فەلەسیتینییەكان لەدژی یاسایەكی ئیسرائیل ماندەگرن – knwe.org
سەرەکی » دۆسێ » فەلەسیتینییەكان لەدژی یاسایەكی ئیسرائیل ماندەگرن

پەیوەندی بە جوولەكەبوونی دەوڵەتەوە هەیە

فەلەسیتینییەكان لەدژی یاسایەكی ئیسرائیل ماندەگرن

وەك ناڕەزایی بەرانبەر بە یاسای «جولەكەبوونی دەوڵەت» كە لەلایەن پەرلەمانی ئیسرائیل (كنێست)ەوە پەسەند كرا، فەلەستینییەكان مانگرتنێكی گشتی لە كەناری خۆرئاوا و قودسی شەرقی و كەرتی غەززە دەستپێدەكەن.
لە سەرەتای مانگی تشرینی یەكەم، فەلەستینییەكان مانگرتنی گشتییان راگەیاند وەك ناڕەزایی بەرانبەر بە پەسەندكردنی یاسای «جولەكەبوونی دەوڵەت» كە لەلایەن كنێستی ئیسرائیلەوە پەسەندكرا، پێشبینیش كرابوو مانگرتنەكە فەرمانگەكانی حكومەتت و بەرژەوەندییە تایبەتییەكان و خوێندنگە و زانكۆكان بگرێتەوە و هەموو ئەو دامەزراوانە دەرگاكانیان دابخەن.
بەپێی یاسا نوێیەكە كە لەلایەن كنێستەوە پەسەندكرا، تەنیا هاوڵاتیانی دەوڵەتی ئیسرائیل كە جولەكەن، بۆیان هەیە مافی دیاریكردنی چارەنوسی ئیسرائیلیان هەیە.
هاوڵاتییە عەرەبەكانی دەوڵەتی ئیسرائیل دەڵێن، یاساكە دەیانكاتە هاوڵاتی پلە دوو یان پلە سێ‌.
بنیامین نەتانیاهۆ سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل، لیژنەیەكی تایبەتی بۆ داڕشتنی ئەو یاسا نوێیە پێكهێنابوو، تا مامەڵە مەترسی و رەخنەگرانی یاساكە لەنێو ئیسرائیل و دەرەوەدا بكات.
یاساكە دوای ماوەیەكی كەم لە یادكردنەوەی حەفتا ساڵەی دامەزراندنی دەوڵەتی ئیسرائیل دەرچوو كە تێیدا هاتووە»ئیسرائیل دەوڵەتی مێژوویی گەلی جولەكەیە»، و مافی دیاریكردنی چارەنوسی ئیسرائیل «تەنیا بۆ گەلی جولەكەیە».
یاساكە زمانی عەرەبی وەلادەنێت وەك زمانی فەرمی دووەمی ئیسرائیل لە دوای عیبری، بەڵام «دۆخێكی تایبەتی»پێدەدات.
ژمارەی عەرەب لە ئیسرائیل نزیكەی 1.8 ملیۆن كەس دەبێت، واتا نزیكەی 20%ی كۆی گشتی دانیشتوان كە نۆ ملیۆن كەس دەبن.
ئیسرائیل لە 19ی تەمموزی 2018، یاسایەكی پەسەند كرد كە تێیدا تەنیا ماف دەداتە جولەكەكان بۆ دیاریكردنی چارەنوسی وڵاتەكە، ئەمەش لەلایەن كەمینەی عەرەبی وڵاتەكەوە بە یاسایەكی رەگەزپەرستانە و دامەزراندنی رەگەزپەرستی وەسفكرا.
دوای چەند مانگێك لە مشتومڕی سیاسی، كنێستی ئیسرائیلی كە لە 120 ئەندام پێكدێت، یاسای «دەوڵەتی نەتەوەیی» بە زۆرینەی 62 ئەندام و رێگریی 55 ئەندام و دەنگ نەدانی دوو ئەندام، پەسەند كرد.
