ئه‌م كونجه‌ش

دوو ژنە

لەو کتێبانەی کە نووسیومن و ئێستا لەژێر چاپدان کتێبێکی کوردی یە بەناونیشانی ( باوکم ، کۆمەڵێ یادگار) و کۆمەڵێ لە ڕاو بۆچوونەکانی باوکمم تێدا بڵاوکردۆتەوە. بەڵام لام چاکە کە ئەو لاپەڕەیەی لە بابەت بیری ئەوەوە بەرامبەر بە دوو ژنە ئێستا لەم کونجەدا بڵاوبکەمەوە، چونکە لە بارەی قسەی ئێستای ڕۆژە و لەوە دەترسم کە کتێبەکە دووا بکەوێت.
لەو لاپەڕەیەدا نووسیومە:
باوکم باوەڕی وابوو کە دوو ژنە لە ئیسلامدا نی یە. ئیتر خۆی وەکو شافیعی و جاروبار ئیقتیداکەر بە مەزهەبی حەنەفی باوەڕی وابوو، یا بۆچوونەکەی فراوانتر بوو. وەکو باسم کردووە نووسینەکانی باوکم زۆریان سووتان. بەڵام کەمێکم لەباس و بەڵگەی ئەو یەک ژنی یەی لەبیرماوە.
دەیفەرموو: لە مەزهەبی ئێمەدا – دەبێ بۆ ژنی دووەم هێنان، ژنی یەکەم ڕازی بێ، زۆرکاتیش لە حالێکدا ژنی یەکەم منداڵی نەبێ، یا نابێ، ئەوسا مێردەکە دەیەوێ ژنی دووەم بێنێ.
بەڵام دەیووت:
هەرگیز ژنی یەکەم لەکانی دڵەوە ڕازی نی یە و بە ئەمری خوای دەزانێ، بەڵام لە ترسی وازلێ هێنان دەڵێ: ڕازیم. هەندێ جاریش خۆی دەچێ یەکێک بۆ مێردەکەی دەدۆزێتەوە، کەسێکی ئەوتۆ کە لەگەل خۆیدا بگونجێ.
لێرەدا دەبێ بڵێم: لە هەندێ سەرچاوەی زانستی تازەدا دیوومە: کە مناڵ نەبوون لە پیاوەوەیە و رەنگە باری ئەو پیاوە بگۆڕی و پاش ماوەیەک منداڵی ببێ. بەڵام ئەم لاپەڕەیەش دەچێتە سەر تۆماری ( زوڵم کردن لە ژن) کە ئێستا زۆر باوە.
بەڵام درەنگ منداڵ بوونیش هەیە: ئەوەتا لە قورئانی پیرۆزدا باسی حەزرەتی زەکەریای پێغەمبەر دەکرێ کە خوا لەتەمەنی پیریدا و پاش ئەوەش کە خێزانی بە زڕ دانراوە، خوا حەزرەتی ( یەحیا) ی پێ بەخشیوە، کەهەر لە منداڵیدا بە پێغەمبەر ناسراوە: ( و آتیناه صبیا)
ئەمەی کردم بە کەرەسەی ئەم کونجە، بۆ بەرگری یە لە ژنی ( ئێستا) زوڵم لێکراو، ئەمەش کە باوکم باسی کردووە، بە مەزهەبی شافیعی و ئیقتیدا بە حەنەفی ( کوردە) –
بەڵام لای شیعە ( دیارە بە کوردەکانیشەوە) بێجگە لە چوار ژن ، کە لە ئیسلامدا جائیزە- زەواجی ( متعه) ش هەیە کە کورد ( سیغە) ی پێ دەڵێن- کە بۆ ماوەیەکی کەمە و لە لای ئەوان جائیزە .
ئەمەم لەبەرئەوە نووسی : کە چونکە ڕای مەلایەکی زانا و گەورەی کوردە- با باوکیشم بێ ، ئەگینا من توخن کەوتنی باوەڕ و ئاین کەوتن- بۆ خۆم بە رێگە پێدراو نازانم.
تکایە کە مەلا بەرێز و خۆشەویستەکانمان لێم ببورن و کاک ( ئەردەڵان) یش لێم ببورێ کە ئەم کونجەم کورتە.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

هونەری پێشكەش كردنی بەرنامە

پێم مەڵێن دەرسمان پێ مەڵێ. هەرچەندە لە ژیانی خۆمدا لە ...