سەرەکی » دۆسێ » ره‌وته‌كان (پەڕە 1)

ره‌وته‌كان

دیالۆگی ستراتیژی نێوان عیراق و ئەمریكا دەستپێدەكات

گەشتی یەكەمی دیالۆگی ستراتیژی نێوان عیراق و ویلایەتە یەكگرتووەكان دستیپێكرد، وابڕیارە گەڕی دووەمی دیالۆگەكە لە مانگی تەمموزی داهاتوودا دەستپێبكات و مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانیش سەردانی ئەمریكا بكات، ئەمە گەر رەوشی تەندروستی بوار بدات بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا. سەرلەئێوارەی 11ی حوزەیرانی 2020، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا، كارنامەی دیالۆگی ستراتیژی نێوان ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا و عیراقی بڵاوكردەوە و بەپێی بەیاننامەكەش، كۆمەڵێك پرسی پەیوەست ...

زیاتر »

مووچەی فەرمانبەرانی عیراق كەم ناكرێتەوە

پەرلەمانی عیراق بەكۆی دەنگ بڕیاردەدات دەست بۆ كەمكردنەوەی مووچەی فەرمانبەران و خانەنشینان نەبرێت، پەرلەمانتارێكی یەكێتی نیشتمانی كوردستانیش لە پەرلەمانی عیراق، ئەم هەنگاوە بە كارێكی باش لەقەڵەم دەدات و دەڵێت، «حكومەت بە بڕیارەكەی پەرلەمانەوە پابەند دەكرێت». حەسەن ئاڵی، پەرلەمانتاری كورد لە پەرلەمانی عیراق، بە (كوردستانی نوێی)ی ڕاگەیاند:”لە دانیشتنی چوار شەممەی رابردوو 10ی حوزەیرانی 2020، لە پەرلەمان بە كۆی دەنگ بڕیاردرا مووچەی ...

زیاتر »

عیراق،ئامادەكاریی بۆ سەرژمێری دانیشتوان دەكرێت

خالید بەتال نەجم، وەزیری پلاندانانی عیراق ڕایدەگەیەنێت، سەرژمێری دانیشتوان بەشێوازی ئەلیكترۆنی و بە تەواوەتی ئەنجام دەدرێت، ڕەتیشیدەكاتەوە پرۆسەكە هیچ پەیوەندییەكی بە ئامانجە سیاسییەكانەوە هەبێت، ئاماژەش بە هەماهەنگییەكی باشی هەرێمی كوردستان دەكات لەو بارەیەوە. خالید بەتا نەجم لەمیانی سەرۆكایەتیكردنی بۆ كۆبوونەوەی ژووری ئۆپەراسیۆنەكانی سەرژمێری گشتی دانیشتوان لە 9ی حوزەیرانی 2020 ڕایگەیاندبوو”ئەو سەرژمێرییەی كە بەتەواوەتی بەشێوەی ئەلیكترۆنی ئەنجام دەدرێت، ئامانج لێی گەشەپێدانە ...

زیاتر »

عیراق،باس لە دووبارەبوونەوەی سیناریۆكانی ئێران و ئیتالیا دەكرێت

نوێنەری ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی لە عیراق، هۆشداریی دەدات لە دووبارەبوونەوەی سیناریۆكانی پەتای كۆرۆنای ئێران و ئیتاڵیا لە عیراق، پزیشكێكی عیراقی پسپۆڕیش لە نەخۆشییە گوازراوەكان، هۆكاریی بەرزبوونەوەی رێژەی تووشبوان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە وڵاتدا ئاشكرا دەكات و پێیوایە قەدەغەكردنی هاتووچۆ و رێكارەكانی تری خۆپارێز بەمشێوەیەی ئێستا سودیان نییە. ئەدهەم ئیسماعیل، نوێنەری ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی لە عیراق، لە دیمانەیەكی تەلەفیزیۆنیدا ڕایگەیاند:”عیراق لەئێستادا ...

زیاتر »

عیراق،گورزی كوشندە لە داعش دەوەشێنرێت

دەزگای هەواڵگری عیراق، دەستگیركردنی (عەبدولناسر قەرداش) جێگرەوەی ئەبو بەكر بەغدادی سەركردەی پێشووی ڕێكخراوی داعش لە ئۆپەراسیۆنێكدا ڕادەگەیەنێت، بەڵام وەزارەتی بەرگری ئەمریكا (پنتاگۆن)، ڕەتیدەكاتەوە زانیاریی لەبارەی دەستگیركردنی قەرداشەوە هەبێت. لە 21ی ئایاری 2020، دەزگای هەواڵگری عیراقی لە بەیاننامەیەكی كورتدا ئاماژەی بە دەستگیركردنی دوو سەركردەی ڕێكخراوی داعش كرد كە یەكێكیان، عەبدولناسر قەرداش جێگرەوە ئەبو بەكر بەغدادیە. هەر لەو چوارچێوەیەدا، یەحیا ڕەسوڵ وتەبێژی ...

