بۆ گوڵێ،نوێترین ئەلبوومی پەیوەند جاف – knwe.org
سەرەکی » هەمەڕەنگ » بۆ گوڵێ،نوێترین ئەلبوومی پەیوەند جاف

بۆ گوڵێ،نوێترین ئەلبوومی پەیوەند جاف

لەمیانی رێورەسمێکدا کە لەشاری سلێمانی بەڕێوەجوو پەیوەند جاف ئەلبوومە نوێیەکەی کە بەناوی «بۆ گوڵێ»ەویە بۆ ھەوادارانی دەنگی خۆی بڵاوکردەوە.
لەمبارەیەوە پەیوەند جاف رایگەیاندووە ماوەیەکە سەرقاڵی کارکردنم لەو ئەلبوومەدا کە ١١تراکی گۆرانی لەخۆگرتووە لەوانەش «ئاسمان، بۆ گوڵێ، گەردوون، ئەی چاوەکەم، خۆشەویستی، بۆ دایکم و چەندین گۆرانی تر».
پەیوەند جاف راشیگەیاندووە: ئەلبوومە نوێیەکەم بەجۆرێک ئامادەکردووە کە ھەندێ ئاوازی جیاوازی تێدایەو بەستایڵی جیاوازەو ئەمەش بۆئەوەی بەدڵی ھەموو کەسێک بێت و شیعری گۆرانییەکانی شیعری مامۆستا شێرکۆ بێکەس، ئیسماعیل تاڵەبانی، کەنار بێ باک و چەندین شاعیری ترە. پەیوەند جاف داواشیکردووە خۆ بەدووربگیرێت لە کۆپیکردنی سی دی ھونەرمەندان و ماندوێتی ھونەرمەندان لەبەرچاوبگیرێت، داھاتی ھەزار کۆپی بەرھەمەکەش دەکاتە دیاری بۆ لێقەوماوان و ھەژاران.
لە snnەوە

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

بێژه‌ره‌ به‌ تواناكه‌ی رادیۆی كوردی به‌غدا

نازم دڵبه‌ند حاشاهه‌ڵنه‌گره‌ رادیۆی كوردی به‌غدا تروسكاییه‌كی پرشنگداری رووناكبیری كوردی ...