سەرەکی » کەلتوور » شەهیدان و سەروەران،لە رۆژنامەوانی كوردیدا (كوردستانی نوێ وەك نموونە)

شەهیدان و سەروەران،لە رۆژنامەوانی كوردیدا (كوردستانی نوێ وەك نموونە)

لەدووتووێی 125لاپەڕەدا کتێبی (شەهیدان و سەروەران، لە رۆژنامەوانی كوردیدا «كوردستانی نوێ وەك نموونە») نووسینی (محەمەد مێرگەسۆری) چاپ و بڵاوکرایەوەو کەوتە بەردەستی خوێنەرانی، لەبڵاوكراوەكانی رۆژنامەی كوردستانی نوێ-یە.

ئەم كتێبە پوختەی توێژینەوەیەكە، ساڵی 2013 پێشكەشی بەشی میدیای كۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەكانی زانكۆی سلێمانی كراوە بۆ بەدەستهێنانی بڕوانامەی بەكالۆریۆس لەبواری رۆژنامەوانیدا.

كتێبەكە لە ناوەڕۆكدا تیشكی خستۆتە سەر پێناسە و ناساندنی وشەی «شەهید» لە رۆژنامە «كوردستان، تەعاون و تەرەقی، غەزەتەسی، هێڤی قوتابیان»و رۆژنامەكانی باشووری كوردستان بەگشتی و لەناویاندا كوردستانی نوێ.

نووسەر بە گرنگییەوە ئاماژەی كردووە بۆ «لاپەڕەی شەهیدان و سەروەران لە رۆژنامەوانی كوردیداو رۆڵی رۆژنامەی كوردستانی نوێی بەپێشەنگ وەسفكردووە كە بەردەوام لاپەڕەو گۆشەو راپۆرتی تایبەتی بۆ شەهیدان هەبووەو جێی بایەخی رۆژنامەكە بووە لە مێژووی تەمەنی 28 ساڵەیدا.

print

 157 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*