نوێتەرە عەرەبەكان پاش ئەوەی پرۆژە یاساكەیان بە یاسای رەگەزپەرستی لەقەڵەمدابوو و داڕنادبویان، لەو دانیشتنەی كنێستدا كرابوونەدەرەوە.
یاساكە دوای ماوەیەكی كەم لە یادی حەفتا ساڵەی دامەزراندنی دەوڵەتی ئیسرائیل دەركرا و تێیدا هاتووە»ئیسرائیل نیشتمانی مێژوویی گەلی جولەكەیە» و مافی دیاریكردنی چارەنوسی ئیسرائیل «تەنیا پەیوەندی بە گەلی جولەكەوە هەیە».
یاساكە زمانی عەرەبی وەك زمانی فەرمی دووەم لە ئیسرائیلدا هەڵدەوەشێنێتەوە، بەڵام «رەوشێكی تایبەت»ی پێدەبەخشێت، و عیبری بە زمانی فەرمی دەوڵەت دادەنێت.
لەو دەمەدا بنیامین نەتانیاهۆ سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل لە پاش دەنگدان لەسەر یاساكە بە ئەندامانی كنێستی راگەیاندبوو»ئەمە ساتێكی جیاكەرەوەیە لە مێژووی زایۆنیزم و مێژووی دەوڵەتی ئیسرائیل».
هەندێك بڕگە لە دواساتدا لەلایەن سەرۆكی ئیسرائیل و داواكاریی گشتی لابران كە كە تێیاندا ئاماژە بە دامەزراندنی تەنیا كۆمەڵگە جولەكەكان دەكەن و دادوەریی پابەند دەكەن بە گەڕانەوە بۆ شەرعی جولەكە لەو حاڵەتانەی هیچ پێشینەیەكی یاسایی پەیوەندیدار فەراهەم نابێت.
لەبەرانبەردا داڕشتنێكی زیاتر ئاڵۆز پەسەندكرا كە دەڵێت»دەوڵەت گەشەكردنی جولەكەنشینی بە بەهایەكی نەتەوەیی دادەنێت و كار بۆ هاندانی و پشتیوانی دامەزراندنیان دەكات».
ژمارەی عەرەب لە ئیسرائیل نزیكەی 1.8 ملیۆن كەس دەبێت، واتا نزیكەی 20%ی كۆی گشتی دانیشتوان كە نۆ ملیۆن كەس دەبن.
دوابەدوای ئەوە وەزارەتی دەرەوەی فەلەستینی لە بەیاننامەیەكدا، وێڕای ئیدانەكردنی یاساكە رایگەیاندبوو»وەزارەتی دەرەرەوە بە توندی یاسای بە ناو دەوڵەتی نەتەوەیی ئیدانە دەكات و بە قێزەونترین دەستدرێژی و سوكایەتیكردن بۆ یاسا و بەڵێننامە و پرەنسیپە نێودەوڵەتییەكان و بنەما بەرزەكانی مافەكانی مرۆڤ دایدەنێت».
عەرەبی ئیسرائیل، ئەو فەلەستینیانەن كە لە دوای جەنگی 1948 و دامەزراندنی دەوڵەتی ئیسرائیل لەسەر خاكی خۆیان مانەوە، دوای ئەوەی هەزاران عەرەبی تر ناچاركران ماڵوحاڵی خۆیان بەجێبهێڵن و هەڵبێن.
ئەوانەی مابوونەوە لەسەر زەوی خۆیان، بەپێی یاسا هەمان مافی هاوڵاتیبونیان هەیە، بەڵام دەڵێن، رووبەڕبووی جیاكاریی دەبنەوە و كەمترین خزمەتگوزارییان پێدەگات و كەمترین پشكیان پێ رەوا دەبینرێت لە بوارەكانی فێركاریی و تەندروستی و نیشتەجێبوون.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

داعش زیاتر لە 100 خێزان دەڕفێنێت

رێكخراوی «دەوڵەتی ئیسلامی»، زیاتر لە 100 خێزان لە ئۆردوگایەكی ئاوارەكان ...