زیاتر »

پەرلەمانتارێكی مەسیحی بۆ (كورستانی نوێ‌) هەڵسەنگاندن بۆ حكومەتی نوێی عیراق دەكات

پەرلەمانی عیراق لە شەوی 6ی ئایاری 2020، متمانەی بەخشی بە كابینە وەزارییەكەی مستەفا كازمی سەرۆك وەزیران كە لێوەی سەركردایەتی عیراق دەكات لە قۆناغی راگوزەریی بەرەو هەڵبژاردنی پێشوەخت لە وڵات، ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی سەر بە پێكهاتەی مەسیحی، بۆ (كوردستانی نوێ‌)، كابینە وەزارییەكەی كازمی و ئەرك و بەرپرسیارێتی حكومەتی نوێ‌ لە سایەی ئەم رەوشەی عیراقی پێدا تێدەپەڕێت هەڵدەسەنگێنێت. سەرەتای دەستبەكاربوون بورهانەدین ئیسحاق، ...

زیاتر »

كۆرۆنا و نرخی نەوت عیراق دووچاری تەنگژەی ئابووری دەكەن

بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا كە لە زۆربەی وڵاتانی جیهاندا بۆتە مایەی لەگەڕخستنی زۆربەی هەرە زۆری چالاكییەكان، نرخی نەوتی بەرەو دابەزینێكی بێ‌ پێشینە بردووە، ئەمەش لە ئاكامی لەگەڕكەوتنی زۆربەی كەرتە ئابورییەكان، بە تایبەتیش كەرتی پیشەسازی كە پشت بە وزە دەبەستێت. دابەزینی نرخی نەوت ئەو ئابوریانەی توشی لەرزۆكی كردووە كە پشت بە داهاتی نەوت دەبەستن وەك سەرچاوەی سەرەكی، عیراقیش لە پێش هەموو وڵاتانی ...

زیاتر »

وەزیری دارایی عیراق:داوای قەرزمان لە وڵاتان نەكردووە

ئاژانسی دەنگوباسی فەرمی كوێت بڵاوكردەوە، عەلی عەللاوی وەزیری دارایی عیراق نامەیەكی لەلایەن مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عیراقەوە گەیاندە بەرپرسانی كوێت، بەپێی زانیارییە ڕۆژنامەوانییەكانیش، عیراق داوای لە كوێت كردووە، لە قەرزەكانی خۆش ببێت یان وەرگرتنەوەیان دوابخات. عیراق لە سایەی دابەزینی نرخی نەوت، دووچاری تەنگژەیەكی دارایی نائاسایی بووە و بۆ سوككردنی بارگرانی سەر حكومەتیش، پەنای بۆ داواكردنی قەرز بردووە لە وڵاتانی ناوچەكە، ...

زیاتر »

هەوڵەكانی جوداخوازی لە باشووری یەمەن

وەزارەتی دەرەوەی یەمەن ڕایدەگەیەنێت، هێزەكانی حكومەت هەموو هەوڵێك دەخەنەگەر بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی یاخیبوونی چەكداریی كە لەلایەن گروپێكی جوداخوازەوە لە باشووری وڵات سەركردایەتی دەكات. حكومەتی یەمەن كە بارەگاكەی لە سەنعایە لە 12ی ئایاری 2020 رایگەیاند، ئەو گروپە جوداخوازەی لە مانگی رابردوودا ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری ڕاگەیاند، رەتیكردەوە دەست لە كارە دوژمنكارییەكانی هەڵبگرێت. محەمەد حەزرەمی وەزیری دەرەوەی یەمەن رایگەیاند، ئەنجومەنی راگوزەریی باشوور بانگەوازەكانی حكومەت و ...

زیاتر »

سعودیە،میرێكی بنەماڵەی شاهانە دەستبەسەر دەكرێت

رێكخراوی هیومان رایتس وۆچ كە بایەخ بە مافەكانی مرۆڤ دەدات رایدەگەیەنێت، دەسەڵاتدارانی سعودیە لەم ماوەیەی دواییدا ئەندامێكی دەركەوتووی تری لەدوایین ئەندامانی بنەماڵەی شاهانەی دەستگیركردووە. رێكخراوەكە لە 9ی ئایاری 2020، لە زاری سەرچاوەیەكی ئاگادارەوە كە پەیوەندی بە ئەندامانی بنەماڵەی شاهانەوە هەیە بڵاویكردەوە»هێزە ئەمنییەكان میر فەیسەڵ بن عەبدوڵڵایان لە 27ی ئاداری رابردووەوە دەستبەسەركردووە بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا و ئێستا ئەو میرە بە تەنیا ...

زیاتر »