سەرەکی » دۆسێ » ره‌وته‌كان (پەڕە 75)

ره‌وته‌كان

سه‌عد حه‌ریری‌: به‌م زوانه‌ ده‌گه‌ڕێمه‌وه‌ لوبنان

بومه‌له‌رزه‌ی‌ ته‌نگژه‌ سیاسییه‌كان به‌رۆكی‌ لوبنان به‌رنادات و ئه‌و ته‌نگژه‌سیاسیانه‌ش كه‌ له‌و وڵاته‌ دروستده‌بن، زیاتر په‌یوه‌ندییان به‌ ململانێكانی‌ ناوچه‌كه‌وه‌ هه‌یه‌ و هۆكاری‌ سه‌ره‌كین بۆ له‌قكردنی‌ سه‌قامگیریی‌ سیاسی‌ و كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌و وڵاته‌ كه‌ چه‌ندان پێكهاته‌ی‌ جیاجیای‌ تێدا ده‌ژی‌. دوایین ته‌نگژه‌ی‌ سیاسیش كه‌ رووی‌ له‌ لوبنان كرد، ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌كه‌ی‌ سه‌عد حه‌ریری‌ سه‌رۆك وه‌زیران بوو له‌ 4ی‌ ئه‌م مانگه‌ كه‌ دۆخێكی‌ ناله‌باری‌ له‌ وڵاته‌كه‌دا دروستكرد ...

زیاتر »

تۆماس فریدمان: ئاگاداربن! میره‌ سعودیه‌كه‌ زۆر په‌له‌ ده‌كات

تۆماس فریدمان بیرمه‌ند و گه‌وره‌ نوسه‌ری‌ ئه‌مریكایی‌ له‌ دوایین نوسینیدا له‌باره‌ی‌ پێشهاته‌ سیاسییه‌كانی‌ ئه‌م دواییه‌ی‌ ناوچه‌ی‌ خۆرهه‌ڵاتی‌ ناوه‌ڕاست و به‌ تایبه‌ت له‌ باره‌ی‌ گۆڕانكارییه‌كانی‌ ئه‌م دواییه‌ی‌ وڵاتی‌ شانشینی‌ عه‌ره‌بی‌ سعودیه‌، له‌ رۆژنامه‌ی‌ «نیویۆرك تایمز» وتارێكی‌ شرۆڤه‌كاریی‌ به‌ ناونیشانی‌ « ئاگاداربن! میره‌ سعودیه‌كه‌ زۆر په‌له‌ ده‌كات» بڵاوكردووه‌ته‌وه‌. نوسه‌ر هه‌رچه‌نده‌ دوو ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ستایشی‌ محه‌مه‌د بن سه‌لمان (جێنشینی‌ شاهانه‌ی‌ ئێستای‌ سعودیه‌»ی‌ كردبوو، ...

زیاتر »

یه‌مه‌ن: دانیشتوانی‌ سه‌نعا له‌ مه‌ترسیدان

دانیشتوانی‌ شاری‌ سه‌نعا به‌ده‌ست به‌رزبوونه‌وه‌ی‌ نرخی‌ خۆراك و كه‌می‌ سوته‌مه‌نییه‌وه‌ ده‌ناڵێنن، نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌ه‌كانیش هۆشداریی‌ ده‌دات له‌ مه‌ترسی‌ روودانی‌ «خراپترین كاره‌ساتی‌ برسێتی‌» له‌و وڵاته‌ له‌ماوه‌ی‌ ده‌یان ساڵی‌ رابردوو. شاری‌ سه‌نعا كه‌ له‌لایه‌ن حوسییه‌كانه‌وه‌ كۆنترۆڵ كراوه‌، دانیشتوانه‌كه‌ی‌ به‌ده‌ست ململانێی‌ ناوخۆیی‌ و ئه‌و گه‌مارۆیه‌وه‌ ده‌ناڵێنن كه‌ له‌پاش ده‌ستوه‌ردانی‌ هاوپه‌یمانی‌ عه‌ره‌بی‌ به‌ سه‌ركردایه‌تی‌ سعودیه‌وه‌ به‌سه‌ر شاره‌كه‌یاندا سه‌پێنراوه‌ و رۆژ له‌ دوای‌ رۆژ بارودۆخی‌ ژیانیان ...

