سەرەکی » راپۆرت » ئامادەکردنی:بورهان ئەمین » بەناوی ریفۆرمەوە وڵاتەکیان کردۆتە دۆزەخ

سعودیەی ئێستا لە جاران خراپترە

بەناوی ریفۆرمەوە وڵاتەکیان کردۆتە دۆزەخ

شانشیتنی عەرەبستانی سعودیە کە دەوڵەمەندترین وڵاتی دنیایە لە بەرهەمی سامانە سروشتیەکانی وەک نەوت وگاز ، دەڵێن خراپترین وڵاتی دونیاشە لە بواری ئازادیی و دیموکراسی ومافی مرۆڤ ومافەکانی ژنان، وەک دەشڵێن شانشینی نوێی وڵات « شا سەلمانی کوڕی عەبدولعەزیز» کە ئێستا تەمەنی بۆتە ٨٢ ساڵ ئەگەر دەسەڵاتی وڵاتەکەی بە دەست خۆی هێشتبایەوەو ڕادەستی « میر محەمەدی کوڕی نەکردایە ئێستا باری ناوخۆ و دەرەوەی ئەوەندە خراپ نەدەبوو.

ڕەخنەگرتن قەدەغەیە
لە ڕاپۆرتێکی شیکاری ڕۆژنامەی گاردیانیدا، بەریتانی باس و خواستی دوێنێ سعودیە و سەردەمی دەسەڵاتی ڕەهای شا سەلمان و ئێستای وڵاتەکە لەسایەی دەسەڵاتی میرە گەنجەکەدا، ئاماژە بەوە دەکات کە چوار ساڵ دەبێت ئەو وڵاتە بۆتە دۆزەخ بۆ ژیان وگوزەرانی هاوڵاتیان وکەس ناوێرێت لە پێستی خۆی بجوڵێتەوەو ئەوەی باسی سیاسەت و لەم جۆرە شتانە بکات یان ڕەخنەبگرێ وناڕەزایەتی بەرامبەر بە بەرپرسان بە تایبەتیش بنەماڵە دەربڕێت، بێ سێ ودوو شوێن بزر دەکرێت وبەرەو مەرگی ئەبەدی دەبەن.

سەبەبکاری شەڕی یەمەنە
دواتر نوسەری راپۆرتەکە، باسی شەڕ و ئاژاوەی چەند ساڵەی یەمەن و دروستکردنی گرژی لەگەڵ زۆرێک لە وڵاتانی دەرەوە بەتایبەتیش وڵاتی کەنداو دەکات، هەروەها خراپی مافەکانی مرۆڤ، هەموو ئەمانە دەخاتە ئەستۆی ئەو میرە تازەیە و پێی وایە ئەو ئەو کوڕە لە باوکی زاڵمترو دڵڕەقترە، چونکە ئەو ئازار و ئەشکەنجانەی کە لە سەردەمی ئەودا بەرامبەر بە نەیارانی جێبەجێدەکرێت، لە مێژوودا وێنەی نەبوەو لە تازەترین ئەو کارە نامرۆڤانەیانەشدا کوشتن و لەتوپەتکردنی تەرمی « جامال خاشەقچی» نوسەر و ڕۆژنامەنوسی وڵاتەکەی بوو، بە تۆمەتی ڕەخنەگرتن ودەربڕینی بیروڕا ئازادەکانی لە دەسەڵاتی بنەماڵە.

