سەرەکی » دۆسێ » ره‌وته‌كان (پەڕە 40)

ره‌وته‌كان

گەندەڵی كەرتی تەندروستی عیراق وێران دەكات

دوای ئەوەی عیراق لە بواری چاودێری تەندروستی و گەشەكردن و پەرەسەندنی پزیشكی لە ریزی پێشوەی وڵاتانی ناوچەكە و بگرە جیهانیشدا بوو، لەئێستادا بەهۆی گەندەڵییەوە ئەو كەرتەش لە پوكانەوەدایە و رۆژ لە دوای رۆژ لەبری پێشكەوتن بەرەو دواوە دەگەڕێتەوە. لەو بارەیەوە ئەندامێكی پەرلەمانی عیراق رایدەگەیەنێت، قەبارەی گەندەڵی لە كەرتی تەندروستیدا مەترسیدارە، هۆكاریی دەسەتلەكاركێشانەوەی وەزیری تەندروستیش بۆ “مافیاكانی حزبەكان” دەگێڕێتەوە. ئەحمەد جبوری، ...

زیاتر »

هێرشەكەی سەر ئارامكۆ لە عیراقەوە بوو

بەرپرسێكی سعودیە: هێرشەكەی سەر ئارامكۆ لە عیراقەوە بوو سەرۆكی لیژنەی كاروباری پەیوەندییە گشتییەكانی سعودیە و ئەمریكا ڕایدەگەیەنێت، سەركردایەتی سعودیە لەگەڵ سەرۆك وەزیرانی عیراق، پتەوكردنی سنورەكانیان تاوتوێ‌ كردووە، تا ڕێگە لەو هێرش و پەلامارانە بگرن كە لە عیراقەوە دەكرێنە سەر سعودیە، رۆژنامەی (واشنتۆن پۆست)ی ئەمریكاییش دەڵێت، ریاز بەرڵگەی تەواوەتی رادەستی عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیرانی عیراق كردووە، سەبارەت هێرشەكانی سەر كۆمپانیای (ئارامكۆ) ...

زیاتر »

گواستنەوەی ساعدی بۆ وەزارەتی بەرگری..

گواستنەوەی ساعدی بۆ وەزارەتی بەرگری ناڕەزایی لێدەكەوێتەوە گواستنەوەی فەرماندەی دەزگای دژە تیرۆری عیراق بۆسەر میلاكی وەزارەتی بەرگری لەسەر ئاستی سیاسی و میدیایی و میللی، ناڕەزایی لێدەكەوێتەوە، هەنگاوەكەش بە سزا لە بری پاداشتی ئەو كەسێتییە سەربازییە لێكدانەوەی بۆ دەكرێت، ئەمەش لەكاتێكدایە كە هەندێك لە بۆچوونەكان بە پێیانوایە، گواستنەوەكە پەیوەندی بە گرێبەستێكی سیاسی نێوان لایەنە دەستڕۆیشتووەكانەوە هەیە. عەبدولوەهاب ساعدی، فەرماندەی دەزگای دژەتیرۆری ...

زیاتر »

ئێران گەرمترین باسی كۆبوونەوەكانی نەتەوە یەكگرتووەكان بوو

دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا لەمیانی وتارێكیدا لەكۆبونەوەكانی كۆمەڵی گشتی نەتەوە یەكگرتوەكان لەنیویۆرك، داوای لەنەتەوە یەكگرتوەكان كرد بەرپەرچی هەڕەشەكانی ئێران بداتەوە. ترەمپ لە وتارێكیدا لە نەتەوە یەكگرتووەكان لە 24ی ئەیلولی 2019، سەركردەكانی ئێران بە « دیكتاتۆر» وەسفكرد و رایگەیاند»ئێران گەورەترین مەترسییە بۆسەر ئاسایشی جیهان» و داواشی لەتاران كرد بەرژەوەندییەكانی خەڵكی ئێران بخاتە سەروی هەموو شتێكەوە. بە گوتەی ترەمپ «پاش چوار دەیە ...

زیاتر »

رووداوەكانی «ئەیلولی رەش» لە سۆنگەی بەڵگەنامەكانی بەریتانیاوە

لە مانگی ئەیلولی ساڵی 1970، رووداوەكانی «ئەیلولی رەش» لەنێوان هێزەكانی ئەردەن و چەكدارە فەلەستینییەكان لە ئەردەن دەستیپێكرد كە بووە مایەی كوژرانی هەزاران كەس، ململانێكە تا مانگی تەمموزی 1971 درێژەی كێشا. لەو چوارچێوەیەدا (BBC) لە سۆنگەی بەڵگەنامەكانی بەریتانیاوە بڵاویكردووەتەوە كە شا حسێن پادشای كۆچكردووی ئەردەن لەو دەمەدا داوای لە ئیسرائیل كردووە لە هێزەكانی سوریا بدات لە كاتی رووداوەكانی «ئەیلولی رەش». هەر ...

