردین ئامانجەکەم گۆڕا و بومە ئەندام لە پارتی دیموکراتی گەلان ، بەمجۆرە توانیم کورسیەک لە پەرلەمان بەدەست بێنم. لە بارەی هەدەپەشەوە پێی وایە کە ئەو پارتە تاکەپارتە کە بتوانێت دادپەروەری مافەکانی مرۆڤ بەدەست بێنێت، دەشڵێت من دەزانم کە لەو پارتە لە دایکبوم و گەشەم کردوە چونکە بەهاری تەمەنی من بە ڕاگوێزان و ڕاوەدونان گوزەری کردوەو بە حوکمی ئەوەش کە بنەماڵەکەمان تێکەڵاوی ڕەوشی سیاسی بووە کاریگەری بەسەر مندا هەبوە.

زوڵم کردی بە سیاسی
لە وەڵامی ئەو پرسیارەی کەچی وای لێ کردوە کە لە هەرزەکاریەوە تێکەڵاوی بواری سیاسەت بێت دەڵێت: زوڵم و زۆرداری سیاسی لە وڵات و نەبونی پەرلەمانتاری گەنج و کەمی ژنە پەرلەمنتاریش ئەمانە هەموویان بونە هەوێنی خەباتکردنم بۆ ئەوەی بتوانم مۆدێرنانە داکۆکی لە مافە ڕەواکانی میلەتەکەم بکەم.

هەرگیز ناترسێت
دەربارەی ئەوەی کە ئایا ناترسێت چارەنوسی وەک پەرلەمانتارەکانی تری هەدەپ لێبێت کە لە لایەن دەسەڵاتەوە خرانە زیندانەوە، دەڵێت: من وەک پەرلەمانتارێکی کورد ناترسم چونکە باوەڕم بە بەدەستهێنانی مافی گەلەکەم هەیە، خاوەن مافیش نابێت بترسێت، ئێمە شتێکی نائاسایی ناکەین جگە لە هەوڵدان بۆ یەکسانی و دادپەروەری لە نێوان هەموو هاوڵاتیانی تورکیا بە گشتی.

پشتی بە خەڵکەکەی قایمە
سەبارەت بەوەی کە دەتوانێت هاوسەنگیەک لە نێوان هەوڵەکانیدا بۆ وەدەستهێنانی مافی گەنجان و ژنان و مافی گەلەکەی پەیدابکات دەڵێت: من بەهێزم و هێزو تواناکەشم لە پشتیوانی گەلەکەم و دەنگدەرەکانم وەردەگرم ، بە دڵنیاییەوە لەگەڵیان کۆدەبمەوە و ڕاوێژیان پێدەکەم دەکەم کە ئایا چی بکەم وگوێ لە بۆچون و پێشنیازەکانیان دەگرم تابتوانم دەنگیان بگەیەنمە ئەو ناوەندە گرنگە.

دەبێ مافی ژنان بپاریزرێت
دەربارەی مافی ژنانیش پێی وایە کە مادام ژنان نیوەی کۆمەڵن دەبێت لە ناو پەرلەمانیش نیوەی کورسیەکانیان هەبێ و ئەو وەک یەکیە وەک هەدەپ پیادەبکرێت کە بنەمای یەکسانی وەک یەکی تیادا پەیڕەو دەکرێ لە ئۆرگان و بەرپرسیارێتی و سەرکردایەتی و ئەرک و مافەکاندا،بۆیە پێویستە لەسەر ئاستی هەموو جیهانەوە ژنان هەوڵ بددەن بگەنە نێوەندەکانی بڕیار و شایستەکانی خۆیان وەک پیاوان بەدەست بێنن.

سەرچاوە : BBC عەرەبی

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

ترەمپ،مێرکل بە داردەستی روسیا تۆمەتبار دەکات

*دەشڵێت، کورد میلەتێکی مەزنە دۆناڵد ترەمپی سەرۆكی ئەمەریكا بەر لە ...