بەرهەڵستکاران لە سێدارە دەدرێن
هەروەها دەشنوسێت: ڕاستە لە سەردەمی پێشووی دەسەڵاتی شا سەلمان و بە بڕیاری خودی ئەو، لەسەر سیاسەت مرۆڤ ئەشکەنە و ئازاری گەورە دەدرا و ئەوانەی بە ئاشکرا گلەییان لە بنەماڵە بکردایە، دەخرانە زیندانەوە و بە دژوارترین شێوە، ئازار دەدران، بەڵام ئێستا زۆر لە پێشوو نالەبارتربوە ، ئازارەکان گەیشتونەتە سنورێکی وا کە مرۆڤ لە ئاستیاندا دەتاسێ و بەرگەی ناگرێت. پێشتر ئەو بەرهەڵستکارانەی کە بە ئەنجامدانی توندوتیژی تۆمەتبارکراوبون لەو وڵاتە لە سێدارە دەدران و لە دەرەوە و ڕای گشتیشیان دەشاردەوە، بەڵام ئێستا هەر بەرهەڵستکارێک چ ئاشتیخواز بێت یان توندڕە و بە فەرمانی میر محەمەد، بێ سێ ودوو دوای ئازاردانێکی نامرۆڤانەی جەستەیی و ڕۆحی لە سێدارە دەدرێت و گوێ بە هیچ ڕێکخراوێکی مافی مرۆڤی دەرەوەش نادرێت .

ریفۆرم وڵاتی بەرەو دۆزەخ برد
لە درێژەی راپۆرتەکەی گاردیاندا هاتووە: بە پێی ئەو نەخشە رێگایەی کە دانرابو، دەبو لەگەڵ هاتنی میر محەمەد وڵاتەکە لە حوکمی کلاسیکەوە پێ بنێتە دونیای مۆدێرن و دەسەڵات ڕیفۆرم بکرێتەوەو شێوازێکی دیموکراسیانەتر و مۆدێرنانەتر لە جاران بە خۆیەوە ببینێت، بەڵام بە پێچەوانەی ئەوەوە، ڕەوشەکە لە هەڵسوکەوت لەگەڵ دونیای دەرەوە و ناوەوە بەرە و خراپتربون دەچێ و ئەو دۆسیانەی کە پێشتر گازاندە و ڕەخنەی لەسەر هەبوو و بە تەمابون چاکی بکەن، ئێستا زۆر لە جاران خراپتر بووە، سزای لە سێدارەدان وکۆت وبەندکردنی ژنان وسەرکوتکردنی هاوڵاتیان و دەستەمۆکردنی میدیا و ترساندنی خەڵکی کارا و چالاکوانان و نەهێشتنی سەرهەڵدانی بەرهەڵستکاران و قەدەغەکردنی سیاسەت لە ڕای گشتی و کوشتوبڕی خەڵک بێ دادگاییکردن ، ئەمانە هەموویان گۆڕانکاری وئاڕاستەی بەرەو خراپبون بە خۆوە دەبینن.

سیاسەتی چەواشەکردن
دەسەڵات ئەگەرچی بە ناوی ڕیفۆرمەوە هەندێک ڕێوشوێنی تازەی گرتۆتەبەر گوایە کرانەوەیە لەوانە: مافی لێخوڕینی ئۆتۆمبێل بۆ ژنان و چونیان بۆ سینەما و یاری تۆپی پێی وتێکەڵاوبونیان لەگەڵ پیاوان، بەڵام لە راستیدا ئەمانە هەمووی رووکەش وچەواشەکردنی خەڵک و وڵاتانی دەرەوەو رێکخراوەکانی مافی مرۆڤن.
نابێت چەکی پێ بفرۆشن
لە کۆتاییدا نوسەری ڕاپۆرتەکەی گاردیان داوا لە پەرلەمانی بەریتانی دەکات، کە بازرگانی فرۆشتنی چەک وتەقەمەنی لەگەڵ ئەو وڵاتە رابگیرێت وچیدی نەبەێتە هۆکار و پشتیوانی کوشتنی بە خۆڕایی خەڵک وئاژاوە و سەرگەردانکردنی هاوڵاتیانی مەدەنی یەمەن و پشێویی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

سەرچاوە: نون پۆست

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

هێلەک زەردەکان دەبنە حزب، یان وەک بزووتنەوەیەکی جەماوەریی دەمێننەوە؟

لە ناوەڕاستی مانگی تشرینی یەکەمی ساڵی رابردوودا و لە کاردانەوەی ...