سەرەکی » ئاراستە » دەڕۆمەوە بۆ ئەوێ.. بۆ ھەرێمی چوار

دەڕۆمەوە بۆ ئەوێ.. بۆ ھەرێمی چوار

سیڤەر جەمال عەلی باپیر

بمانبەنەوە بۆ ئەوێ، بۆ سەردەمی شاخ… بۆلای جوانیی پێشمەرگە، بۆلای کوڕانی کەتافە لەبەر و پوزەوانە لەپێ. بمانبەنەوە بۆ ئەوێ… بۆ سەردەمی مقاوەمەت بۆ ئەو سەردەمەی بارانی عیشق بۆ خاک بەلێزمە بوو.
لە زەمەنی مقاوەمەتدا ھیوای ھەمووان ئازادیی ئەمڕۆ نەبێ سبەی ھەر دەبێ، بەڵام ئازادی ئەمڕۆ یەک بە یەک دەمانکوژێ. کە ھاتین ھیچمان نەبوو تەنھا و تەنھا عیشقی گەلمان ھەبوو، بەپێچەوانەوە ئەمڕۆ ھەموو شتێکمان ھەیە، دڵی گەل نەبێ، وشەی پێشمەرگە پڕ بەخۆی جوان بوو، لە ئازادیی دا کران بە پاسەوان و زێرەڤانی و کۆماندۆ.
لەوێ خەممان خەمی خاک بوو، لە ئازادیی دا لەسەر دەسەڵات و کورسییەک خەریکە کار لە کار بترازێ.
لەوێ جگە لە جێبێکی پە نچەر و تراکتۆرێکی خۆڵاوی ھیچیترمان نەبوو، لە ئازادیی دا ھەزاران ئۆتۆمبێلی بریقەدار و کەسیش نا زانێ چۆن لێ دەخوڕێ و کێ لێیدەخوڕێ.
لەوێ گیرفانی ھەمووان وەک یەک بوو» جگە لە نانە وردە ھیچی ترمان پێنەبوو، ئەمڕۆ ھەر سەفتە دۆلارە و تێی دەخزێنرێ، لەوێ دایکی شەھیدان تاجی سە رمان بوون، ئێستا ئاوڕێکی سەرپێیشان لێ نادرێتەوە، ئاگامان لێ نییە ژیانیان چۆن دەگوزەرێ.
باش لەبیرمە لە شاخ پێشمەرگەیەک نەبوو بۆی زەحمەت نەبێ تەنھا ژنێکی ھەبێ، لە ئازادیی دا بە دووان و سیان ناوەستێ نەوستان. نووسەرەکانی سەردەمی مقاومەت، کە قەڵەمەکانیان ورشە و وشە گڕ و تینیان دەداینێ، ئێستا کێ لەوان دەپرسێ، کێ لە ھەڤاڵە دێرینەکانیان بۆ تەنیا چاخواردنەوەیەک، ڕاز و نیاز و دەردە دڵێک لەگەڵیان دادەنیشێ.
لەوێ پەرلەمانمان نەبوو، تا لە یەکتری داگیر بکەین، لە ئازادیی دا پەرلەمان بە زرێپۆشی دوژمن لەوی دیکە دەستێنرێ و وەک موڵکی تەنیا حیزبێ لێی دەڕوانرێ.
لەوێ تیپی مۆسیقای شەھید کارزانمان ھەبوو، ئێوە بڵێن کەسێک ھەیە بە سروودەکانی نەخرۆشابێ.. نەگریابێ؟ لە ئازادیی دا ناعەدالەتی زاڵترین دەنگە و ئاوازە بەسەر ھەموو ئاوازەکانی تردا. ئەی ڕەقیبەکەی ئەوسا لە ژاکاوترین و سەختترین ڕۆژەکانی خەبات و نائومێدیی دا ئاسۆی لێڵی ڕوون دەکردەوە بۆ نەتەوە، کەچی ئێستا کەسانێ بە حازری گەیشتونەتە سەر سفرەی ئازادیی بە کوفری دەزانن دوو خولەک بۆی بووەستن بە پێوە.
لەوێ ئێزگەیەکی خشەخشکەرمان ھەبوو، کەسێک نەبوو هەموو ڕۆژێ بەحەسرەتەوە گوێی بۆ نەگرێ. لە ئازادیی دا لەبری ئێزگەیەک چەندین کەناڵ و کەڵەدرۆمان داناوە، بەڵام نە پەیامەکەی جارانیان لێ دەبیسترێ، نە وەک ئەو ئێزگە شڕۆڵەیەی ئەوسا گیانی نەتەوە و نیشتمانپەروەرییان پێ ئاودێر دەکرێ.
لە شاخ ماڵمان نەبوو، بەڵام ماڵی ھەمووان بۆ ئێمە بوو، خۆ ناوی کۆمپانیاشمان ھەر نەبیستبوو. لە ئازادیی دا لەباتی ماڵ بە دەیان ڤێللاو کۆمپانیامان ھەیە و لە خۆشمان زیاتر کەس بۆی نییە توخنی کەوێ.
من نامەوێ چیتر تەزبیحی ئەسەف بھۆنمەوە، من دەمەوێ بڕۆمەوە بۆ ئەوێ… بۆ لای تراکتۆرە خۆڵاوییەکە و بۆ لای خشەخشی ئێزگە و کوڕانی پێشمە رگە، من جگە لە خۆشەویستی گەل شتێکی ترم ناوێ، من دەمەوێ بڕۆمەوە بۆ ئەوێ… دەڕۆمەوە بۆ ئەوێ بۆ ھەرێمی چوار.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

چالاکیەکانی 16 رۆژی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی جێندەری دەستی پێكرد

ئاشنا رەئوف زیاتر لە 1/3 ژنان ڕوبەڕوی توندوتیژی لەسەر بنەمای ...

freier porno porno gratis
doğubayazıt escort afşin escort afyon escort afyon escort alanya masaj salonu afyon masaj salonu efeler masaj salonu polatlı masaj salonu merzifon masaj salonu afyon masaj salonu akhisar masaj salonu akçakale escort