زیاتر »

هەوڵەكانی پێكهێنانی حكومەتی ئیسرائیل بەردەوامن

بنیامین نەتایاهۆ سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل و سەرۆكی حزبی لیكود، و بینی گانتسسەركردەی حزبی (شین سپی)، بەیاننامەیەكیان بڵاوكردەوە و تێیدا ئاماژەیان بە درێژەدان بە هەوڵەكان كرد بۆ «پتەوكردنی یەكێتی و یەكڕیزی ئیسرائیلی»، لە دوایین پێشهاتیشدا سەرۆكی ئیسرائیل نەتانیاهۆی بۆ پێكهێنانی كابینەی نوێ‌ راسپارد. بەر لەوە لیكود و (شین سپی)، رێكەوتبوون لەسەر كۆبوونەوەكانی تیمەكانی دانوستانی هەردوولا لە بارەگای روۆفلین ریڤلین، سەرۆكی ئیسرائیل ...

زیاتر »

پەلامارە تیرۆرستییەكان لە عیراق تا ئێستاش مایەی هەڕەشەن

وێڕای راگەیاندنی سەركەوتن بەسەر گروپە تیرۆریستییەكانی داعش لە عیراق لە كۆتایی ساڵی 2017، بەڵام تائێستا هەڕەشە و مەترسییە تیرۆریستییەكانی ئەو گروپە ماوە و ناوبەناو لەهەندێك ناوچەی عیراق سەرهەڵدەداتەوە كە زۆرجار لە شێوەی هێرش و پەلاماری لەناكاودا و هەندێك جاری تریش لە شێوەی تەقینەوە دەردەكەوێت. لە چوارچێوەی ئەو هەڕەشە و مەترسیانەش، لە 20ی ئەیلولی 2019دا بەهۆی تەقینەوەی نەفەر هەڵگرێك، لە دەروازەی ...

زیاتر »

باڵێكی تر لە ئەنجومەنی باڵای ئیسلامی عیراقی جیادەبێتەوە

دوای جیابوونەوەی عەممار حەكیم لە ئەنجوومەنی باڵای ئیسلامی عیراق، باقر جەبر زوبەیدی لە ئەنجوومەنەكە جیادەبێتەوە و بەنیازە حزبێكی نوێ‌ دابمەزرێنێت. بەپێی سەرچاوەیەك، كە بە میدیا عیراقییەكانی راگەیاندووە، “زوبەیدی، كە یەكێكە لە سەركردە دەركەوتووەكانی ئەنجوومەنی باڵای ئیسلامی عیراق، جیابوونەوەی لە ئەنجوومەنەكە و دامەزراندنی حزبێكی نوێ‌ لەژێر ناوی (بەیان) وەك ناوی سەرەتایی نارەسمی رادەگەیەنێت”. بە وتەی سەرچاوەكە، “حزبەكە زیاتر لە 100 كەسێتی ...

زیاتر »

هەڵگرتنی پارێزبەندی لەسەر پەرلەمانتاران دەبێتە پرسێكی نوێ‌

هەڵگرتنی پارێزبەندی لەسەر پەرلەمانتاران لە عیراق، بە پێشهاتێكی مەترسیدار دادەنرێت، گەر ئەو داواكارییانەی لەو رووەشەوە رادەستی پەرلەمان كراون جێبەجێ‌ بكرێن، بە هەنگاوێكی بێ‌ پێشینە لە عیراقدا دادەنرێت. هەڵگرتنی پارێزبەندی لەسەر ئەندامانی دەسەڵاتی یاسادانان كە ئەركی چاودێریكردنیان لە ئەستۆدایە، بە بۆچوونی هەندێك لە چاودێران بەرەنجامێكی خراپی دەبێت، بەو پێیەی لە هەندێك كاتدا هەڵگرتنی پارێزبەندییەكە پەیوەندی بە كەیسەكانی گەندەڵی و كەیسەكانی تاوانەوە ...

زیاتر »

هێرشی سەر كۆمپانیای ئارامكۆ تەنگژەكان..

هێرشی سەر كۆمپانیای ئارامكۆ تەنگژەكانی ناوچەكە زیاتر دەكات هێرشی سەر دوو كارگەی سەر بە كۆمپانیای (ئارامكۆ)ی سعودیە، تەنگژەكانی ناوچەكە ئاڵۆزتردەكات، لەگەڵ ئەوەی گروپی (أنصار الله)ی حوسییەكانی یەمەن بەرپرسیارێتی خۆیان بەرانبەر بە هێرشەكە راگەیاند، بەڵام زۆربەی تۆمەتەكان رووبەڕووی ئێران دەكرێنەوە و دەگوترێت، لەگەڵ ئەوەی زۆربەی ئەو فڕۆكە بێفڕۆكەوانانی ئاراستەی نێو خاكی سعودیە كراون بۆ هێرشكردنە سەر كۆنپانیاكان لە یەمەنەوە بوون، بەڵام ...

زیاتر »