سەرەکی » هەمەڕەنگ » رێزلێنانی تونس-ی وەرگرت

شێوەكارێكی كورد

رێزلێنانی تونس-ی وەرگرت

هونەرمەندێكی كورد، وەكو تاكە كوردێك لە سلێمانییەوە بانگهێشتكرا بۆ سیمبوزیومی شێوەكاران لە شاری منستێر لە وڵاتی تونس كە هونەرمەندانی 23 وڵات بەشدارییان تێدا كردبوو كە ژمارەیان 68 شێوەكار بوو، توانی خەڵاتی رێزلێنانی سیمبوزیومەكەو وڵاتی تونس وەربگرێت.
لەبارەی بەشداریكردنەكەیەوە، شێوەكار محەمەد فەتاح لە لێدوانێكی تایبەت بە كوردستانی نوێ‌ وتی:
بۆ یەكەمجارە كوردێك بەشداری ئەم سیمبوزیومە نێودەوڵەتییە بكات كە زۆرترین ئەزموونی هونەری وڵاتانی تێدا نمایشدەكرێت و لە 10رۆژی پرۆگرامی چڕو پڕ بە ئەنجام گەیەنرا و پاشتر ئەو كارانە نمایشكراون و هەریەك لە بەشداران خەڵاتی رێزلێنانیان پێ بەخشرا..
محەمەد فەتاح، وتیشی: زۆر حەزدەكەم بڵێم لەوێ‌ كە وتم كوردم هونەرمەندێكی جەزائیری هەستاو لەناو ئامادەبوواندا هاواری كرد (بژی پێشمەرگە) كە بۆمن زۆر هەستێكی خۆش بوو، كە لێشم پرسی چۆن كورد دەناسی، هونەرمەندە جەزائیرییەكە وتی: ئێمەی ئەمازیخین لە جەزائیر و ئێوەش كوردن لەعیراق هەمان مەسەلەمان هەیە.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

میوزیكی سەرشەقام لە سەرای سلێمانی

لەچوارچێوەی چالاکییەکانی بەشی سەنتەرە رۆشنبیری و تیپە هونەرییەكانی سلێمانی سەر ...