زیاتر »

سوریا: ته‌واوی‌ شاره‌كان له‌ داعش پاككرانه‌وه‌

دوای‌ شاره‌كانی‌ ره‌قه‌ و دێرئه‌لزور، ته‌واوی‌ شاره‌كانی‌ سوریا له‌ چه‌كدارانی‌ رێكخراوی‌ ده‌وڵه‌تی‌ ئیسلامی‌ (داعش) پاككرانه‌وه‌، به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا ده‌رنه‌كه‌وتوو كێ‌ له‌و جه‌نگه‌دا سه‌ركه‌وتووه‌. به‌وپێیه‌ی‌ هیچ لایه‌نێك له‌ جه‌نگی‌ ئه‌هلیدا سه‌ركه‌وتوو نییه‌ كه‌ ماڵوێرانی‌ و كاولكاریی‌ گه‌وره‌ی‌ به‌سه‌ر ته‌واوی‌ وڵاته‌كه‌دا هێناوه‌، به‌ڵام جه‌نگی‌ سوریا له‌ دژی‌ به‌ناو رێكخراوی‌ ده‌وڵه‌تی‌ ئیسلامی‌ (داعش) به‌ره‌و كۆتایی‌ و یه‌كلاكردنه‌وه‌ ده‌چێت. پێشتر هێزه‌كانی‌ حكومه‌تی‌ سوریا توانیان ...

زیاتر »

ئێران: سعودیه‌ به‌رپرسه‌ له‌و جه‌نگانه‌ی‌ به‌رپایان ده‌كات

محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف وه‌زیری‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ئێران ده‌ڵێت، سعودیه‌ خۆی‌ به‌رپرسه‌ له‌و «جه‌نگه‌ دوژمنكارییانه‌ی‌» به‌رپایان ده‌كات، ئه‌وه‌ش دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ عادل جوبێر وه‌زیری‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ سعودیه‌، ئێرانی‌ به‌ دروستكردنی‌ هه‌ڕه‌شه‌ له‌سه‌ر سه‌قامگیری‌ ناوچه‌كه‌، تۆمه‌تبار كردبوو. زه‌ریف له‌ تویتێكی‌ له‌سه‌ر تۆڕی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ تویته‌ر رایگه‌یاندبوو»شانشینی‌ عه‌ره‌بی‌ سعودیه‌ له‌ جه‌نگی‌ دوژمنكارانه‌ و خۆسه‌پاندنی‌ به‌سه‌ر ناوچه‌كه‌ و ئه‌و هه‌ڵسوكه‌وتانه‌ی‌ ده‌بنه‌ مایه‌ی‌ له‌قكردنی‌ سه‌قامگیری‌ و گێچه‌ڵه‌ پڕ له‌ ...

زیاتر »

توركیا: به‌شداریی‌ له‌ ״كۆنگره‌ی‌ گه‌لانی‌ سوریا״دا ناكه‌ین

توركیا ره‌تیده‌كاته‌وه‌ به‌شداریی‌ له‌» كۆنگره‌ی‌ گه‌لانی‌ سوریا»دا بكات له‌ روسیا و مۆسكۆش لایه‌نی‌ توركیا له‌باره‌ی‌ دواخستنی‌ واده‌ی‌ سازدانی‌ كۆنگره‌كه‌ له‌ئێستادا ئاگاداركردووه‌ته‌وه‌. رۆژنامه‌ی‌ (سه‌باح)ی‌ توركیا له‌ زاری‌ ئیبراهیم قالن وته‌بێژی‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ كۆماری‌ توركیاوه‌ بڵاویكردبۆوه‌ كه‌ وڵاته‌كه‌یان به‌شداریی‌ له‌ «كۆنگره‌ی‌ گه‌لانی‌ سوریا»دا ناكات له‌ روسیا و مۆسكۆش ئه‌نقه‌ره‌ی‌ له‌باره‌ی‌ دواخستنی‌ كۆنگره‌كه‌ ئاگاداركردۆته‌وه‌، و رێكخراوی‌ «په‌یه‌ده‌»ش بۆ ئه‌و كۆنگره‌یه‌ بانگهێشت ناكات. ئیبراهیم قالن ...

زیاتر »

سعودیه‌ هه‌ڵمه‌تی‌ بنه‌بڕكردنی‌ گه‌نده‌ڵی‌ ده‌ستپێده‌كات

لیژنه‌ی‌ باڵای‌ بنه‌بڕكردنی‌ گه‌نده‌ڵی‌ له‌ سعودیه‌، ژماره‌یه‌ك میر و وه‌زیری‌ پێشووی‌ ده‌ستبه‌سه‌ركرد. ناوی‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ ده‌ستبه‌سه‌ركران رانه‌گه‌یه‌ندراوه‌، و هیچ روونكردنه‌وه‌یه‌كی‌ فه‌رمیش له‌باره‌ی‌ هۆكاریی‌ ده‌ركردنی‌ ئه‌و بریاره‌وه‌ نه‌خرایه‌ڕوو، به‌ڵام كه‌ناڵی‌ (العربیه‌)ی‌ سعودیه‌ رایگه‌یاندبوو كه‌ لێكۆڵینه‌وه‌ نوێیه‌كان له‌باره‌ی‌ لافاوه‌كه‌ی‌ ساڵی‌ 2009ی‌ جده‌وه‌ هه‌ڵدراونه‌ته‌وه‌ و لێكۆڵینه‌وه‌ش له‌باره‌ی‌ پرسی‌ نه‌خۆشی‌ كوررۆناوه‌ ده‌كرێت كه‌ له‌ ساڵی‌ 2012دا له‌و وڵاته‌ بڵابۆوه‌وه‌. هه‌روه‌ها كه‌ناڵه‌كه‌ ئاماژه‌ی‌ به‌ ده‌ستبه‌سه‌ركردنی‌ ...

