كه‌شتی نوح – پەڕە 20 – knwe.org
سەرەکی » زانست » كه‌شتی نوح (پەڕە 20)

كه‌شتی نوح

مێژووی رادیۆ له‌ سه‌ره‌تاوه‌ تا ئێستا

ڕێكخراوی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان (13)ی شوباتی هه‌موو ساڵێكی به‌ڕۆژی جیهانیی ڕادیۆ ناساندووه‌، ته‌مه‌نی ڕادیۆش له‌ 120 ساڵ نزیك ده‌بێته‌وه‌. ڕادیۆ یه‌كێكه‌ له‌هۆكانی ڕاگه‌یاندن و به‌ربڵاوترینیانه‌ و به‌شێوه‌كی گشتی خه‌ڵك له‌مه‌ودایه‌كی فراوانی جیهاندا پێی ئاشنان و مێژووی داهێنان و سه‌رهه‌ڵدانی ئه‌م ئامێره‌ گرنگه‌ كۆنه‌، هه‌رچه‌نده‌ ئێستا هۆكانی ڕاگه‌یاندن زۆر بوون‌و پێشكه‌وتنی به‌رچاویشیان به‌خۆیانه‌وه‌ دیوه‌، كه‌چی هێشتا ڕادیۆ توانیویه‌تی پێگه‌ی خۆی ون نه‌كات ...

زیاتر »

سووڕی مانگانه‌ له‌ ته‌مه‌نێكی مناڵیدا مه‌ترسیداره‌

زانا و پسپۆڕان ئاشكرایانكرد، ده‌ستپێكردنی سووڕی مانگانه‌ به‌ر له‌ ته‌مه‌نی 13 ساڵیی مه‌ترسییه‌كانی توشبون به‌ جه‌ڵته‌ زیاتر ده‌كات. توێژه‌ره‌وانی نه‌خۆشخانه‌ی (برینگهام)ی تایبه‌ت به‌ژنان له‌ شاری بۆستنی ئه‌مریكا ئاماژه‌یان به‌وه‌ داوه‌ ئه‌و خانمانه‌ی كه‌ به‌ر له‌ ته‌مه‌نی 10 ساڵیی سووڕی مانگانه‌یان ده‌ست پێده‌كات و ئه‌وانه‌شی به‌ر له‌ ته‌مه‌نیی چلو پێنج ساڵیی ده‌چنه‌ ته‌مه‌نی وه‌ستانه‌وه‌ی سووڕی مانگانه‌وه‌، ئه‌گه‌ری تووشبوونیان به‌ جه‌ڵته‌ له‌ ...

زیاتر »

جه‌مسه‌ری باشوور و هه‌وڵه‌كان بۆ دۆزینه‌وه‌ی ژیانێكی ونبوو

زانایانی به‌ریتانیی به‌رده‌وامن له‌ هه‌وڵه‌كانیان بۆ دۆزینه‌وه‌ی ژیان له‌ ژێرناوچه‌یه‌كی سه‌هۆلین دا كه‌ 120 هه‌زار ساڵه‌ وه‌ك نهێنیی ماوه‌ته‌وه‌. زانایانی سه‌ر به‌ده‌سته‌ی به‌ریتانیی بۆ ڕووپێویی جه‌مسه‌ری باشوور ده‌ستیانكردووه‌ به‌خۆئاماده‌كردن بۆ به‌جێهێنانی ئه‌ركێك كه‌ به‌یه‌كه‌م كاری له‌و جۆره‌ داده‌نرێت كه‌ تائێستا سه‌باره‌ت به‌ سیستمی ژینگه‌یی ده‌ریایی كرابێت له‌ جه‌مسه‌ری باشووردا. هه‌رچه‌نده‌ ئه‌و ده‌سته‌یه‌ ماوه‌یه‌كی زۆره‌ ده‌یانه‌وێت ئه‌ركێكی وا ئه‌نجام بده‌ن، به‌ڵام ...

