ئەردۆغان زاواکەی دەکاتە وەزیری دارایی – knwe.org
سەرەکی » راپۆرت » هه‌واڵ و راپۆرت » ئەردۆغان زاواکەی دەکاتە وەزیری دارایی

ئەردۆغان زاواکەی دەکاتە وەزیری دارایی

لیرەی تورکیش لە دابەزینی نرخەکەی بەردەوامە

رۆژی دوو شەممە9.7 رەجەب تەیب ئەردۆغان سوێندی یاسایی خوارد بۆئەوەی جارێکی تر ببێتەوە بە سەرۆکی تورکیا. جیاوازی ئەمجارەیان لەوەدایە، کە سەرۆکی تورکیا دەسەڵاتێکی بێ سنووری هەیە و دەستووری تورکیاش هەموارکراوەتەوەو وڵاتی لەسیستەمێکی پەرلەمانییەوە گۆڕیوە بۆ سیستەمی سەرۆکایەتیی و سەرۆکی وڵاتیش دەسەڵاتێکی زۆری هەیە. خاڵێکی گرنگی تریش ،دانانی بیرات ئەلبیرقی زاوای ئەردۆغانە بە وەزیری دارایی ، ئەمەش بۆتە مایەی نیگەرانی ئۆپۆزسیۆنی تورکیا و میدیاکانیش بە نێگەتیفی باسی لێوەدەکەن.

قۆناغێکی نوێ
لە کاتی سوێندخواردنی لە وتەیەکیدا رەجەب تەیب ئەردۆغان رایگەیاند: ئێمە وەکو دەوڵەت و گەلیش ، خۆمان لەبەردەم قۆناغێکی نوێدا دەبینینەوە . راشیگەیاند: ئەو سیستەمەی پێشوو، زۆر لەسەر وڵات کەوتوەو لەساڵانی پێشوودا، کۆمەڵێک ئاژاوەی سیاسیی و ئابووری گەورەی بۆ ناینەوە.

زاواکەی کردە وەزیر
لە پاش سوێندخواردنی، ئەردۆغان ئەندامانی نوێی حکومەتی راگەیاند، گرنگترین گۆڕانکاریش کە بووە مایەی بایەخی میدیاکانی تورکیا و جیهانیش، دانانی بیرات ئەلبیرقی زاوای ئەردۆغانە بە وەزیری دارایی. میدیاکانی تورکیاش باس لەوە دەکەن، پێدەچێت بیرات ئەلبیرق ، ببێتە جێنشینی ئەردۆغان و لەساڵانی داهاتووشدا ، رۆڵی زیاتری لە ژیانی سیاسی و ئابووری تورکیادا بگێڕێت.

لیرەی توکی لە دابەزین بەردەوامە
لە لایەکی ترەوە هەر لەگەڵ سوێندخواردنی ئەردۆغان، لیرەی تورکی لە دابەزینی نرخەکەی بەردەوام بوو، بە شێویەک 2% ی نرخەکەی لە دەستدا. جێگەی ئاماژەیە ماوەیەکە لیرەی تورکی لە دابەزینی نرخەکەی بەردەوامە و ئەمەش بۆتە مایەی ترس و نیگەرانی بۆ ئابووری تورکیا.

سەرچاوە: ئاژانسەکان

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

ئەمریکا بە نهێنی شاندێکی بۆ دیمەشق ناردووە

رۆژنامەی « الاخبار» ی لوبنانی لە هەواڵێکدا رایگەیاند: پێش دوو ...