زیاتر »

فه‌له‌ستین: هه‌ردوو بزوتنه‌وه‌ی‌ فه‌تج و حه‌ماس پێكدێن

هه‌ردوو بزوتنه‌وه‌ی‌ فه‌تح و حه‌ماس تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی‌ قورسیان تێپه‌ڕاند سه‌باره‌ت به‌ رێكه‌وتنی‌ پێكهاتنه‌وه‌ی‌ نێوانیان كه‌ خۆی‌ له‌ راده‌ستكردنی‌ حه‌ماس بۆ چاودێری‌ سنوره‌كان به‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ فه‌له‌ستینی‌ بینییه‌وه‌. گه‌ر بێت و كردنه‌وه‌ی‌ ده‌روازه‌كان به‌ ئاراسته‌ی‌ ئیسرائیلدا له‌ئێستادا به‌ئه‌نجام نه‌گات، ئه‌وا كردنه‌وه‌ی‌ ده‌روازه‌ی‌ ره‌فه‌ح بۆ غه‌ززه‌ییه‌كان به‌ شاده‌ماری‌ ژیان داده‌نرێت. به‌پێی‌ رێكه‌وتنی‌ پێكهاتنه‌وه‌كه‌، وه‌ك ئاژانسی‌ (فرانس پرێس) ئاماژه‌ی‌ پێده‌كات، هه‌ردوو بزوتنه‌وه‌ی‌ فه‌تح و حه‌ماس ...

زیاتر »

سه‌رۆكی‌ حكومه‌تی‌ لوبنان ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی‌ راگه‌یاند

سه‌عد حه‌ریری‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ لوبنان به‌شێوه‌یه‌كی‌ كتوپڕ و له‌ له‌ سعودیه‌وه‌، ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی‌ له‌ پۆستی‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ وڵاته‌كه‌ی‌ راگه‌یاند و له‌ وتارێكیشدا كه‌ له‌لایه‌ن كه‌ناڵی‌ (العربیه‌)ه‌وه‌ په‌خش كرا، هێرشی‌ توندی‌ كرده‌ سه‌ر ئێران و «حزبوڵڵا» و باسی‌ له‌و پیلانگێڕییه‌ش كرد كه‌ بۆ كوشتنی‌ داده‌ڕێژرێت. سه‌عد حه‌ریری‌ سه‌رۆكی‌ حكومه‌تی‌ لوبنان له‌ 4ی‌ تشرینی‌ دووه‌می‌ 2017 ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی‌ له‌ پۆسته‌كه‌ی‌ راگه‌یاند و ئێران و ...

زیاتر »

میراڵ ئه‌كشینار: ״ژنه‌ ئاسنینه‌״کەی‌ رەوتی توندڕەوی نەتەوەیی

دوای‌ چه‌ند مانگێك له‌ گه‌ڕان به‌شوێن ناوێك بۆ حزبه‌كه‌ و واده‌ی‌ راگه‌یاندنی‌، له‌ 25ی‌ تشرینی‌ یه‌كه‌می‌ 2017، حزبێكی‌ نوێ‌ له‌ توركیا دامه‌زرا كه‌ له‌لایه‌ن ژنێكه‌وه‌ سه‌ركردایه‌تی‌ ده‌كرێت. میراڵ ئه‌كشینار په‌رله‌مانتاری‌ پێشووی‌ حزبی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ ناسیونالیستی‌ راسته‌ڕه‌و كه‌ سه‌ركردایه‌تی‌ حزبه‌كه‌ ده‌كات، دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ هه‌موو هه‌وڵه‌كانی‌ شكستیهێنا بۆ سازدانی‌ كۆنگره‌ی‌ حزبی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ ناسیونالیستی‌ و هه‌ڵبژاردنی‌ سه‌ركرده‌یه‌كی‌ نوێ‌ له‌ بری‌ ده‌وڵه‌ت باخچه‌لی‌ سه‌ركرده‌ی‌ ئێستای‌ ...

زیاتر »