سەرەکی » مانشێت » خەبەردار!

خەبەردار!

دنیا ده‌وران ده‌ورانه‌، چه‌رخی زه‌مانه‌ هه‌ر به‌ جۆرێك نا به‌ هه‌زاران جۆر ده‌سوڕێت، یه‌ك له‌و سوڕانانه‌ پێچه‌وانه‌ بوونه‌وه‌ی نووسینه‌كانی هه‌ندێك له‌وانه‌یه‌ كه‌ كاغه‌ز ڕه‌شده‌كه‌نه‌وه‌. رێك وه‌ك كابری ئه‌ولا، له‌م رۆژانه‌ له‌ باره‌ی سیاسییه‌كی كۆچكردوو شتێكی نووسی بوو، 180 ده‌ره‌جه‌ عه‌كسی رایه‌كانی 10 ساڵی رابردووی. به‌ جۆرێك ئه‌وه‌ی ئه‌و هه‌موو ساڵه‌ وه‌ك شه‌یتان نیشانی خه‌كڵكی ده‌دا ئه‌مجاره‌ ده‌یویست به‌ زیاده‌وه‌ به‌ فریشته‌یی نمایشی بكاته‌وه‌.
كه‌سێك ئاگای له‌ رایه‌كانی پێشتری كابرا بووبێ ده‌یگوت تۆ بڵێی هاك نه‌كرابێ و به‌ ناوی ئه‌وه‌وه‌ نه‌یان نووسیبێ!!! یان دوو كه‌سن و ناوه‌كانیان له‌ یه‌ك ده‌چێ!!
*****
له‌ دانووستانی خێمه‌كه‌ی سه‌فوان (تایبه‌ت به‌ وه‌ستانی شه‌ڕی هاوپه‌یمانان له‌ دژی رژێمه‌كه‌ی سه‌ددام حسێن پاش داگیركردنی كوه‌یت و شكانی سوپاكه‌ی له‌ به‌رامبه‌ر ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانه‌كانی) مه‌شهوره‌ به‌وه‌ی عیراق بێ سێ و دوو به‌ هه‌موو شتێك رازی بوو ته‌نیا له‌ پێناو مانه‌وه‌ی سه‌ددام و رژێمه‌كه‌ی.
ئێستا مه‌سه‌له‌ی سه‌فوانی ئه‌و په‌ڕی باشووری عیراق، له‌ كوردستانی ئه‌وپه‌ڕی باكووری عیراق دووباره‌ ده‌بێته‌وه‌، له‌سه‌ر ده‌ستی دوو هێزی ناوخۆیی، یه‌كێك له‌ هه‌موو داوا و پره‌نسیپه‌كانی په‌شیمانه‌، ته‌نیا بۆ ئه‌وه‌ی مزایه‌ده‌ له‌سه‌ر هێزێكی تر بكات و به‌ پرۆژه‌ی ئه‌وپه‌ڕی ته‌سلیم بوونه‌وه‌ خۆی ده‌خاله‌تی نه‌یاری ساڵانی رابردووی ده‌كات.
سه‌فوان به‌و خێمه‌یه‌وه‌ چووه‌ مێژوو، چه‌ند ساڵی داهاتوو ئه‌و مقه‌ره‌ش كه‌ ته‌سلیمنانه‌كه‌ی تێدا كراوه‌ جێییه‌ك له‌ مێژوو بۆ خۆی ده‌گرێ.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

هێلەگە زەردەکانی‌ فەرەنسا كین و چین؟

نازەنین عوسمان ئەو چەند رۆژەی‌ دوایی‌، لە دەنگ و باسەکان ...

freier porno porno gratis
doğubayazıt escort afşin escort afyon escort afyon escort alanya masaj salonu afyon masaj salonu efeler masaj salonu polatlı masaj salonu merzifon masaj salonu afyon masaj salonu akhisar masaj salonu akçakale escort