زیاتر »

كاریگه‌ریی یارییه‌ ئه‌لیكترۆنییه‌كان له‌سه‌ر منداڵان

رامان سامان ساڵح یارییه‌ ئه‌لیكترۆنییه‌كان پێكهاتوون له‌چه‌ند یارییه‌ك كه‌ له‌ رێگه‌ی ئامێره‌ ئه‌لیكترۆنیه‌كانه‌وه‌ به‌كارده‌هێنرێت. له‌مڕۆدا یارییه‌ ئه‌لیكترۆنییه‌كان منداڵانی به‌زۆری به‌خۆیه‌وه‌ سه‌رقاڵكردووه‌، هه‌ندێكیان به‌شێوه‌یه‌كی زۆر نائاسایی یارییه‌ ئه‌لیكترۆنییه‌كان به‌كارده‌هێنن كه‌ ئه‌مه‌ش كاریگه‌ریی خراپی له‌سه‌ر ره‌فتار و هه‌ڵسوكه‌وت و ته‌ندروستی ئه‌و كه‌سانه‌ هه‌یه‌، له‌كاتێكدا هه‌ندێك له‌ شاره‌زایان بڕوایانوایه‌ كه‌ كاریگه‌ری باشیشی هه‌یه‌. زۆر به‌كارهێنانی یارییه‌ ئه‌لیكترۆنیایه‌كان هه‌ندێكجار ته‌نها كات به‌فیڕۆدانه‌ ئه‌گه‌ر به‌شێوه‌یه‌كی ...

زیاتر »

دۆزینه‌وه‌ی په‌یكه‌ری به‌ردینی نامۆ له‌ سعودییه‌

زانایانی شوێنه‌وار نزیكه‌ی 400 په‌یكه‌ری به‌ردینی نامۆ و چه‌ند پێكهاته‌یه‌كی دیكه‌ی دیوارئاسایان دۆزییه‌وه‌ كه‌ مێژووه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ هه‌زاران ساڵ. ئه‌و دیواره‌ به‌ردینانه‌ كه‌ شوێنه‌وارناسان ناویان ناوه‌ (ده‌روازه‌) له‌ناوچه‌یه‌كی خۆرئاوای ناوه‌راستی سعودییه‌یه‌ كه‌ ناوی خه‌یبه‌ره‌. تا ئێستا زاناكان سه‌رقاڵی لیكۆڵینه‌وه‌ن له‌ مێژوو و ته‌مه‌نی ئه‌و ده‌روازانه‌ و هۆكاری بوونیان له‌و شوێنه‌. شوێنه‌وارناسان سه‌ره‌تا له‌ڕێگه‌ی مانگه‌ ده‌ستكرده‌كانه‌وه‌ په‌یان به‌و ده‌روازانه‌ بردبوو كه‌ ...

زیاتر »

دڵی شكاو ڕه‌نگه‌ هه‌رگیز چاك نه‌بێته‌وه‌

پێشتر زانست بوونی نه‌خۆشییه‌كی درێژخایه‌نی وه‌ك (دڵی شكاو)ی سه‌لماندبوو، به‌م دواییه‌ش توێژه‌ره‌وه‌كان ئه‌وه‌یان سه‌لماندووه‌ حاڵه‌تێك هه‌یه‌ به‌ناوی (دڵی شكاو)ه‌وه‌ كه‌ ئه‌نجامی تووشبوونه‌ به‌حاڵه‌تێكی ده‌روونی و ئه‌گه‌ری چاكبوونه‌وه‌ش له‌وه‌ مه‌حاڵه‌. كاتێك مرۆڤ كه‌سێكی نزیكی یان خۆشه‌ویستێكی له‌ده‌ستده‌دات هه‌میشه‌ هه‌ست ده‌كات كه‌ دڵی شكاوه‌، زانستیش ئه‌وه‌ی سه‌لماندووه‌ كه‌ ئه‌و دۆخه‌ ده‌روونییه‌ی مرۆڤ دوای له‌ده‌ستدانی كه‌سه‌ نزیكه‌كه‌كانی تووشی ده‌بێت، پشێوه‌ییه‌كی درێژ مه‌ودای كاری ...

زیاتر »

كاریگه‌رییه‌كانی ڕشتنی فرمێسك

گریان داده‌ندرێت به‌ یه‌كێك له‌ هه‌سته‌ سروشتیه‌كانی مرۆڤ، كه‌ له‌ ده‌ربڕینی خۆشی یاخود ناخۆشیدا هه‌ندێك جار مرۆڤ ده‌گری. فرمێسك چه‌ند جۆرێكی هه‌یه‌ له‌وانه‌ش: -ئه‌و فرمێسكه‌ی كه‌ به‌هۆی ئه‌و كردارانه‌ی كه‌ له‌ ژیانی ڕۆژانه‌دا ئه‌نجامی ده‌ده‌ین یاخود ڕووده‌دات دروست ده‌بێت نموونه‌ دوكه‌ڵ ، پیاز ، یاخود ڕه‌شه‌با له‌م كاته‌دا ئه‌و فرمێسكه‌ی كه‌ ده‌ڕژێندرێت چاوه‌كان پاك ده‌كاته‌وه‌. -فرمێسكی سۆزداری: مرۆڤ كاتێك توشی ...

زیاتر »

له‌ میسریش دایناسۆریان دۆزییه‌وه‌

زانایانی شوێنه‌وارناسی میسریی له‌بیابانی ئه‌و وڵاته‌ پاشماوه‌ی به‌به‌ردبووی جۆره‌ دایناسۆرێكی نوێیان دۆزییه‌وه‌، ئه‌مه‌ش به‌ یه‌كه‌مین دۆزینه‌وه‌ی له‌و شێوه‌یه‌ داده‌نرێت له‌ مێژووی میسردا. به‌ پێی زانایانی شوێنه‌وار ناسی ناوچه‌ی مه‌نسووره‌، مێژووی ئه‌و جۆره‌ دایناسۆره‌ كه‌ ناونراوه‌(مه‌نسوراسۆرۆس شاهینا) Mansourasaurus shahinae) ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ چاخی ته‌باشیریی، ئه‌مه‌ش مانای ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ئه‌و جۆره‌ دایناسۆره‌ له‌ ماوه‌ی نێوان 100 بۆ 66 ملیۆن ساڵی ڕابردوودا ژیاوه‌ . ...

زیاتر »

مێژوویه‌ك له‌باره‌ی‌ سابوونه‌وه‌

له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی دروستكردنی سابون مێژویه‌كی‌ دێرینی‌ هه‌یه‌، به‌ڵام وه‌كو به‌رده‌ست و مێژووی نوێ زۆر كۆن نییه‌. ره‌نگه‌ زۆر جار بیر بكه‌ینه‌وه‌و پرسیار بكه‌ین، ئاخۆ مرۆڤ له‌ سه‌رده‌می كۆندا چۆن خۆی پاك كردۆته‌وه‌ ؟ چونكه‌ له‌ ئێستادا چه‌ندین كه‌ره‌سته‌و كه‌لوپه‌ل هه‌ن بۆ پاككردنه‌وه‌ی جه‌سته‌و ده‌ست و قژ به‌كارده‌هێنرێت، یه‌كێك له‌و كه‌ره‌ستانه‌ سابوونه‌، مێژووی دروستكردنی سابوون بۆ زیاتر له‌ (150) ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ...

زیاتر »

له‌ 2018 روسیا زه‌مینه‌ بۆ چوونه‌ سه‌ر مانگ خۆش ده‌كات

ساڵی 2017 له‌سه‌ر ئاستی بواری فه‌زایی، پێشكه‌وتن و په‌ره‌سه‌ندنی به‌رچاوی تێدا بوو، یه‌كێك له‌و په‌ره‌سه‌ندنانه‌ش كه‌ گرنگی بۆ مێژووی مرۆڤایه‌تی هه‌یه‌ هێنانه‌وه‌ ئارای مه‌سه‌له‌ی چوونه‌ سه‌ر مانگ‌و دروستكردنی كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی مرۆییه‌ له‌سه‌ر ڕووه‌كه‌ی. یه‌كێك له‌و هه‌نگاوانه‌شی له‌و بواره‌دا نراوه‌ ڕێكه‌وتنێكی مێژوویی ڕوسیا‌و ئه‌مریكایه‌ كه‌ له‌په‌راوێزی كۆنگره‌ی ( گه‌ردوونیی و فه‌زایی ) ئیمزایان كرد كه‌ له‌شاری ئه‌دیلادی ئوستورالیا به‌ڕێوه‌ چوو، ئه‌و پرۆژه‌یه‌ش ...

زیاتر »